هەواڵ
هه‌رێم و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
Wednesday, 03.24.2021, 04:48 PM
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكانی ئه‌مساڵی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه و نه‌وت، هه‌ندێ جار وا باسده‌كرێ كه بابه‌تی شه‌رعیه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خاڵی جه‌وهه‌ری و جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوو لایه و، به‌شی گه‌وره‌ی ناكۆكی و كێشمه‌كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه، به‌تایبه‌تیش كه كاتی دانیشتنه‌كانی دادگاكانی پاریس و له‌نده‌ن نزیكبونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم تۆمار كراون له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا.
لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانین چه‌ند سه‌رنجێك بخه‌ینه ڕوو:
یــه‌كـــه‌م/ چ له‌ناو ده‌ستوور، چ له‌ناو یاساكانی عیراق له پاش 2005ه‌وه هیچ ده‌قێكی یاسایی نیه كه ڕێگه له‌هه‌رێم بگرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌رعیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌م پاڵپشتیه ده‌ستوری و یاساییانه‌ی هه‌یه:
1- مادده‌ی 112 و 121ی ده‌ستوری فیدراڵی عیراق_ 2005
2- یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان –عیراق، ژماره 22 ساڵی 2007
3- بڕگه‌ی دووه‌م له ماده‌ی شه‌شه‌می یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له داهاته ئیتیحادیه‌كان ، ژماره (5) ساڵی 2013.
4- یاسـاكـــانـی بودجـــه‌ی عــیراق له‌ساڵانی 2015 -2018 (له‌و یاسایانه‌دا هاتوه كه پێویسته هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی عیراقی بكات، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه ،، وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێنه‌كرد ئه‌وا لایه‌نه‌كه‌ی تر پابه‌ندیی له‌سه‌ر نامێنێت، واته لایه‌نه‌كه‌ی تریش ده‌توانێت پابه‌ندیه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات، چ پابه‌ندی نه‌وتی یان دارایی) ناوه‌ڕۆكی ئه‌مه‌یش به‌و واتایه دێت كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كات و خۆی بیفرۆشێت ئه‌وا به‌غدا له‌به‌رامبه‌ردا پشكی بودجه‌كه‌ی ده‌بڕێت،، هه‌ر له‌و یاسایانه‌دا هاتوه كه (ئه‌گه‌ر بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌و بڕه زیاتر بوو كه له‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا دیاریكراوه ئه‌وا ده‌بێ داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له به‌غدا).. ئه‌مانه‌یش به‌و واتایه دێن كه فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌پێی ئه‌و یاسایانه ڕپێدراوه‌و كاره‌كه نایاسایی نیه و، كێشه‌كه په‌یوه‌سته به داهاته‌كه‌ی و به پشكی بودجه‌وه.
5- یــاســای بودجــه‌ی 2019ی عیــراق كه تێیدا هاتوه( پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و داهاته‌كه‌ی بچێته گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له به‌غدا له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا ته‌واوی پشكی بودجه‌ی بۆ بنێرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ی ڕاده‌ست نه‌كرد، ئه‌وا بارته‌قای به‌های ئه‌و بڕه نه‌وته(به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه) له‌پشكی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت و ئه‌وی تری پێ ده‌درێت به‌پێی یاسای كارگێڕی دارایی ئیتیحادی، واته به شێوازی (مقاصە).. ئه‌مه‌یش به‌ڕوون و ڕاشكاوی داننانه به‌مافی یاسایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمه‌وه..
6- ماده‌ی (7 )له‌یاسای پــڕكــردنه‌وه‌ی كورتــهێنانی دارایی عیراق سـاڵی 2020، كه تێیدا هاتوه (پشكی هه‌رێم دیاریده‌كرێت له بودجه‌ی گشتی عیراق....... به‌مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به ڕاده‌ست كردنی به‌های نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به به‌غدا به‌و بڕه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ دیاریی ده‌كات، وه‌ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بو ئه‌وا بڕی ته‌رخانكراو بۆ خه‌رجیه‌كانی پێ نادرێت... )
ئه‌و یاسایانه‌ی بودجه و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كرا، به جێبه‌جێكردنیان و جێبه‌جێنه‌كردنیان، داننانی ڕاسته‌وخۆیان تێدایه به یاسایی بونی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
دووه‌م/ شتێكی ئاساییه هه‌رێم به‌هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌قێكی یاسایی بكات كه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به‌و بابه‌ته‌وه، چونكه هه‌رده‌قێكی یاسایی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ده‌بێته به‌ڵگه‌و پێشینه‌ی یاسایی و ، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕابووردو و ئێستا و داهاتووی پرسی نه‌وتی هه‌ریم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
محەمەد نوری: ئەو كتێبه‌ی پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن‌و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی هه‌رێم
درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگایی‌کردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان
تەڤدا پرێس: دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە
تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت
تەڤدا پرێس: تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!!
سەنتەری میترۆ: حاکم شێخ لەتیف: دەسەڵاتی دادوەری وایلێکراوە هیچ رۆڵێکی نەبێت
تەڤدا پرێس: ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە
تەڤدا پرێس: رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی
کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات
پۆڵەتیك پرێس: بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە