لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرکزی و بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ڕەشبگیری ئەندامانی لە بادینان

Saturday, 03.27.2021, 01:25 PM



زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مامۆستا نەزیر بەرواری کادێری  یەکێتی لە دهۆک لەلایەن پاراستنی پارتیەوە دەستگیر کراوە و بێسەروشوێنە z کەس نەیبینیووە.

ماوەیەکە جگە لە ڕەشبگیری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان، ئەندامان و کادێرانی یەکێتی و پارتەکانی نزیك لە خودی پارتیشەوە  کەوتونەتە بەر هێڕش و ڕەشبگیری دەزگا ئیستیخباراتیەکانی پارتی .

ئەم پێشێلکاریانەی پارتی بەرامبەر بە شەریکە ستراتیژیەکەی کە لە زۆر لە تاوان و پێشێلکاری و خیانەتکاری و گەندەڵی دا هاوبەشن. پێویستە کۆمەڵێك پرسیار لە ناو خودی ئەندامانی یەکێتی دا زیندوبکاتەوە و بپرسن؛

ئایا  لە هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان و لەحکومەتدا یەکێتیەکەیان بەرەو کوێ دەڕوات و چ پێگەیەکی هەیە؟

ئایا جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان جگە لە پێگە و پلەی ڕوکەشی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان و کەسانی نزیكلێیانەوە  دەتوانن بەرگری لە ئەندامان و کادێرانی خۆیان بکەن؟

ئەو لەشکرە وەزیر و پلەدارانەی یەکێتی لە حکومەتدا ڕۆڵ و کاریگەریان چیە؟

ئەگەر نەتوانن بەرگری و پارێزگاری  لە کادێرێکی خۆیان بکەن و ئازادی بکەن کەلەلایەن پارتیەوە لەسەر هەڵوێستە جیاوازەکان  دەستگیرکراون، ئایا بە چ ئەقڵیەت و بە چ کاڵفامیەکەوە خەڵکانێك هێشتا بەرگریکەرن لێیان و بە هێزی هاوسان و بەرامبەر بە پارتی دەزانن؟.

هاوسەنگی هێز بەرادەیەك  بەلای پارتیدا شکاوەتەوە، کە  نەک لە پرسە سیاسی و ئیداری و ئابووریەکاندا پارتی حساب بۆ یەکێتی نەکات، بەڵکو لەسنووری زەردی مۆنۆپۆلکراودا وەک نەبوو تەماشای دەکات.

یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بە بێ هیچ کاردانەوەیەك و بە ئاسانی  پارتی لەبادینان سەرکوت و دەمکوتیان دەکات و هێزی بەرپەرچدانەوەیان نیە و لە هەوڵدان خۆیان لەگەڵ ئەو هەلو مەرجەدا بگونجێین.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

جیهانگیر سدیق گوڵپی: هه‌رێم و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت محەمەد نوری: ئەو كتێبه‌ی‌ پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن‌و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی‌ هه‌رێم درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان تەڤدا پرێس: دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت تەڤدا پرێس: تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!! سەنتەری میترۆ: حاکم شێخ لەتیف: دەسەڵاتی دادوەری وایلێکراوە هیچ رۆڵێکی نەبێت تەڤدا پرێس: ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە تەڤدا پرێس: رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟