لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

شەڕی پشت پەردەی سوشیال میدیای نێوان باوک و کوڕ لەگەڵ برازاو ئامۆزا...

Saturday, 03.27.2021, 03:49 PM



لەچەند روژی رابردودا بەووردی باس لەململانێکانی نێوان هەردوو باڵی پارتی و نێو ماڵی مەلامستەفامان کرد کەچون مالی مەسعود وکورەکانی  لەگەل نێجیرڤان لەدەڤەری بارزان هەریەکەی گوندی تایبەتی هەیە بەنمونە دۆرە بۆ مەسعود وکورەکانی ، وەگوندی لێرێ بۆ نیچیرڤان و براکانیتی ، کەهەرگوندەی ئاو و  کارەبا و هیلی ئەنترەنیتی جیایە . وەنیچیر هیچ دەسەلاتیکی نماوە و سەروک هەریمیکی کارتونیە  چونکە ەهموو دەسەلاتەکان لای مەسعود( بارەگای بارزانی )  و حکومەت لای مەسرورە . تەنانەت نێجیرڤان بەناو فەرماندەی هیزە چەکدارەکانی هەرێمە بەلام راویژکاری سەربازی بارەگای بارزانی  بریار لەسەر هیزی چەکدار دەدا  
بۆیە نێچیرڤانیش لەرێگای چەند کەنالێکەوە شەری خۆی لەسوسیال میدیا دەکا وەک   لەڕێگای سامی ئەرگۆشی سکرتیری ڕۆژنامەوانی و حەسەن احمد موستەفا و ئەندامی مەکتەبی نێچیرڤان و ڕێبوار کریم وەلی بە بەرنامە هەم لەڕێگای ڕاگەیاندنە سێبەرەکان کۆمەلێک پەیجی بێ دایکو باوک ، دژایەتی ئەم کابینەو شەخسی مسرور دەورو بەرەکەی و  تەنانەت دژایەتی مسعود بارزانی دەکەن بە کورتە نوسین و ڕەخنە لەڕێگای ڕاگەیاندنەکانی  خۆیان و بەشیکی ڕاگەیاندنەکانی سلێمانی و ڕۆژنامەنوسان بەپارەی سەرۆکایەتی هەرێم دژایەتی بارەگای بارزانی  دەکەن ، لەداخی ئەوەی مسعود بارزنی حساب بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناکات ، وە تا ئیستا مسعود بارزانی نەک ئامادە نەبووە لەهیچ  کۆبونەوەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کۆبێتەوە کە چەند جاریک پارتە  کوردستانیەکان کۆبونەوەیان    لەسەرۆکایەتی هەرێم کرد . وە سەرجەم فەرمان بەرانی لە سەرۆکایەتی گواستوتەوە بۆ بارەگای بارزانی   ، نێچیرڤان بارزانیش سەرجەم کەس و کوتلەی خۆی بردە سەرۆکایەتی هەریم ،  یەک فەرمان بەری پێشوو نەماوە لەستافی سەرۆکایەتی پێشوو
ڕێبوار کریم وەلی یەکیک لەو کەسانەیە کەنێچیر لەرێگای سامی ئەرگوشی هانی دەدا پەیامەکانی خۆی بگەیەنێ و شەری نەک مەسرور بەلکو هی مەسعودی مامیشی پێ دەکا  ، بۆیە دوای ئەوەی مسعود بارزانی ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی نەبوو ،  لە پۆستێکی فیسبوک وتی بۆیە کورد نەبۆتەدەوڵەت چونکە سەرکردەی نەبووە  .!! ئەمە مسعود بارزانی و بارەگای بارزانی هەژاند ، چونکە رەخنەکە روو لەمەسعود  بوو  ....
لەبەرامبەردا زکری موسا  سکرتیری ڕۆژنامەوانی کە مانگانە بری٨٠٠ ئیرۆی  بۆ کەسیک دەنارد بەناوی سەرک... لەفەرەنسا  داوای کرد سوکایەتی بە نێچیرڤان بکات  زانیاری دابۆیە گوایە  ئیدریس نێچیرڤان تورەبوە لە نێچیر و کوردستانی بەجی هێشتوە   بوو یە ئەوان وروژاندیان دوای گوایە  نێچیرڤان سەعاتیک و بەچکە فیلی بەدیاری  بۆ کڕیوە ...وەچەندین ڤیدۆی لایڤ لەبەردەستن کە مانگانە پارەیان دەنارد و زانیاریان ئەدایە ئەو سەرگا.... هەم دژایەتی نێچیرڤان بکات هەم دژایەتی نەیارانی مسعود بارزانی وەسفی ڕیفراندۆم بکات ، تەنانەت ئیستا لەرێگای نەبیلە و ئیدریس مەسعود و مەسرور و براکانی تری نەبیلە هەول دەدەن لەپیگەی براکانی نیچیر بەتایبەتی رەوان بارزانی  لەنیو بارەگای نیچیرڤان بدەن ، بەنمونەهەرچی رەوان دەری کردوە ئەوان دەیهینەوە ، وەهەرچی پیاوی رەوانە دەری دەکەن
جیا لە زکری موسا  لە بارەگای بارزانی ئاسۆ علی فەرەج  لە ڕێگای سایتی ژێدەر چەندین  جار  سوکایەتی بە دکتۆرنوری تەهابەرواری و سەرباز هەورامی دارو دەستەکانی  تری نێچیرڤان بارزانی ڕەوان بارزانی کردووە و خانوی پیی دراوە لە گوندی ئیتالی دوو سەیارەی وەنەوشەو بۆ کردراوە مندالەکانی لە شیوەیفات ئەخوێنن لەسەر حسابی بارەگای بارزانی  دەوامیشی لە بارەگای بارزانیە ،  ئەویش ماوەیەک پێش ئیستا  ئابڕوچونیکی  بلاو بۆیەوە گوایە لە بارەگای بارزانی کتیبیکی بۆ ئافرەتیک چاپ کردبوو  کە وەسفی مەلاموستەفای کردووە دواتر دەرکەوت سیکسی لەگەل کردبوو؟
دەربارەی ستافی مسرور بارزانی کە دژایەتی  نێچیرڤان بارزانی دەکەن بەسەرپەرشتی وەیسی بارزانی بەرپرسی گشتی دژەتیرۆری کوردستان و  خۆی داناوە بکریتە بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایش بەڵام تا ئیستا نێچیرڤان بەهۆی کیشەی لەگەل مامی و ئامۆزاکەی  ئامادەنیە ، وەک سەروکی هەرێم   ئیمزای بۆ بکات فەرمانی بۆ دەربچوینێ  . تەنانەت مەسعود بارزانی بەنیازە لەم کۆنگرەیەی کەبریارە بیکەن ، بابۆی کورە گچکەی بکاتە جێگری پارتی و هاونیچیرڤان لەحزبدا واتا جێگری دووەم دابنێ ، ئەمەش بۆتە هوکاری ئەوەی کەپارتی چەندین مانگە و چەندین هەولی داوە کۆبونەوەیەکی مەکتەب سیاسی بکا بەلام پێی رێک ناخرێ ، چونکە نێجیرڤان بارزانی ئامادەنابێت دەزانیت چ بریاریک لەو کۆبونەوەیە دەردەچێ
وەلەڕێگای کاروان  محمد سابیر و   چەند کەسیکی تر  دژایەتی نێچیرڤان و رەوان بارزانی و ئیدریس نێچیرڤان دەکەن ئەو کەسانەش وەک
نەجمەدین حسن موستەفا و بەرهەم حسن و کارزان محمد و  زیاترە لە ۱٠ پیج و سایت  بە راستەو خۆ ناراستەو دژایەتی نێچیرڤان و دارو دەستەکەی نێچیرڤان دەکەن ...
تێبینی ؛  لایەنگرانی  نێچیرڤان بە تەنزیم تر دژایەتی دەکەن بۆ نموونە سامی ئەرگۆشی  پارەو زانیاری دەداتە سایت و ڕۆژنامەنوسانی سلیمانی  ئەوانیش دەستیان ناپارێزن هەم لە مسعود هەم لە مسرور
بەڵام ستافی وەیسی کاروان محمد و ئەدمینەکان بەراستەو خۆ دژایەتی نێچیرڤان و ئیدرس و رەوان بارزانی ئەندامەکانی راوێژکارەکانی نێچیرڤان دەکەن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: سەرکزی و بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ڕەشبگیری ئەندامانی لە بادینان جیهانگیر سدیق گوڵپی: هه‌رێم و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت محەمەد نوری: ئەو كتێبه‌ی‌ پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن‌و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی‌ هه‌رێم درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان تەڤدا پرێس: دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت تەڤدا پرێس: تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!! سەنتەری میترۆ: حاکم شێخ لەتیف: دەسەڵاتی دادوەری وایلێکراوە هیچ رۆڵێکی نەبێت تەڤدا پرێس: ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە تەڤدا پرێس: رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟