هەواڵ
مستەفا چاوڕەش و وەستا حەسەن لە شاخەوە بۆ کۆمپانیاگەری نایاسایی
Sunday, 03.28.2021, 12:56 PM
کیو نێت (Qnet)یەکێکە لە کۆمپانیا جیهانیە بەدناوەکان کە کەرەستەکانی لە کوالیتێتێکی خراپ و نزمدان، بۆیە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا ڕێگا پێدراو نین کە کەرەستە بازرگانیەکانیان ساغ بکرێتەوە. بنکەی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە مالیزیایە و چالاکیە بازارگانیەکانی لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەند ئەنجام دەدات.
ئەم کۆمپانیایە لەهەرێمی کوردستان وەکو یەکێك لە وڵاتانی گەندەڵ و بێ کۆنترۆڵی کواڵیتەیت و نەبونی پابەندی بە یاسا و ڕێساکانی کاری بازرگانی و کوالیتەیتی کەرەستە بازرگانیەکان، لە کاردایە بە شێوەیەکی نایاسایی.
نایاسایی بەو مانایەی کە ئەم کۆمپانیایە سەرباری کارە بازرگانیەکانی تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و شاری سلیمانی مۆڵەتی کارکردنی نیە. ئەگەرچی لە ژێر فشاری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانانی بە ئاگا لەو کەیسە هەڤاڵ ئەبو بەکر بەو ئاراستەیەدا براوە کە چەندین جار داوای داخستن و کۆتاییهێنان بەکارەکانی بدات بەڵام ئەو هێز و کەسانەی لە پشتی ئەم کۆمپانیا بەدناوەدان لە ئاستی دەسەڵاتدان و نەتوانراوە هیج ڕێگایەکی یاساییان بەرامبەر بگیردرێت.
ئەم کۆمپانیایە لە شاری سلیمانی بە شێوەی فەرمی و وەکو کارگێری کارەکان کەسێكی بەدناو بەهادین کونجرینی بریکاری کۆمپانیاکەیە. بە پێی ئەو زانیاریانەی بە تەڤدا پرێس گەیشتووە ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لەپشت ئەم کۆمپانیایەوەن و خاوەندی پشکەکانن بریتین لە؛ (مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی ینك و وەستا حەسەن، بەرپرسی پێشوی ئاسایشی سلێمانی) .
شێوازی کارکردنی ئەم کۆمپانیایە لە ڕێگای هاندانی هاوڵاتیانە بۆ کڕینی پشك و گرتنەبەری ڕێکاری زنجیرەیی بەو شێوازەی هەرکەسێك چەندین پشكکڕ ڕابکێشێت و بەم شێوازە کۆمپانیاکە لەو پشکانە سودمەند بن. لە هەمانکاتدا ڕویەکی مەشروع بدەنە کۆمپانیاکە کە سەرمایەکەی بریتیە لە پشکەکانی هاوڵاتیان نەك بەرپرسانی باڵا. ئەوەی جێگای سەرنجە خاوەن پشکە ناسەرەکیەکان بەردەوام لە کێشەی وەرگرتنەوەی پشکەکنیانن و کاتێکی زۆری بەسەردا تێدەپەڕێت و سودێکی کەمیان بەدەست دەگات، کە زۆر لەوە کەمترە کە سەرەتا هانیان دراوە بۆ بەشداری کردنی خۆیان و ڕاکێشانی کەسانی تر بۆ کڕینی پشکەکان.
بە پێی هەواڵەکە سەرانی یەکێتی بە تایبەتی لاهور شێخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی ئاگاداری مامەڵەی ئەم دو بەرپرسە گەندەڵکارەن و گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرساندون. ئەم چاولێپۆشینەش جگە لە بەرژەوەندیە هاوبەشە سیاسیەکان بە پلەی یەکەم بەو مەبەستەیە کە لە ئەو کۆمپانیایە وەکو چەندین ئامرازی تر بەکاربهێنرێت بۆ سپیکردنەوەی ئەو پارانەی بە ناڕەوا لە سامانی وڵات و قوتی خەڵکی دەدزن. ئەم کۆمپانیایەش یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە ناهاوتایی ئابوری لە بواری بردنەدەرەوە و هینانەناوەوەی سەرمایەی پێ ئەنجام دەدرێت و لە ڕێاگی کولیتەیتی خراپەوە گەندەڵ و پیسخۆرەکان خۆیان ساماندار تر دەکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
سەرتیپ جەوهەر: ئەمریكا لەهاتنی نەسر حەریری نیگەرانەو كاردانەوەی دەبیت
تەڤدا پرێس: ئاگەهداری بو خەلكێ دەڤەرا ئامێدیێ
تەڤدا پرێس: ناكوكیێن دناڤبەرا پسماما یێن مەزن دبن
تەڤدا پرێس: شەڕی پشت پەردەی سوشیال میدیای نێوان باوک و کوڕ لەگەڵ برازاو ئامۆزا...
تەڤدا پرێس: سەرکزی و بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ڕەشبگیری ئەندامانی لە بادینان
جیهانگیر سدیق گوڵپی: ههرێم و پرسی ههناردهكردنی نهوت
محەمەد نوری: ئەو كتێبهی پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردنو رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی ههرێم
درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان
تەڤدا پرێس: دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە
تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت