هەواڵ
چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە
Monday, 03.29.2021, 02:01 PM
چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە
”هەندێك لەو پەیجانە ئەدمینەكانیان لە وڵاتانی دراوسێن و تەنیا لە سلێمانیدا سپۆنسەر دەكرێن“
باسنیوز 29/03/2021 - 13:18 كوردستان
چاودێران رەخنەی توند لە لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەگرن و ئاشكرای دەكەن كە ئەو پارەیەی لە بنەڕەتدا پێویستە بخرێتە خزمەتی سلێمانییەوە، دەیدزێت و بەشێكی لێ دەدات بە پەیجە چەواشەكارەكانی.
رێبین رهحیم، نووسهر و چالاكی مهدهنی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لاهوور جەنگی لە سلێمانی سەدان پەیجی كردۆتەوە كە هەر یەكەیان ئەركی جیاوازە، بەشێكیان تایبەتن بە لێدان لە هێزە سیاسییەكان، بەشێكی دیكەش وەك سیخوڕ خەریكی هاككردنی پەیج و هەژماری خەڵك و بڵاوكردنەوەی وێنەی دەستكرد و درۆكردنن بە دەمی خەڵكەوە، هەروەك دەشزاندرێت كە سەدان پەیجی سەر بە لاهوور جەنگی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانی كۆمپانیای (فەیسبووك)، داخران و ”كۆمپانیاكە سەدان پەیجی سەر بە لاهوور جەنگی فلاگ كرد، بەهۆی خراپیی ئاستیان و ئەو درۆ و چەواشەكارییانەی بڵاوی دەكەنەوە“.
هەر لەمبارەیەوە فورسهت سهید شوکر، چالاكی مەدەنی و شارەزای بواری سیستەمەكانی زانیاری بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”بەپێی ئەو شێوازی كاركردنەی هەیانە و ئەو چاودێرییەش كە لەسەر پەیجەكان دانراوە، پێشبینی دەكەین کۆمپانیای فهیسبووک سهدان پهیجی دیکهی سەر به لاهوور جهنگی دابخات، چونكە ئەوانە لە دەرەوەی سیاسەتی كۆمپانیاكە بۆ كاری سیخوڕی و هەواڵگری بۆ لاهوور و ئەو لایەنانە كار دەكەن كە لاهوور نۆكەرایەتییان بۆ دەكات“.
گوتیشی: ”هەندێك لە پەیجەكانی لاهوور، ئەدمینەكانیان لە وڵاتانی دراوسێن و تەنیا لە سلێمانیدا سپۆنسەر دەكرێن“.
ئەو چاودێرە جەختی كردەوە كە لاهوور جەنگی لە لایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكەوە (فەیسبووك) فلاگ كراوە و نیشانی پرسیاری لەسەرە، چونكە ”ئەو پارەیەی لە سپۆنسەركردنی ئەم پەیجانە بەكار دێت، پارەیەكی خەیاڵییە و لە بنەڕەتدا دەبوایە خزمەتی سلێمانی پێ بكرێت، كەچی لاهوور جەنگی دەیدزێت و پەیجی پێ ئیدارە دەدات“.
لە لایەن خۆیەوە عهتا ئهحمهد، نووسهر و چالودێری سیاسی لە هەڵەبجە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئهم پهیجانه راستهوخۆ کاری سیخوڕی دهکهن، بوونهته پهیجی ترسناک بۆ لێدان و ئابڕووبردنی خودی ئهندامانی خۆشیان، بە پارەیەكی زۆر لە لایەن لاهوور جەنگییەوە سپۆنسەر دەكرێن، بهشێکیان هەموو كاریان ئەوەیە بەدوای ژیانی خەڵك بكەون و هەوڵی ئابڕووبردنیان بدات، لە پێناو سوودگەیاندن بە لاهوور جەنگی، تەنانەت ڤیدیۆی ئابڕووچوونی ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكەی خۆشیان بڵاو كردۆتەوە“.
پێشتر (باسنیوز) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، پەیجەكانی لاهوور جەنگی بەسەر سێ كۆمەڵەدا دابەش دەبن، ئەوانیش:
كۆمەڵەی یەكەم: پەیجە سێبەرەكانن كە كار لەسەر تیرۆری كەسایەتییەكان دەكەن. ئەدمینەكانیان كارمەندانی دەزگای دژە تیرۆری یەكێتین. سیاسەتیان پشت بە جنێو و سووكایەتی و ناوزڕاندن دەبەستێت، هاوشێوەی پەیجەكانی شاسوار عەبدولواحید. ئەركی سەرەكییان ناشرینكردن و سووكایەتیكردنە بە نەیارەكانی لاهوور جەنگی و سپی كردنەوەی ڕووی ڕەشی خاوەنەكەیان.
كۆمەڵەی دووەم:
پەیجە نیمچە فەرمییەكانی لاهوور، كەسانی راگەیاندنكاری قەڵەمفرۆش سەرپەرشتییان دەكەن. ئەركیان كۆكردنەوەی لایكە، جارجارەش وێنەی لاهوور جەنگی دەخەنە پاڵ وێنەی كەسایەتییە كاریگەرەكان، بۆ ئەوەی وەها نیشانی بدەن كە گوایە لاهووریش كەسایەتییەكی كاریگەرە، لە كاتێكدا هەموو خەڵكی دەزانن، لاهوور جەنگی تەنیا لە خیانەت و مافیاگەری و قاچاخچێتیدا كاریگەری هەیە.
پەیجەكانی (چاو، ئاژانس، كۆباس، مۆر، پۆلۆتیك پرێس و ئاژانسی وڵات) دەكەونە نێو ئەم كۆمەڵەیەوە، مووچەكانیان لە لایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە دابین دەكرێت و هەریەكەیان زیاتر لە ٢٥ كارمەندیان هەیە و مانگانە مووچەی كارمەندانیان دەگاتە ١٥٠٠ دۆلار.
كۆمەڵەی سێیەم:
پەیج و سایتە هەواڵییەكانی لاهوورن، كاریان شەڕی راگەیاندنە لە دژی نەیارانی لاهوور جەنگی، هیچ هەواڵێك، تەنانەت هەواڵی كەشوهەواش بەبێ لێدان لە نەیارەكانی لاهوور جەنگی بڵاو ناكەنەوە، بۆ سەرجەم هەواڵەكانیشیان، پشت بە درۆ و سەرچاوەی نێو گیرفانی لاهوور و پۆستی پەیجە درۆزنەكانی سەر بە كۆمەڵەی یەكەم و دووەم دەبەستن.
هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرای كردووە، پەیجەكانی (ژیان، لڤین، میللەت، ئێستا) لەلایەن ئاكۆ جەنگیی برای لاهوورەوە سەرپەرشتی دەكرێن. بەڵام بەشێك لە كارەكانی پەیجەكانی (ژیان و لڤین) لە لایەن محەمەد هەورامییەوە سەرپەرشتی دەكرێن. تەنیا ئەم دوو ماڵپەڕە، ژمارەی كارمەندانیان زیاتر لە پەنجا كارمەندە، ٢٠ تا ٢٥ نووسەریان بەكرێ گرتووە كە مانگانە نزیكەی ١٥٠٠ دۆلاریان پێ دەدەن لە بەرامبەر نووسین بە دڵی لاهوور جەنگی.
سایتی (میللەت)ی لاهووریش لانی كەم ٤٥ كارمەندی گرێبەستی هەیە لەگەڵ دەیان نووسەری قەڵەمفرۆش، مووچەی مانگانەی كارمەندەكانی دەوروبەری ١٢٠٠ دۆلارە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: باری تەندروستی زیندانیانی بادینان لە مەترسیدایە
تەڤدا پرێس: مستەفا چاوڕەش و وەستا حەسەن لە شاخەوە بۆ کۆمپانیاگەری نایاسایی
سەرتیپ جەوهەر: ئەمریكا لەهاتنی نەسر حەریری نیگەرانەو كاردانەوەی دەبیت
تەڤدا پرێس: ئاگەهداری بو خەلكێ دەڤەرا ئامێدیێ
تەڤدا پرێس: ناكوكیێن دناڤبەرا پسماما یێن مەزن دبن
تەڤدا پرێس: شەڕی پشت پەردەی سوشیال میدیای نێوان باوک و کوڕ لەگەڵ برازاو ئامۆزا...
تەڤدا پرێس: سەرکزی و بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ڕەشبگیری ئەندامانی لە بادینان
جیهانگیر سدیق گوڵپی: ههرێم و پرسی ههناردهكردنی نهوت
محەمەد نوری: ئەو كتێبهی پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردنو رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی ههرێم
درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان