لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا گیرفانی تۆ گەرم ناكاتەوە

Tuesday, 03.30.2021, 11:48 AM



لە چەند ساڵی ڕابوردوودا بەغا بە بەردەوامی داوای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەكات تاوەكو بوجەی هەریم بنێردرێت و هەولێریش بەبەردەوام دەڵێت بەچاوان، بەڵام تا ئێستا یەك دڵۆپ نەوتی رادەستی سۆمۆ و بەغا نەكردووە. لە بەرانبەردا بەئەندازەی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل موچە بڕدراوە و زۆر جاریش هەر هیج نەهاتووە. لە كاتێكدا هەموان دەزانین هەرێم هەربەرمیلێك نەوت زیاد لە ١٠ دۆلار كەمتر لە بەغدا نەوت دەفرۆشیت و گەر نەوت لەڕیی سۆمۆوە بفرۆشرێت داهاتی زۆر زیاتر دەست دەكەوێت و بوجەش بە تەواوی دەگات. بەڵام من لێرەدا لەبری ئەوەی لەڕوانگەی ئەوەی ئایا بڕینی بوجەو فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێم و ئەو كێشمە كێشانەی هەن چەندە دەستورین و چەندە سیاسین كێ خاوەن حەقە و كێش بیانو دەگرێت سەیربكەم بەڵكو لەڕیی چاو خشاندنەوە بە ڕاپۆرتەكانی دیلۆیتدا كە لەماوەی چوارساڵی ڕابوردوودا دەرچووە و بڵاوكراوەتەوە وردبینی كردووە بۆ ساڵەكانی ٢٠١٩،٢٠١٨،٢٠١٧ و ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ سەیر دەكەم و بۆ ئەوەی ببینین هەڕیم لەونەوتەی بەرهەمی هێناوە و فرۆشتویەتی لە ڕابوردودا چەندی بۆماوەتەوە ئەوكات بۆمان دەردەكەوێت كە هەرێم بۆ نەوت رادەست نەكردووە و ئێستادەڵیت داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بەنرخی سۆمۆ دەدەم بە بەغدا! لە كاتێكدا بۆ ئەوەی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بدات بە سۆمۆ دەبێت ٣٠٠ هەزار بەرمیل بفرۆشێت بەبێ لێدەركردنی هیچ خەرجییەك.

كاتێك لە ڕاپۆرتەكان ورد دەبینەوە ئەو كات بۆمان دەردەكەوێت كە هەرێم هیج كات لە سێ ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بۆنەماوەتەوە ( ئەوخەرجیانەشمان لێدەرنەكردووە كە خەرجی حكومەتن و لە راپۆرتەكاندا باسكراوە، بۆنمونە كرینی سوتەمەنی بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا... تەنها خەرجییە سەرەكییەكانی كۆمپانیا بەرهەم هێنەكان و گواستنەوە و دانەوەی هەندێ قەرزە).

بە سەیرێكی ئەم خشتەیەی خوارەوەدا دەردەكەوێت هەرێم تەنها لە ساڵی ٢٠١٧ دا كاتێك كێڵگەكانی كەركوكی لەبەردەست بووە و بەرهەمی لەسەرو ٦٠٠ هەزار بەرمیلەوە بووە ٢٩٠ و ٢٧١ هەزار بەرمیلی بۆماوەتەوە بەتێكڕا لە نیوەی یەكەم و دووەمی ساڵیدا بەڵام دواتر كە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك كەوتەوە ژێر دەستی بەغداد دەبینین لە هیچ كاتێكدا ئەو نەوتەی ماوەتەوە بۆ هەرێم بە تێكڕا نەگەشتووەتە ١٧٠ هەزار بەرمیل. ئیتر چۆن وە بەچ شێوەیەك دەتوانێ نەك بەهای ٢٥٠هەزار بەرمیل بەڵكو بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیش تەسلیم بكات؟ مەگەر قەرزی بۆ بكات!

بۆیە هیوا هەڵچنین لەسەر ڕیكەوتنی هەرێم و بەغداد هیچی لێ سەوز نابێت و گیرفانی هاووڵاتی گەرم ناكاتەوە، هەروەك چۆن پاشەكەوت گۆڕا بۆ لێبڕین و پاشتر بۆ ئەوەی بەپێی پارەی بەردەست موچە بدرێت ئاواش ناوێكی تر دادەتاشرێت بۆ لێبڕین.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟