هەواڵ
داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین
Saturday, 04.03.2021, 12:13 PM
میترۆ
سلێمانی،3ی نیسانی 2021: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان داوا لە دامەزراوەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكات، لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە دەكەین لە رووداوی هێرشی بەردەوام بۆ سەر ماڵی رۆژنامەنوس (محمد فاتیح حامید) و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
ئەمرۆ لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان كرد لە بێژەرو هەواڵسازی رادیۆی نەوا (محمد فاتیح حامید) ، كە بەمەبەستی ئاگاداركردنی سەنتەر لەو دەستدرێژییەی دەكرێتە سەر ماڵیان سەردانی كردین .
محمد فاتیح پێی راگەیاندین لەماوەی مانگێكدا چەند جارێك كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و بە پێ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردوە ووتی " چەند جارێك بە رەسمی و نارەسمی ئاگاداری لایەنی ئەمنی ناوچەكەم كردووە" جەختیكردەوە " پێیان راگەیاندوم كە ئەو دەستدرێژییانە پەیوەندی بە كارەكەمەوە هەیە".
بە پێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بۆ میترۆی هێناوە كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و بە پێ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردووە.
بە پێیی قسەكانی ئەو رۆژنامەنوسە ماوەی مانگێك زیاترە ئەم دەستدرێژیە بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و سێ جار ئاسایشی ئاگاداركردوەتەوە و لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دانانی كامێرای چاودێری، بەهەمان شێوە دەستدرێژی بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و لەئێستادا ژن و منداڵەكانی توشی ترس و دڵەڕاوكێ بوون.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پشتیوانی لە رۆژنامەنوس (محمد فاتیح) دەكات، داوا لە دامەزراوەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكەین لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بكات لە رووداوی هێرشی بەردەوام بۆ سەر ماڵی رۆژنامەنوس (محمد فاتیح حامید) و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. میترۆ بۆ ساڵی 2021 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی Intenews ، جێبەجێدەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن
تەڤدا پرێس: چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تەڤدا پرێس: ملیارێك پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان لە بانکەکانی لوبناندا لە مەترسیدایە
باسنیوز: لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان
تەڤدا پرێس: كۆمهڵی دادگهری کوردستان بەردەوامە لە بەرگری کردنی لە لەزیندانیانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕین .
باسنیوز: چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە
تەڤدا پرێس: باری تەندروستی زیندانیانی بادینان لە مەترسیدایە
تەڤدا پرێس: مستەفا چاوڕەش و وەستا حەسەن لە شاخەوە بۆ کۆمپانیاگەری نایاسایی
سەرتیپ جەوهەر: ئەمریكا لەهاتنی نەسر حەریری نیگەرانەو كاردانەوەی دەبیت