هەواڵ
ململانێی ئامۆزاکان، لە ڕێگای پاکسازیەکانی ناو دەزگای پاراستنە بەدناوەکەیانەوە
Wednesday, 04.07.2021, 03:34 PM
دەزگای بەدناوی پاراستن لە دوای گەرانەوەی سەرانی بارزانی بۆ کوردستان و پێش دەرکەوتنی مەسرور بارزانی لە مەیدانی سیاسی و کاری پاراستندا لە لایەن کەریم شنگاڵی بەڕێوە دەبرا، لە ساڵی ٢٠٠٠ وە نەزهەت حاڵی جێگر و جێبەجێکەری کرداری کارەکانی بو . کاتێك کەریم شنگالی کرایە وەزیری ناوخۆ مەسرور بارزانی کرایە بەرپرسی ( بە فەرمی ڕاوێژکار)ی دەزگای پاراستن و زانیاری. ئەگەرچی بە فەرمی بەرپرسی دەزگای زانیاریش بو، بەڵام ئەمە تەنها بۆ پەردەدان بەسەر ڕاستی دو ئیدارەییدا بو. بر کرداری مەسرور و بەرپرسانی پاراستنی پارتی هیج ڕۆڵ و کاریگەریەکیان لە ناو دەزگای زانیاریدا نەبو وە تاکو ئێساش نیە .
کاتێك مەسرور بارزانی ئەو بەرپرسیارێتیەی پێسپێردار نەزهەت حاڵی وەکو جێگری و لە هەمانکاتدا جێبەجێکەری کرداری کارەکانی دەزگای پاراستن هێشتەوە، ئەوەش ئەنجامی لاوازی و نەبونی ڕابردوی مەسرور لە بواری کاروباری پاراستن و پێویستی گەورەی بە تاوقکردنەوەکان و زانیاری و ڕابردوی زۆر و بە ئاگایی نەزهەت حاڵی لەو دەزگایەدا.
پاش ئەوەی مەسرور بارزانی پلەی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت، پلەی ڕاوێژکاری دەزگای پاراستن و زانیاری رادەستی وەیسی بارزانی برای کرد. وەیسی بارزانی ئەگەرچی تاکو ئێستا بە فەرمی نەبۆتە ڕاوێژکاری دەزگای پاراستن و زانیاری و بۆ ئەو پلەیە پیویستی بە دەنگی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانە، بەڵام توانراوە بەسەر دەزگاکەیدا بسەپێنن لە ژێر ناوی وەکیلی ڕاوێژکاری ئەو دەزگایە . وەیسی یەکەمین کار کە پێی هەستا دورخستنەوەی نەزهەت حاڵی بو لە پلەی جیگری ڕاوێژکاری دەزگاکە، ئەوەش کاردانەوەی توندی نەزهەت حالی لێوە دروست بوو، دوائەنجام نەزهەت داوکاری ئەوە بو پلەی پارێزەری هەولێری پێبدرێت، کە بۆی نەچوە سەر. پاش ئەوە سوربو لەسەر ئەوەی بکرێتە وەزیری ناوخۆ لەو هەوڵەشیدا شکستی هێنا، ئەم تێکشکانانەش بونە هۆکاری ئەوەی کە دەنگی نارەزایی نەزهەت زیاتر بەرز بێتەوە. ئەنجامی ئەوەش لە لایەن مەسرور و وەیسی برایەوە لێپرسینەوەی ڕاستەوخۆی لێکراو ڕوبەڕوی وەستانەوە بەو پاساوەی کە کەسێکی نزیك لە نێچیر بارزانیە. پاش هەرەشە و لێپرسینەوەی ڕاستەوخۆ پێی ڕاگەیەندرا کە پێویستە بێدەنگ و سەرکز بێت و ناچارکرا لەماڵ دانیشێت، تەنانەت ڕێگای پێنادرێت گوندەکەشی بەجێبهێڵێت، سەرباری ئەوانەش نزیکەی ساڵێکە موچەشی لێبڕدراوە.
ئێستاش کە وەیسی کە لە ژێر ناوی چەواشەکارانەی( بە وەکالەت) لەو دەزگایەدا دانراوە، کەسێكی وابەستەی خۆی بە ناوی (محسن گەردی) کە کەسی چوارهەم بو لەو دەزگایەدا جێگری و بەرێکەری کرداری کارەکانی ئەو دەزگایەیە لەژێر چاودێری وەیسی دا.
هەروەها کەسێکیشیان لە ئەمەریکاوە هێناوەتەوە بە ناوی (حەمید شەنگاڵی) و کراوەتە بەرپرسی حەرەکاتی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو کەسەی پێشتر لەو بەرپرسیارەتیەدا بوو خانەنشین کراوە.
وەیسی بارزانی کە خۆی پێش گرتنە دەستی بەرپرسێتی دەزگای پاراستن و زانیاری، بەرپرسی دژە تیرۆر بو ئێستا کەسێکی لەبری خۆی داناوە بە ناوی (لیوا دڵشاد کاکەیی) کە خەڵکی کەرکوکە . هەروەها جێگرەکەی هەمان جێگری ڕابردوی خۆیەتی بە ناوی(سیپان شەنگالی). هەردو ئەم کەسانەش بە کرداری لە ژێر چاودێری و ڕاوێژکاری وەیسی و مەسروردا کاردەکەن.
پاش لەسەر کارلابردنی نەزهەت حاڵی لە ٢٠١٩ وەیسی بارزانی بە ڕاوێژکاری مەسروری برای کەوتە پاکسازی دەزگای پاراستن لە تەوای ئەو کەسانەی کە کەسانی نزیك و خزم و جێباوەری نەزهەت حاڵی بون و تەواویان دورخرانەوە و خانەنشین کران. بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست تەڤدا پرێس کەوتووە ئەو دورخراوانە بریتین لە دوانزە کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٤٨ بۆ ٥٦ ساڵیە و هیج یەکێك لەوانە لە ڕوی یاساییەوە کاتی خانەنشینیان نەهاتووە. ئەم خانەنشیکراوانەش پلەکانیان لە نێوان عقید و عەمید و لیوا دان.
تەڤدا پرێس تاکو ئێستا ناوی دو کەس لەو خانەنشینکراوانەی پیگەیشتووە کە بریتین لە؛ (لیوا یوسف دۆڵەمەڕی . عەمید ئازاد میرانی) . لە داهاتوی نزیكدا ناوەکانی تریشمان پیدەگات و بە خوێنەرانیان ڕادەگەیەنین .
بە پێی زانیاریەکان کە بەدەستمان گەیشتووە تەواوی ئەم دەرکردن و خانەنشینکردن و پاکسازیانەی ناو دەزگا سەرکوتکەرەکانی پاراستن و دژە تیرۆر لە لایەن وەیسی و مەسرور بارزانی هەوڵی بێهێزکردن و پەراویزخستنی نێچیر بارزانی ئامۆزایانە و لە بەردەوامن لە هەمو لایەنێکەوە پێگەی لاواز بکەن و ئامادەکاری ئەوە دەکەن کە لە داهاتودا پەراوێز بخرێت یان تەنها وەکو فیگورێکی بێدەسەڵات بهێڵرێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
باسنیوز: تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنی هاوڕێ مەلا ستار سووكایەتی بە ئافرەتان دەكەن
سەنتەری میترۆ: داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین
تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن
تەڤدا پرێس: چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تەڤدا پرێس: ملیارێك پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان لە بانکەکانی لوبناندا لە مەترسیدایە
باسنیوز: لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان
تەڤدا پرێس: كۆمهڵی دادگهری کوردستان بەردەوامە لە بەرگری کردنی لە لەزیندانیانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕین .
باسنیوز: چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە
تەڤدا پرێس: باری تەندروستی زیندانیانی بادینان لە مەترسیدایە