هەواڵ
مەکتەبی سیاسی پارتی بە پیاوانی هەواڵگیری حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور پڕدەکرێتەوە.
Thursday, 04.08.2021, 11:28 AM
هەواڵنێری تەڤدا پرێس لە نزیك سەرۆکایەتی هەرێمەوە ئاگادری دەزگاکەمانی کردەوە کە لە هەفتەی ڕابردودا کۆبونەوەیەکی تایبەتی لە نێوان مەسعود و مەسرور و نێچیر بارزانی، ئەنجام دراوە سەبارەت بە کۆنگرەی داهاتوی پارتی لە مانگی پێنجی ئەمساڵ. وەك سەرجەم کۆنگرەکانی حیزبەکانی ناو دەسەڵاتی کوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆ دیاریکردن و دابەشکردنی پێشوەختی ئەندامانی سەرکردایەتی سەپاندنی دەنگپێدانیان لە سیناریۆی دەنگپێدانی ناو کۆنگرەکەیان.
بە پێی ڕێکەوتنەکە نێچیر بە خۆیەوە کە ئەندامێکی مەکتەب سیاسیە بۆی هەیە ٢ ئەندامی تری مەکتەبی سیاسی و سکرتێری مەکتەبی سیادی دیاریبکات و (بە ڕوکەشی بپاڵێورێن و دەنگیان پێ بدرێت). سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئێستا فازیڵ میرانیە و بڕیار وایە کەریم شنگاری ببێتە جێگرەوەی.
ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بریتین لە ١٥ ئەندام کە زۆرینەیان بە راوێژکاری نێوان کوڕ و باوك، مەسرور و مەسعود واتە ١١ کەس دیاریدەکرێن. بێگومان کەسانی سەر بە خۆیان و نزیك لە دەزگا هەوڵگریەکانیانن و زەمینەی دەنگپێدانیان بۆ خۆشدەکرێت.
سەبارەت بە ئەندامانی بەتەمەنی ڕابردوی پارتی بڕیار دراوە تەنها پێنج کەسیان وەکو ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بمێننەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە.
١. مەحمود محەمەد ٢. فازیل میرانی ٣. ئازاد بەرواری ٤. کەریم شنگالی ٥- هوشیار زێباری
مەسعود بارزانی وەکو سەرۆكی حیزب دەمێنێتەوە و نێچیر وەکو جێگرەکەی، بەڵام لە پەیڕەودا ئەو خاڵە زیاد دەکرێت کە لە کاتی مردنی سەرۆکی حیزب دا مەکتەبی سیاسی بە زۆرینە بڕیار دەدەن کێ جێگرەوەی بسەرۆکی حیزب بێت. ( ئەمەش بەو مەبەستەیە کە ڕێگری بکرێت لەوەی کە نێچیر دوای مردنی مەسعود تاکو کۆنگرەی داهاتو بێتە جێگرەوەی.)
شایانی باسە پارتی ناچارە بە بەستنی کۆنگرەی فەرمی خۆی، ئەوەش بە هۆی پابەندی ناچاری بە یاساکانی حکومەتی فیدراڵی عێراقیەوە کە دیاریکراوە، هەر حیزبێك بۆ ١٠ ساڵ جارێ کۆنگرە نەکات، بۆی نیە بەشداری هەڵبژاردنەکان بێت. هەر بۆیە کەوتۆنەتە ئامادەکاریەوە بە مەبەستی سەپاندن و هێشتنەوەی دەسەڵاتەکان لە بازنەی زۆرینەی پیاوانی مەسعود و مەسرور بارزانی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: دۆسیەی شێروان و هاوڕێكانی درا بەكێ؟
تەڤدا پرێس: کارەبای ماڵی چالاکوانی هەولێر، هاوڕێ کوردی لەلایەن دەسەڵاتەوە بڕدرا.
میللەت پرێس: مەسرور بارزانی تەنیا ناوی باوكی هێنا لە پرسی پەسەندكردنی بودجەدا
تەڤدا پرێس: ململانێی ئامۆزاکان، لە ڕێگای پاکسازیەکانی ناو دەزگای پاراستنە بەدناوەکەیانەوە
باسنیوز: تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنی هاوڕێ مەلا ستار سووكایەتی بە ئافرەتان دەكەن
سەنتەری میترۆ: داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین
تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن
تەڤدا پرێس: چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تەڤدا پرێس: ملیارێك پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان لە بانکەکانی لوبناندا لە مەترسیدایە