هەواڵ
ئهمریكا ڕاپۆرتێكى مهترسیدار لهبارهى ڕهوشى مافى مرۆڤ لهههرێم بڵاودهكاتهوه..
Wednesday, 04.14.2021, 09:19 AM
وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا له راپۆرتێكدا باسى له رهوشى مافهكانى مرڤ كردوه له عێراق و ههرێمى كوردستان له ساڵى 2020، ئهوهى پهیوهسته بهههرێمى كوردستان له ڕاپۆرتهكهدا هاتوه، رهوشى زیندانهكان و زیندانیان و باش نیهو كاریگهرى سیاسى ههیه بهسهر بریاره ههستیارهكانى دادگاكانهوه.
له راپۆرتى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكادا هاتوه، دەسەڵاتداران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژەیان پێکراوە، گیراوەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە گرتوخانەدا دەهێڵنەوە؛ کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەگەرە و گرفت دەخەنە بەردەم کاری دادپارێزان و پارێزەرانەوە یانیش دادگاییکردنەکان بەبێ ئەوەی پێویست بکات دوا دەخرێن، ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا بوونەتە زیادکردنی تەگەرە لەبەردەم پرۆسە دادوەرییەکاندا لە ساڵی 2020دا.
له ڕاپۆرتهكهدا باس لهوهكراوه، بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەندێک لە گیراوەکان لە گرتوخانەکانی هێزە ئاسایشییەکاندا بۆ ماوەی زۆر زیاتر هێڵدراونەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کە فرمانی دادگاش هەبووە بۆ ئازادکردنیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان لە ڕووی یاسایی و دارایی و بەڕێوەبردنەوە، ئەنجومەنێکی سەربەخۆیە و نەبەستراوەتەوە بە وەزارەتی دادەوە، بەڵام وەک ڕاپۆرتەکان ئاماژەی پێدەکەن، گەورە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری سیاسییان هەیە بەسەر دۆسێ هەستیارەکانەوە. دەستنیشانکردنی دادوەرەکان و بڕیارەکانیش، بەپێی ڕاپۆرتەکان لەژێر کاریگەری بەهێزترین لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەکەدان.
لهبارهى رهوشى ناو زیندانهكانهوه له ڕاپۆرتهكهدا هاتوه، لە زیندان و گرتوخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕەوشەکە باش نیه، ژمارەی گیراوەکان و زیندانیکراوەکان زۆر زیاترە لە توانایی ئەو 6 زیندانەی لە هەرێمەکەدا هەن، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، زیندانی هەولێر وەها دروستکراوە کە جێی 900 گیراوی تیادا ببێتەوە بەڵام 1957 گیراوی تیادایە، ئەم کۆمیسیۆنە سەربەخۆیە دەڵێت 3 گیراو لەو زیندانەدا بەهۆی نەخۆشییەوە مردوون بەبێ ئەوەی چارەسەرییەکی ئەوتۆی تەندروستی بۆ نەخۆشییەکانیان بکرێت بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکی گیراو لە گرتوخانەکەدا دانراون، بەپێی یونامی، زیندانەکانی شارە سەرەکییەکانی هەرێمەکە نۆژەنکراونەتەوە بەڵام هێشتاش ڕەوش لە زیندان و گرتوخانە بچوکەکانی تردا هەر خراپە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەرپەرشتییان دەکات.
له بارهى گرتوخانهكانى ئاسایش راپۆرتهكه تێیدا هاتوه، لە هەندێک لە گرتوخانەکانی ئاسایشی هەرێمەکەدا و ئەوانەش کە پۆلیس سەرپەرشتییان دەکەن، جار جارە گیراوی ژێر تەمەن 18 ساڵ لەگەڵ گیراوی سەرو تەمەن 18 ساڵ دادەنێن، لە مانگی نۆدا دەسەڵاتداران زیاتر لە 50 منداڵیان لە "گرتوخانەی هەولێر بۆ ژنان و منداڵان" هێشتۆتەوە لەگەڵ دایکەکانیاندا کە زیندان کراون. یونیسێف، بودجەیەکی بۆ ئەو منداڵانە بە جیا دابین کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانیوە دەستیان بە خوێندن ڕابگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەیەکی گونجاوی نەگرتۆتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو قسە و باسانەی هەن لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی ئەفسەرەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم یان ئاسایش دەیکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
دەرسیم پێشەوا: نزار خەزرەجی درۆزن و بەناو دۆستی سەرانی کورد
تەڤدا پرێس: هەموو جۆرە پەیوەندێک لە رۆژنامەنوس شێروان شێروانی قەدەغەکراوە
تەڤدا پرێس: مەکتەبی سیاسی پارتی بە پیاوانی هەواڵگیری حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور پڕدەکرێتەوە.
تەڤدا پرێس: دۆسیەی شێروان و هاوڕێكانی درا بەكێ؟
تەڤدا پرێس: کارەبای ماڵی چالاکوانی هەولێر، هاوڕێ کوردی لەلایەن دەسەڵاتەوە بڕدرا.
میللەت پرێس: مەسرور بارزانی تەنیا ناوی باوكی هێنا لە پرسی پەسەندكردنی بودجەدا
تەڤدا پرێس: ململانێی ئامۆزاکان، لە ڕێگای پاکسازیەکانی ناو دەزگای پاراستنە بەدناوەکەیانەوە
باسنیوز: تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنی هاوڕێ مەلا ستار سووكایەتی بە ئافرەتان دەكەن
سەنتەری میترۆ: داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین
تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن