وتار
کێشەکانی دوێنێ و خەمەکانی ئەمڕۆ
Wednesday, 04.14.2021, 09:43 AM
کورد هیچ پرۆژەیەکی خوێندنەوە و رەخنەی خەبات و تێکۆشانی سەد ساڵەی بزاڤی نەتەوەیی کورد نەبووە/ نییە! بە راستی، ئێمە ناتوانین بە باشی لە رەوش و عەقڵیەتی ئەمڕۆ بگەین، بە بێی راڤەکردن و هەڵسەنگاندنی دوێنێ. لە بەرئەوە، زۆر گرنگە بە جدی لە سەر رەوش و زەمینەسازی سەرهڵدانی چەمکی نەتەوە و سۆسیاڵیزمی کوردی بوەستین، چونکە پەیدابوونی کەش و هەوای ئەم دوو چەمکە، رەگ و ریشەی لە سەر ئاستی پێویست لە ناو مێشک و مێژووی ئێمە دا نەبووە. کەواتە راستە چاولێکردن و حەزی وەرگرتنی ئەم دوو چەمکە هەبووە، بەڵام توانای ئاستی عەقڵ و هێزی کۆمەڵگا نەبووە. لە بەرئەوە، ئەم دوو چەمکە تا ئێستاش لە ناو خەڵکدا هەر نامۆن، چونکە ئەم دوو چەمکە بەرهەمی لۆکاڵی نین، بەڵکو بەرهەمی سەردەستی و ترانسپۆرتی دەرەکین. بە درێژای مێژووی ئەم خەباتە، کورد خۆیی پتر نێزیکی ئەم دوو چەمکە، لە تێگەیشتن و راڤەکردن کردووە.
کەواتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، زۆربەی چەمکەکانی کورد دوای شەری جیهانی یەکەم بەکارهێناوە، لە ئاستی حەزی تاکەکەسەکان، نەبووە بەشێک لە هێزی کۆمەڵگا و مێژووی میللەتی کورد. لە بەرئەوە، نە هزر و نە رەوشی مرۆڤی کورد، لە ئاستی وەرگرتن و تێگەیشتنی فەلسەفەی نەتەوەیی و سۆسیالیزم نەبووە.
لە ئەنجامدا، کۆمەڵگای ئێمە لە ئاستی توانای رەوشی ئاوسبوون و لە دایکبوونی بوونەوەرێک نەبووە، کە بتوانێت ئەم دوو چەمکە بە تەواوی و تەندروستی وەرگرێت و بە کاربێنێت. راستە کورد لە سەر ئاستی لەشکەری سەرکەوتنی هێناوە، بەڵام لە رووی عەقڵ و دیپلۆماسیوە شکستی خواردووە. بە شێوەیەکی تر، لە سەردەمی رزگاری نیشتیمانی، کورد پتر گرنگی بە هێزی لەشکەری داوە. لە بەرئەوە، رەوش و زەمینەسازی کۆدەتا، پتر لە عەقڵی سیاسی و دیالۆگ خۆشکراوە. ئیتر بە هێزکردنی دەزگای لەشکەری، لە سەر حیسابی لاوازی دەزگای پارتایەتی و سیاسەت بووە. بەم شێوەیە، کاراکتەرێک دروست نەبووە، بتوانێت وەڵامی پرسیاری جیهانی سەردەم بداتەوە.
کەواتە لەم دەڤەرەیەدا، نەبەس گرفت و قەیرانی هزر و پرنسیپ هەیە، بەڵکو نەبوونی حەزی هزر و فەلسەفەی سیاسیش هەیە. ئیتر تێگەیشتنی ئێمە بۆ سیاسەت، لە ئاستی "قونتەرات ــ The Counters" تێنەپەڕیوە. بە کورتی، ئەم عەقڵە وایکردووە، کە سەرکردەکانی ئێمە نەتوانن لە ئاستی نێرگسیەت، بچنە قۆناغی عەقڵی مەدەنی و دیالۆگ. ئەم پاشخانە وایکردووە، کە خەڵکی ئێمە هزرکردن بە عەقڵی قەبیلە و چارەسەریش بە عەقڵی هێز بکاتەوە. لە کۆتایشدا، ئەم عەقڵە دەیەوێت بە مێشکێکی رەش و دەموچاوێکی گەش، وەڵات بەڕێوەببات!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
عەلی مەحمود موحەمەد: بۆچی سەرجەم موستەشارەكان بەشدارن لە تاوانی جینۆسایدی ئەنفال؟؟؟
ئیبراهیم عەباس: تۆمارە دەنگیەکەی نیهاد بارزانی!
دانا ڕەشید: کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان
د. سەردار عەزیز: بایدن و مافەکانی مرۆڤ
بەیار عومەر عەبدوڵا: مەسەلەی گاز… لە لەعنەتەوە بۆ نیعمەت…
د.کامەران مەنتك: پیشەسازی دروستكردنی بنەماڵە سیاسیەكان!
عهتا قهرهداغی: کەسیتی کوردی لەتێکشکاندەوە بۆ بنیادنانەوە!
د. سەردار عەزیز: کەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دێتە قسە؟
ساڵح ژاژڵەیی: نامەیەکی کراوە ؛ مهترسى ڕوداوهكانى هاتو چۆ گهیشتۆته لوتكه.
پشکۆ ناکام: بەرد...