وتار
هەورە ڕەشەڪەی سەر تورڪیا
Saturday, 04.17.2021, 10:27 AM
دونیا لای من باخچەیەڪی ڪلتوریە ، لەم باخچەیەدا هەزاران گوڵ گەشە دەڪات ، لە ڕەوتی مێژوو دا ڪلتورەڪان یەڪدی پەروەردە دەڪەن، تێڪەڵاو بە یەڪری دەبن و بەم جۆرەش دونیای ئێمە دەوڵەمەندو زەنگین ڪراوە، سڕینەوەی ڪلتورێك بەمانای لە دەست چونی ڕەنگێك و تیشكێك و سەرچاوەیەكی جیاوازە، من هەربەم جۆرە لایەنگری هەر گوڵێڪی ئەم باخچەیەم، ڪلتورەڪەی خۆشم خۆش دەوێت ، لای من ئەناتۆلیا هەموو ڪاتێك شوێنی گوڵە جۆراوجۆرەڪان بووە، دونیای بەگوڵ و تیشك ڕازاندۆتەوە ئێستاش دەمەوێت هەروابێت. ئەمە شرۆڤەی نوسه ری بەناوبانگی ڪوردە (یەشار ڪەمال) لەمانگی ئاداری ساڵی هەزارو نوسەد و نەوەدو شەش دا ، ئەم وتارەو نوسینەی بڵاو كردۆتەوە ، بۆیەش نزیڪەی بیست مانگ زیندانی ڪرا بەوە تۆمەت بارڪرا ڪە لایەن گیری جودا خوازیە .تەنها لەسەر ئەوە زیندانی ڪرا ڪە ووتی تورڪیا وڵاتێڪی فرەکلتورە.
بەبیرو باوەری یاشار ڪەمال ، دونیا باخچەیەڪە لە ڪلتورو دڵی تورڪیای ئێستا ئەناتولییە، ئەو شوێنەی چەندین ڪلتوری جۆراوجوری تێدا گەشەیان ڪردوە،لای یەشار نەتەوەی تورڪیا بریتە لە چەندین ڪلتور ئەم جۆرە ڕوانینەش لە بنەرەت دا جیاوازە لەوەی دەوڵەتی تورك ڪە فرە ڪلتوری بە مەترسیەك بۆ تەبای و یەڪێتی خاڪی خۆی دەزانێت. لای دەوڵەت دونیا باخچەیەك نیە بەڵڪو بریتیە لە چەندین باخچە ، هەر باخچەیەڪیش گوڵ و ڕەنگی تایبەتی خۆی بەرهەم دەهێنێت. ئەم بۆچونە ئەو مانایە دەگەینێت ڪه نەتەوەی تورك یەك نەتەوەیە ئەو خەڵڪانەی لەناو تورڪیادا داژین بریتی نین لە چەند ڪلتوری جیاواز ، بەڵڪو تەنها ڪلتورێڪە، ئەویش ڪلتوری تورڪە .
لەیەك ڪلتورەوە پێش هەموو شتێك خۆی وەڪو دانیشتوی تورڪیا دەناسێنێت،بەم جۆرە بە پێ ی بۆچونی دەوڵەت ، ناسنامەی ئەوانی تر ناتورك تەنیا بۆی هەیە لە دەفتەری تایبەتی خۆی دەربخات ولە بواری گشتی دا پێویستە ڪۆنتڕۆڵ بڪرێت، هەر ئەوەی مانەوەی خۆی بە یەڪێتی نەتەوەی تورك گرێ بدات.
لە ئەم دوو بیرو بۆچونەی سەرەوەدا دو ڕوانگەی جیاواز هەیە سەبارەت بەچەمڪی نەتەوە یەکەمیان بەپێی جیاوازیەوە لەگەڵ بۆچونی دوەم دا یەڪناگرن . بۆچونی دووەم لە تێڕوانینی جیۆپۆلەتیڪی دا لەسەدەی بیستەم دا زۆر باو بوە و جیاوازیە ڪلتوریڪان لە ڪۆمەڵگایەڪی فرە ڪلتوری دا دەسڕێتەوە، ئەویش بە ویستنی جۆرێك لایەن کری ڪردنی ناسنامەیەڪی نەتەوەیی لە چوارچێوەی نیشتیمان ێڪی دیاری ڪراودا بۆچونی دوەمیش تێگەیشتن لە چەمڪی ناسنامە وەڪو شتێڪی ئەزەلی و یەك دەست بەپێی نەتەوە.
ئەوە پێویستە بگوترێت نەتەوە بریتیە لەچەندین چینی ڪۆمەڵایەتی ڕەگەزو گروپی ئەتنیكی جیاوازو جۆراو جۆرو فرەڕەهەند ، ئەو زهنیەتە ئەوە نیشان دەدات ڪەدە وڵەت چۆن ناسنامە نەتەوەیی خۆی دروست دەڪات تێدەڪۆشێ و ئاسای سنوری خۆی دەچەسپێنێت ، سنوری دەوڵەت هەم لێرەدا سنوری نشتیمانەڪەی ڪە سنوری نشتیمانەڪانی تر جیادەڪاتەوە لە نێو خۆی نیشتیمان دا سەروەری خۆی دەسەپێێت.
دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی نواندنی نەتەوەی تورڪەوە وەك نەتەوەیەڪی باڵا دەست دروستدەڪات بەم جۆرەش ناسنامە ڪلتوریەڪانی تر وەڪو ناسنامەی ڪورد دەخاتە پەڕاوێزەوە . ڪوردیش ڪە پێش هەموو شتێك خۆی وەڪو ڪورد دەردەخات بەهەمان لۆژیڪ دەوڵەتی تورك ڕڪابەریەڪی سیساسی ڕێڪخستووە وەخۆی بەخۆیەوەئاسمیلاسیۆنی زمان و کلتوری خۆی دەڪات.پێویستە ناسنامەی نەتەوەی باڵای ڪوردی لە لایەن بزوتنەوەی ڪوردەوە لە پێناو نواندن و دەرخستنی داخوازیەڪانی ڪورد دروست بڪرێت.
پێك هێنانی نەتەوەی تورك و ڪۆنتڕۆل ڪردنی ناسنامەی نەتەوەی ڪورد ، پێڪهاتەی دەوڵەتی تورك لەناخی رەوتی سەدەڪانەوە هەڵنەقوڵاوە ، لەئەنجامی ڕوخانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی پێڪهێنراوە، گوشاری پێك هێنانی دەوڵەتی نوێ تورڪی لە ڪۆتای سەدەی نۆزدەیەم دا دەستی پێ ڪرد ئەویش لە ئاڪامی گوشاری نیوخۆی و دەرەڪیەڪان لەسەر ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی ، زلهێز ئوروپیەڪان ڪارتێڪردنێڪی زۆریان لە ناوچەڪە ئەویست تاڕادەیەک هۆڪاری ڕوخانی ئەم ئیمپڕاتۆریە بوون ، بەم هۆیەش ئەتاتورك پێی وابوو پێك هێنانی ناسنامەیەڪی نەتەوەی و تورڪی بەپێی ناسیۆنالیزمیڪی شارستانی تێرو تەیسەل لە پێناوی یەڪگرتوی دەوڵەتی تورك پێویستە.
کێشەی كورد بەیەكێك لە کێشە پڕ لق و پوپ و ئاڵۆزەڪانی خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەژماردەڪرێت،
بەحوڪمی هەبونی ڪورد لەناوچەی سنوری هاوبەشی هەریەك لە تورکیا وئێران و سوریا عێراق دا لەگەل بوونی ڪەمینە ڪوردەڪان لە لوبنان ئەرمینیا و ئازەرباینجان واتە ڪوردستانی سور، ده وڵەتی تورك لە جاردانی ڪۆمارەوە تا جەنگی جیهانی دوەم لە بیست و نۆی تشرینییەڪەمی ساڵی ۱۹۲۳ سیاسەتێڪی دەرەڪی پەیڕەو ڪردوەڪە تا ڕادەیەڪی زۆر ڕەنگ دانەوەی ئەو دروشمەیی مستەفا ڪەماڵ ئەتاتورك بووە ڪە دەی ووت .(ئاشتی لە ناوخۆو ئاشتی لە دەرەوە)
دەوڵەتی تورك لە دوای ڕودانی ڪۆدەتا سەربازیەكەی ساڵی ۱۹٨۰ ڪەوتە پتەوڪردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەڪانی خۆی لە گەڵ دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەویش لە ڕێگەی مڪومکردنی ڕۆڵی خۆی لە ڕێكخراوی ڪۆنگرەی ئیسڵامی دا ئەگەرچی ڕاشی گەیاندبوو ڪە درێژه بە ڪاروانی عەلمانیەتەڪەی دەدات، دوای ستراتیژیەتی و گۆڕان ڪاری دیزاین ڪراو لە خۆرهەڵاتی ناوین پەیوەندی تورڪیا لە گەڵ پەیمانی ستراتیژی ئەتڵەسی ـ ناتۆ لە سەرخواستی سوپا سیاسەتی خۆی لە چوارچێوەی بلۆکی خۆر ئاوادا دارشتەوە. تا ڕۆژگاری ئەوڕۆڪەشمان سیاسەتی پارتی داد و گەشە پێدان لە چوارچێوەی هەموو بازنەیەك ئەخولێتەوا سیاسەت دەكات بەتایبەت مەسەلەی ئاین بۆ بەرژەوەندی خۆی بەڪاردێنێت.
دەوڵەتی تورك بەسەرڪردایەتی تورگۆت ئۆزالیش بواری كردۆتەوە لە بەردەمی بزاوتی ئیسلام گەڕێ پارتە ئیسلام گەڕەڪان چونە نێو بواری ڕاگەیاندن وڕۆشەنبیری زۆر بەی شارەزایانی سیاسی رەوتی كۆن لەیەر ئەوە هاوڕان ڪە ڕەوتی گەڕانەوەی تورڪیا بەرەو ەمڪی ئیسلام گەری لە سەردەمی ئۆزال بووە، ئەو ڪرانەوەیەش کە ئیمڕۆ پارتی داد و گەشە پێدان پەیڕەوی دەڪات لە ناوخۆ و دەرەو دا لە ڕەگ و ڕیشە و چەمڪ و بۆچونی سیاسەتەڪانی ئۆزالەوە سەرچاوە دەگرێت.
هەرچەندە ئۆزال خۆی زۆر دژی بزاڤی ئیسلام گەڕا بوو ، بەڵام دژایەتی ئیسلامی نەدەڪرد،پشت گیری موسولمانانی بۆسنای دەڪرد ، لە ڕێو ڕەسمەڪەشیی دا وەسیەتی ڪردبوو بە ڕێو ڕەسمی ئیسلامی ڪفن و دفن بینێژن. لەم چوارچێوەیەش دا تورگۆت ئۆزال یەڪەمین سەرۆك ڪۆماری تورکیا ڪە باس لەوە بڪات ڪە ڕەخنە لە ئەتاتورڪ بگرێت ، باس لەوەش بڪات ڪە قسەوڪردارەڪانی ئەتاتوڕك قابیلی گفتو گۆن. هەروەها ئۆزال هەوڵێ دەدا تورڪیای عەلمانی ئەوروپای خۆر ئاوا تورڪیای ئیسلامی خورهەڵاتی ناوەڕاست وعەرەب و تورڪیای تۆرانی ئاسیایی ناوەڕاست و قەوقاس وەڪو سێ ئەڵقە لە خۆی داڪۆبڪاتەوە، سیاسەتی ئەمڕۆی دەرەوەی تورڪیاش لەسەر ئەم سێ بنەمایە بەڕێوەدەچیت.
تورگۆت ئۆزال رەخنەی لە هەندێك پڕەاسیپەڪانی ڪەمالیزم دەگرت، لە ڕوی هێلی سور ڪە بۆ ڪورد و سیمبۆڵە ئیسلامیەڪانی دانابوو، هەوڵی ڪاڵڪردنەوەوە تێپەڕاندنی دەدان، لە سیاسەتی دەرەوەشی دا بەتایبەتی لە دوای هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت نەمانی دو جەمسەر بە گوڕ و تینێڪی گەورەوە وەڪو فرسەتێك هەوڵی قۆستنەوەی ڕەوشی تازەی هاوڪێشەكانی هێزو داناییبناغەی ڕەوتی عوسمانی نوێی دارشت ،ڪە ئەمڕۆ پارتی داد و گەشە پێدان لەسەری دەڕوات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد لە گەمەی چین و ئەمریکا و ئیراندا!
کوردستانپۆست: نامەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەحمە ئاڵتان بۆ کوردەکان
ئەمین بەکر: پڕۆسەی جینۆسایدی بەناو ئەنفال وەک پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی کوردی
نیاز حەمید: دامەزراوەی گالوبی نێودەوڵەتی راپرسییەکی گرنگ سەبارەت بە سیستەمی دادوەری گەندەڵ ئەنجام دەدات
د.کامەران مەنتك: هەولێر وەك گۆڕەپانی شەڕێكی نوێ!
محسن ئۆسمان: کێشەکانی دوێنێ و خەمەکانی ئەمڕۆ
عەلی مەحمود موحەمەد: بۆچی سەرجەم موستەشارەكان بەشدارن لە تاوانی جینۆسایدی ئەنفال؟؟؟
ئیبراهیم عەباس: تۆمارە دەنگیەکەی نیهاد بارزانی!
دانا ڕەشید: کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان
د. سەردار عەزیز: بایدن و مافەکانی مرۆڤ