وتار
ڪورد لە نێوانی ئەشق و ئازادی دا.
Thursday, 04.22.2021, 10:34 AM
لە سێ سەدەی دوایی مرۆڤایەتی مێژووی تێڪۆشان لە پێناوی ئازادی و یەڪسانی و فەرهەنگی ڪۆمەڵایەتیەوە زادەی مرۆڤایەتی بە خۆیەوە سەرقاڵ ڪردوە، تێڪۆشەرانی ناو جەنگەڪانی ئازادی دژی زوڵ و ستەم دیدەییی خاوەن ئێمتیازەڪان ئازایانە دەوەستانەوە، ڪاتێك ڪە مرۆڤ بۆ ڕەهایی دەجەنگی باوەڕێ بەڕزکار بوونی تەواوی بە مرۆڤایەتی دەبێت ، وێڕای شڪستی زۆر و زەوەند ئازادی لە شوێنی خۆی دا پیرۆز دەبێت لەم پێناوەش دا گەلێك ڪەس گیانی خۆیان فیدادەڪەن ، ڪەسانێك دەگەنە ڕادەی ژیان بەخشین مەرگ ڪڕین ڪە بتوانن لە سەروەری باڵای ئازادی داهیچ نەویست وخۆیان ببەخشن بە تەنهایی و تاڪتیڪی دەستیان ،باڵاترین لووتڪەی ئازادی هۆشیارانە لە پێناوی بەدەست هێنانی ئازادی و ژیان بۆ ڪەسی دیڪە تا لوتڪەی سەرڪەوتن ، وەڪو فەرهاد هەڵڪۆلین و داتاشینی ڪێو بۆ ئەوەی لەسینگی ڪێوی بێستونی ئەوینیدا خۆشبەختی لە داهاتو و دا پەیدا بڪات.
واتە فەرهاد بەو پەڕی ئیرادەو ویستی ئەشقانەوە خۆی تەرخان و فیدا دەڪات بۆ ئامانجێك ڪە دورە لە ژیانی ئاسایی و بەهرە لە ژیان دەسڪەوتەڪانی ، یان دەکاتە نرخێك بۆ پیادەڪردنی ئەو هێزو توانایەیی ڪە هەیەتی لە پێناوی باشترڪردن و خۆشترڪردنی ژیانی ئەوانی تر، فەرهاد وهاوڕێبازانی وازیان لە ژیانی ئاسایی ناو خەڵك هێنا و چوونە شاخەڪان و لە وێش داستانەڪانی جەنگی ئازادی هونەری نەخشاندنی ئەشقیان بۆ ڕزگاری لەسەر ئەم ڪیوانە وێنایان ڪرد.
سەرئەنجام فەرهاد لە بێستونی نەخشین بۆ ئەشقی شیرین ئاوی پەیدا ڪرد و میللەتەڪەی بە ئاو شاد ڪردوە هەموو ئەمانەش بە بەهای بەختڪردنی ژیان و گیانی خۆی بۆ چاڪتر ڕۆشەنڪردنەوەی ئەو چەمڪە ی ڪە پێی دەڵین گیان بەخت ڪردن لەپێناوی ئەشق و ئازادی دا .
ئەم جۆرە ڪەسانە هەستیار و ڕۆشەنترو ڪاراترن ڪە دەیانەوێت ڕاستینەی گەشەی ڪەسایەتی و تاڪتیکی خۆیان باڵاتر بڪەن خاوەنی تایبەت مەندی ڕەسەنن ڕەخنەی و خەیاڵ ئامێزن سەربەخۆن زۆر بە زەحمەت پەلڪێش ئەڪرێن بە دەگمەنیش خۆیان دەگونجێنن لە گەڵ هەڵو مەرجی دەسەڵات ، لە سەردەمی ئازادیو سەربەخۆی دا زەمینەی گشتی و جەماوەری زۆر لە بار پەیدا دەبێت بۆ دەرڪەوتن یان دروستبوونی ئەم جۆرە ڪەسایەتیە لە پانتایەڪی فراوان و جەماوەری دا ، بەڵام لە ڕەوشی سەرڪوت و چەوسانەوە دا تەنهاهەستیار و ڕۆشندەڪان دەتوانن بگەنە ئەو ڕادەیەیی ڪە ئامادەی پێشڕەوین تەنانەت لە هەڵومەرجی خەبات و تێڪۆشان لە دژی زوڵم و چەوسانەوە ، زەمینەی تاڕادەیەك دەست پێش خەری ئامادە دەبێت.
مێژووی مرۆڤایەتی زۆرێك لەم جەنگاوەرانەی ئازادی نەخشاندووە ڪە ئەو ڪەسانە وابیردەڪەنەوە ئەگەر گەل و خۆشەویستانم لە بەهای ئازادی بێ بەش بن ئەگەر دەوروو بەرەڪەم لە هەژاری و نەداری دابژیت ، منیش ئازادی و خۆشیم بۆ خۆم ناوێت چاڪتر وایە لەگەڵ ئەوان ئازاد بۆ خۆم هەڵبژێرم .مەترسی مەرگ لای ئەوان ڪەم بایەخە، ئەو جەنگاوەرانەی ڪە دەگەنە ئاستی تاڪی و تەنهایی و خۆبەختڪردن دەبنە خاوەنی خودێڪی دەسەڵات دا لە سنورەڪانی لۆژیك و خودی باڵا ی مرۆڤ نزیك دەبنەوە.
ڪەسانی خاوەنی خودی عەقلانی و ڕۆحی زیندوویی پاشەکشێیەكی ستراتیژی دەڪەن و دەچنە نێو قەڵای دەرون و ناخی خۆیان ڪە هیچ هێزێڪی دەرەڪی یان ڕقی ڪەسانی دیڪە ناتوانێت بەربەستیان بێت، بۆیە دەڪرێت بڵێین پردی نێوان ئەشق و ئازادی خۆبەخت ڪردنە ئەشقی ڕاستەقینە بۆ ژنێك یان پیاوێك یان بۆ نشتیمانێك بێت ئەشقێڪی ڕاستەقینەیە و بەهادارا لەسەر بنەمای نرخی ئازادی بێت. خۆشەویستیش هیچ ڪاتێك ناڪرێت ببێت بە عاشق یا ن مەعشوق یان بە نشتیمان نەڵێت تۆ منی وـ منیش تۆم .خۆشەویستی تێر بوونی نیە و هەرڪەسێ بزانێ ڪە تێرە دیارە نەی ناسیوە ، چونڪە هەتالە سەرچاوەی عەشق بڪۆڵینەوە زیاتر تینو دەبین نقوم بوون لە خۆرازی ئەشق لە نشتیمان دا .
لە بەر ئەوەشە ئێمە لە عەشقی مەعشوق و نشتیمانداپڕەنسیپی هۆگەڕایی و گەڕان بە شوێن هۆڪاردا لە دەست دەدەین نەستی عەشقانەمان وەڪو هێزێڪی ڕەها کاردەڪا ت لەدژی مەنتیق و گەیشن بە ئاڪامی بەردەوام.
لێرەش دا ئایا لە لایەن دەسەڵات و باڵا دەستەڪانی ناو شۆڕش و بزوتنەوەڪان بەهرەداری لێ ناڪرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەڪاری ناهێنن ؟؟ واتە ئایا پێشمەرگایەتی وگیان بەخت ڪردن دەبێتە نەریت و شێوەیەڪی گشتی بۆ خەبات لە لایەن سیاسیەڪان و ڕابەرەڪانیانەوەو ، بە ڵێشاو ڕۆڵەڪانی خەڵك ناڪرێنە ڪورە گیان بەختڪردنەوە لە دوریشەوە خۆیان تەماشا دەڪەن یان ڕابەرایەتی ئەو ڕەوشە دەڪەن ڪە پێشمەرگەو و تێڪۆشەرانیان گیانیان تیادا دەبەخشن ، وەڵامی ئەمانەش هەمووی لای بزاڤ و شۆرش و بزوتنەوەو ڪۆمەڵگای ڪوردی روون و بەرچاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
عەزیز ڕەئوف: سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم ماوەیە
سۆران محەمەد غەریب: ئەم ساڵ وئەو ساڵ ... گاڵتە بە ئەنفال
عومەر عەلی محەمەد: ئهنفال و ئهنفالچیه نوێیهكان
سەرکۆ یونس: زیـــــادەڕۆیی لــــەپێداویستیەکاندا
ئارام سەعید: بۆ سزادراوانی بادینان
ژیروان دەرگەڵەیی: هەورە ڕەشەڪەی سەر تورڪیا
ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد لە گەمەی چین و ئەمریکا و ئیراندا!
کوردستانپۆست: نامەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەحمە ئاڵتان بۆ کوردەکان
ئەمین بەکر: پڕۆسەی جینۆسایدی بەناو ئەنفال وەک پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی کوردی
نیاز حەمید: دامەزراوەی گالوبی نێودەوڵەتی راپرسییەکی گرنگ سەبارەت بە سیستەمی دادوەری گەندەڵ ئەنجام دەدات