هەواڵ
سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە
Thursday, 04.22.2021, 11:59 AM
سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە
راشیگەیاند، "رۆژی شەممە دەچینە ئاسایشی گشتی داوای بینیان دەکەین".
لە ئێستادا نزیکەی ١٠٠ کەس لە چالاکوانانی بادینان ب تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی کراون و ژمارەیەکی زۆریان هێشتا چاوەڕێی دادگایی کردنن.
هەر ئەمڕۆش، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەبارەی رەوشی دادگا و بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی زنیدانیانی بادینان راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ھاتووە، " پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم کەسانە لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێشێلکاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بوو".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٦ی شوبات، لە دادگای ھەولێر دادگایی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەپێی ماددەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ی یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ و ماددەی ١٥٦ی ھەموارکراوی یاسای سزادانی عێراقی ؛ کە کاری بەئەنقەست بۆ دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامەزراوەکانی حکومەت بە تاوان دەکات، سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس