هەواڵ
دیندار زێباری وەڵامێکی چەواشەکارانەی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیومان رایتس ۆۆچ دەداتەوە
Friday, 04.23.2021, 10:59 AM
دیندار زیباری، بە فەرمی
رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وبە کرداری
بەرگریکەری پێشێلکاریەکانی بنەماڵەی بارزانی لە تاوان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر دەنگە
ئازادەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان. وهڵامی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیومان رایتس ۆۆچی سهر به نهتهوه
یهكگرتووهكانی داوەتەوە و راپۆرتەکەى ئەو ڕێکخراوە بە تۆمەتى ناڕەوا ناوزەرد دەکات.
دیندار
زێباری لە راگەیەندراوە بێبنەما و ناراست و چەواشەکاریەکەیدا رایگەیاندووە:
"دادگا سەربەخۆیە لە حکوومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، هاوکات،
دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن".
بێشەرمانە لەو ناراستی و
تاوانبارکردنە بە نارەوایانە دەدوێت و دەڵێ: "ئەو راگیراوانە لە بادینان
تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە
بەرامبەر، ئەو زانیاریانە راستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە
کوردستان دەخستە مەترسییەوه".
بەڵام
بە تاقە ووشەیەك لەو زانیاریانە و لایەنی بیانی نادوێت و هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی
لەو بوارەدا ناخاتە ڕو، هەروەك چۆن داواکاری گشتی و تەواوی دادگا هیچ بەڵگەیەکی
کۆنکرێتیان سەبارەت بەو تاوانبارکردنە لەبەردەستا نەبووە.
زێباری لە پاڵ تەواوی درۆ و
چەواشەکاریەکانی دەڵێ : "وەك تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن
پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاویان بە پارێزەرکانیان
کەوتووە لەکاتی راگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری
رۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە، دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی رێکخراوە
نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران". لە کاتێکدا تەواوی نوێنەرانی
ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت پەرلەمانی کوردستان و میدیاکان و پارێزەرانیان بە
درێژایی ئەو روداوانە لە ناڕەوایی و ڕێگریەکان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر مافی ئەو
دەسگیرکراوانە دەیان و سەدانلێدان و نارەزاییەتیان پێشان داوە.
زێباری وەکو کوڕو نەوەی جاشێکی سەردەمی ڕژێمی بەعس
بەردەوام لە نزیکبونەوەدایە لەگەڵ کەس و لایەنە بەهێزەکانی ناو دەسەڵاتی بنەماڵە.
سەردەمانێك پشتیوان و لایەنگری کوێرانەی نێچیروان بارزانی بو. ئێستاش کە گڵۆڵەی
نێچیر لە لێژیە و مەسروری ئامۆزای باڵادەستە، دیندار زێباری بۆتە بەرگریکەر و
داپۆشەری تاوانەکان و دەستێوەردانەکانی مەسرور لە کاروباری دادگاکان و لایەنگر و
وابەستەی مەسرور و سیاسەتە پۆلیسیەکەی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس