هەواڵ
بنەماڵەی بارزان و خزمەتگوزاری و ڤاکسینەکانیان بە شێوازێکی تایبەت بۆ دەبرێتە گوند و ماڵەکانیانەوە
Monday, 04.26.2021, 10:58 AM
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە دەڤەری بارزانەوە بە تەڤدا پرێس گەیشتووە، بەرواری ٢٤ی ئەم مانگە، بە بێ ئاگاداری دانیشتوانی ئاسایی هەردو گوندی بارزان و ڕێزان و ئالیکە، لە ناکاو شەش نەخۆشهەڵگر (ئیسعاف) لە شاری هەولێرەوە گەیشتونەتە ئەو گوندانە.
هەر یەکێك لە نەخۆشهەڵگرەکان پزیشك و تیمی برینپێچی و کەرەستەی پێویستیان بۆ ڤاکسینی کۆرانا بە شێوەیەکی بەبەرنامە و ڕێکخراو پێبوە.
ئەم شەش نەخۆشهەڵگرە و تیمەکانیان سەردانی ماڵ و خانەوادەی شێخانی بنەماڵەی بارزانیان کردووە و ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێداون.
یەکێك لە نەخۆشهەڵگرەکان بەتایبەتی چۆتە گوندی ئالیکە کە نیهاد برای مەسعود بارزانی نیشتەجێەتی و ڤاکسینی لە بنەماڵەی نیهاد و شێخانی بارزانی ئەو گوندە داوە.
بێگومان ئەم کارە پاش ئەنجامدانی ڤاکسیلێدان لە تەواوی بەرپرسانی بنەماڵەی بارزان لە سەری ڕەش ئەنجام دراوە.
لە کاتێکدا هاوڵاتیان ناچارن خۆیان سەردانی خەستەخانەکان بکەن و لە ڕیزەکاندا بووەستن، خێزانەکان و بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی بارزانی تەواوی خزمەتگوزاریەکانیان بۆ دەچێتە ماڵەکانیانەوە و لە شێوازێکی "بنەماڵەی پادشاکان" ی وڵاتانی نیمچە دورگەی عەرەبی ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت.
بارزانیەکان لە دو توێژی سەرەکی پێکدێن، شێخان و مسکێنەکان. مسکێنەکان ئەگەرچی هەندێکیان بەهۆی ئەوەی سەر بە خێڵی بارزانن لە هەندێك بواردا سودمەندن، بەڵام لە لایەن شێخانی بارزانەوە کە بنەماڵەی دەسەڵاتداری بارزانیەکانن هەمیشە بە جیاوز ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت و لە شێوازی کاستەکانی وڵاتی هیند بە چاوێکی نزمترەوە تێیان دەڕوانرێت. مامەڵەی کۆمەڵایەتی و ژن وژنخوازی لە نێوان ئەم دو توێژەی شێخان و مسکێنەکانی خێڵی بارزان، مۆرك و شێوازێکی قەدەغە و سنورشکاندنی پێوەیە. مامەڵەی ئەم دو کاستە تەنها لە بازنەی خزمەتکار و خزمەتکراودایە لە بوارە جیاوازەکاندا.
گەیشتنی ئەو نەخۆشهەڵگرانە بۆ دێیەکانی بارزان و ڕێزان و ئالیکە، لە لایەن بارزانیە مسکێنەکانی ئەو گوندانە و ناوچەکە چاوەڕوان نەکراو بووە. تەنانەت نەخۆشخانەی بلەوبارزان و بەرپرسانی بێئاگایی خۆیان لەو شەش نەخۆشهەڵگرە و چۆنێتی پلانی ئەو ڤاکسینکردنەی شێخانی بارزان پێشانداوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: دیندار زێباری وەڵامێکی چەواشەکارانەی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیومان رایتس ۆۆچ دەداتەوە
تەڤدا پرێس: لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات کەیسی زیندانیانی سیاسی بادینان بووە بابەتی گفتوگوی پەرلەمانی ئەورپا
تەڤدا پرێس: سێ رۆژە ژمارەیەک لەزیندانیکراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە
هيومن رايتس ووتش: إقليم كردستان العراق: محاكمات معيبة لصحفيين ونشطاء
زانکۆ ناسر ئهحمهد: سپیکردنەوەی ١٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ڕێگای چەند بەرپرسێکی هەرێم و بغداد
رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی جیهانی (هیومان رایتس وۆچ): هەرێمی كوردستانی عێراق: دادگاییەكی پڕلە كەموكورتی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان
تەڤدا پرێس: بۆ چی کۆبوونەوەی دوێنێ مەسروور بارزانی لەگەل قونسولی وولاتان لە میدیاکان شارداروەتەوە؟.
تەڤدا پرێس: ئهسعهد خوشهڤی، مروڤ كوژێ مهلا مستهفای
تەڤدا پرێس: کەسوکاری زیندانیانی بادینان پەیامێک بۆ رای گشتی بلاو دەکەنەوە
تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەڵەبجە ئەشکەنجەی منداڵێکی ١٣ ساڵ دەدات