وتار
هاوپه‌یمانێتیه‌ك به مردوویی له‌دایكبوو
Wednesday, 05.05.2021, 01:14 PM
من به‌خۆم پێشتر له گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆڕان بووم. به‌ڵام شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه‌كارێكی چاك له كاتێكی خراپ‌دا، له سه‌رئه‌نجامدا به خراپی ده‌كه‌وێته‌وه و كارێكی خراپ له كاتێكی نه‌گونجاو بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌كاری ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نیه كه كاریگه‌ری پله‌ی خراپیه‌كه‌ی چه‌ند ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت زۆرجار كاری خراپ به قازانجیش ده‌كه‌وێته ( رب ضاره نافعه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه كه كارێكی خراپ له زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ خراپه‌كاری به كاره‌سات ده‌كه‌ویته‌وه. یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی كورد مه‌به‌ستی هه‌مووان و ده‌رهاویشته‌ی چاك و به‌رهه‌می ئه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، واته كات و بارودۆخ ده‌رئه‌نجامی كاری باش و خراپ دیاری ده‌كات نه‌ك خودی كار و جه‌وهه‌ر و مه‌به‌ستی كاره‌كه.
هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی و گۆڕان له كاتی تایبه‌تی خۆیدا نه‌بوو، هه‌مووان ده‌زانن كارێكی ته‌كتیكیه و بۆ مه‌به‌ستیكی تایبه‌تی و شكڵی كراوه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین نیازی پاكی نزیكبونه‌وه راستیش تێك ده‌دات و له زۆر لاوه زه‌ره‌ری سه‌ر قازنجه‌كه‌شی ده‌خوات، چونكه:
- نارازیه‌كانی هه‌ردولا زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌مه‌ش زیان له ده‌نگی هه‌ردولا ده‌دات.
- دڵسۆزه‌كانی هه‌ردولاش له‌به‌ر كار و فیعله خراپه‌كانی پێشتری هه‌ردولا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی سڵ له هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و باوه‌ڕی پێناكه‌ن و هه‌ڵوێستیان روون نابێت.
- به بێ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه ده‌كرا ناڕازیه‌كان بێ لایه‌ن بوایه‌ن و له ریزی راراكان بویه‌ن، به‌ڵام ئێستا پارتی به ئاسانی قازانجیان لێ ده‌كات و به هه‌وڵێكی بچوك و تموحێكی كه‌م یان به بێ لایه‌نی ده‌یانهێڵێته‌وه ن یان ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات.
- ئه‌نتی گۆڕانه‌كانی ناو یه‌كێتی و ئه‌نتی یه‌كێتیه‌كانی ناو گۆڕان زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه و باوه‌ڕیان به‌م هاوپه‌یمانێتیه نابێت و رێگه‌یكی سێیه‌م ده‌گرنه‌به‌ر.
- تای شارچێتی ناو هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له ریزه‌كانی یه‌كێتی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و عاجزبونی كادرانی هه‌ردولاش سه‌ختتر و فراوانتر ده‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت لێكنزیكبونه‌وانه له كاتێكی پێشتر بوایه قازانجی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌بوو، به‌ڵكو هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌ی له كوردستان ده‌هێنایه ئاراوه و ته‌نها قازانجی گشتی هه‌بوو و پارتیش هیچ به خرابی به‌كارینه‌هێنا، واته (سوء ئیستفاده‌ی) لێ نه‌ده‌كرد. ئه‌مڕۆ و هاوپه‌یمانێتیه‌كی ته‌كتیكی و به‌مه‌بتسی دیاریكراو و دوور له لێكتێگه‌یشتنی فكری و ئایدیۆلۆجی قووڵ و به‌شداری هه‌مووان و نه‌بوونی كۆده‌نگی، واده‌كات زه‌ره‌ری له سودی زیاتر بێت و ته‌نها سودی بۆ پارتی به ته‌نها ده‌گه‌رێته‌وه و ته‌نانه‌ت كه‌س باوه‌ڕی به هه‌ردولا ناكات و پارتیش زیاتر زاڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ردوولا له نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه زیاتره نه‌ك زیاتر بوونی ده‌نگه‌كانیان وكۆبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ( واته ده‌نگی هه‌ردوو لاش به‌م لاوازیانه‌وه كۆنابێته‌وه و ده‌كرێت قازانج سه‌ری سه‌رمایه‌ش بخوات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
د.کامەران مەنتك: توركیا لەداگیركاری ئابووریەوە بۆ داگیركردنی سەربازی
د. گۆران عەبدوڵا: ئایا ئەوەی لەهیندستان روودەدات بۆی هەیە لەکوردستان دووبارە ببێتەوە؟
دەشتی جەمال: تیرۆری سیاسی و حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی، وتەیەك لە یانزەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا
عیماد عەلی: ئیدعای ئازادییه‌ك بكه‌یت كه به سه‌مای گه‌نجێك بله‌رزێت!
كەمال چۆمانی: تەنها گۆڕان وەک خۆی دەمێنێتەوە
مەحمود عەبدوڵڵا: خەیاڵتان خاوە تورکخواکان
دانا مەنمی: مرۆڤبون و بەختەوەری
د. شێرکۆ حەمەئەمین: ھەرەسی دەسەڵات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان
هەڵمەت عەلی: سەنگەرگۆڕینێکی جیاواز ..!
عەزیز ڕەئوف: هێلکە پیسەکانی گۆڕان