وتار
سەردەشت عوسمان مەرگێکی جوان!
Wednesday, 05.05.2021, 02:08 PM
زۆر کەم ڕوودەدات مەرگ ببێتە وانەیەک لە وانەکانی ژیان، مەرگ لە سروشتی خۆیدا کۆتایی ژیانە و لە دەست دانی جوانی ژیانە، بەڵام مەرگی سەردەشت عوسمان بووە بە وانەیەک لە وانە گەورەکانی ژیان و هەتا هەتایی، مەرگی سەردەشت عوسمان بوو بە مەرگێکی جوان، مەرگێک کە سەردەشت عوسمانی گۆڕی بۆ یەکێک لە سیمبوڵ و فیگەرە گەورەکانی ئازادی، مەرگێکی سەربەرزانە کە زۆرێک تامەزرۆی ین و ئاواتی بۆ بخوازن، سەرەشت عوسمان خوازیار بوو کە دوژمنەکانی مەرگێکی تراژیدی وەک ژیانە تراژیدییەکەی پێ ببەخشن، بەڵام ئەوەی روویدا ئەوە بوو کە ژیانێکی هەتا هەتاییان پێبەخشی. ژیانمەرگی سەردەشت عوسمان کۆمەڵیک هاوکێشەی تا ڕادەیەک تاریکی رۆشن کردەوە لە کۆمەڵگای کوردوستاندا.
کومەڵگای چینایەتی: دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ڕێگەی قەڵەم فرۆش و کرێنووسەکانیاوە هەمیشە هەوڵی ئەوەیان دەدا کە بیسەلمێنن کە کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی چینایەتی نییەو بەڵکو لە قۆناغی گەشەو دروست بووندایە، بەڵام سەردەشت تەنها بە خۆری وتارێک، بەستەڵەکی ئەو درۆیانەی تواندەوە و سەلماندی کە کۆمەڵگای کوردستان وەک تەواوی کۆمەڵگاکانی دونیا، کۆمەڵگایەکی چینایەتییە و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە، لای کەمینەیەکی کەمە، ئەوەی لەم کەمینەیە دوور بێت مەحکومە بە هەژاری و بێدەرمانی و بێدەرەتانی و بێ موچەیی.
سەردەشت عوسمان بە ژیانمەرگی خۆی پێی وتین کە ئەگەری نزیک بوونەوەو، دەست و پێوەندی لەگەڵ ئەم کەمینەدا، نەک هەر کەمە، بەڵکو بیرکردنەوە لە ئەگەرێکی وا، بە مەرگ کۆتایی دێت، بۆیە کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەگەری دووەمدایە کە گۆڕینی ئەم سیستەمەیە بە سیستەمێکی ئینسانی تر کە هەمووان دەبێت و دەکرێت لە تەواوی داهات و سەروەت و سامانی کۆمەڵگا بەشدار و بەهرەمەند بن.
باڵۆنی دیموکراسی: سەردەشت عوسمان بە ژیانمەرگی خۆی ئەو راستیەی بۆ سەلماندین کە ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان و راگەیاندنەکانی، رۆشنبیران و نووسەرانی، میدیاکارو قەڵەم فرۆشانی، ساڵانێکی زۆر بە نرخی هێلکەی دیموکراسی پێی دەفرۆشتین، هیچ نەبوو جگە لە بەردێک، بەردێک کە لە هێلکە دەچوو، هەرگیز ئومێدی ئەوە نەبوو ئەم هێلکەیە ببێت بە جوجەڵەی دیموکراسی و لە کۆمەڵگادا بجریوێنێ، ئەو پێی وتین دیموکراسی لە کۆمەڵگای کوردوستاندا هیچ نییە جگە لە باڵۆنێکی فووتێکراوو تەنها بە نووکە دەرزی وتارێک باڵۆنەکەی فش کردەوە.
خاڵی هاوبەش: سەردەست عوسمان بە ژیانمەرگی خۆی بۆی سەلمانین کە دەسەڵاتی کوردی وەک هەر دەسەڵاتێکی تری دونیا دەسەڵاتێکی ملهوڕو دزێوە، دەسەڵاتێکی نامۆیە بە بەرژەوەندی زۆرینەی خەڵکی کوردستان، سەردەشت عوسمان پێی وتین خاڵی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ملهوڕی و ستەم و چەوساندنەوەیە.
سەردەشت عوسمان بە ژیانمەرگی خۆی ئەم رووە دزێوو ناشیرینەی دەسەڵاتی ناسیونالیستی کوردستانی، زیاتر پیشان داین و هیچ ئومێدێکی بۆ خۆشباوەڕی و تەسلیم بوون بە بەربەریەتی دەسەڵاتی کوردی نەهێشتەوە، ئەو پێی وتین یان دەبێت لەگەڵ خەڵک بیت یان دەبێت لەگەڵ دەسەڵات بیت و دژی خەڵک بیت، رێگای سییەم بوونی نییە.
لەرۆژی ئازادیدا، کە دەکاتە 5/5 دروود بۆ سەردەشت عوسمان، سەربازە زیندووەکەی ئازادی، ئەگەر لە هەندێک لە کۆمەڵگاکانی دونیا دا، سەربازی ون هەیە، ئەوا سەردەشت عوسمان سەربازی ون نییە، بەڵکو سەربازی زیندووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
گەرمیان خالید گڕاوی: بکوژەکان پیاوی خۆتانن.!
ئارام قادر حەمەسور: دەسەڵاتو ئازادیی.. سەردەشتو بتەکان
عیماد عەلی: هاوپهیمانێتیهك به مردوویی لهدایكبوو
د.کامەران مەنتك: توركیا لەداگیركاری ئابووریەوە بۆ داگیركردنی سەربازی
د. گۆران عەبدوڵا: ئایا ئەوەی لەهیندستان روودەدات بۆی هەیە لەکوردستان دووبارە ببێتەوە؟
دەشتی جەمال: تیرۆری سیاسی و حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی، وتەیەك لە یانزەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری سهردهشت عوسماندا
عیماد عەلی: ئیدعای ئازادییهك بكهیت كه به سهمای گهنجێك بلهرزێت!
كەمال چۆمانی: تەنها گۆڕان وەک خۆی دەمێنێتەوە
مەحمود عەبدوڵڵا: خەیاڵتان خاوە تورکخواکان
دانا مەنمی: مرۆڤبون و بەختەوەری