هەواڵ
ئاسایشی هەولێر کەوتونەتە ڕەشبگیری نەیارانی تورکیا
Friday, 08.07.2020, 08:43 AM
بە پێی هەواڵەکانی ئاژانسی رۆژ نیوز ، دوێنێ لەشاری هەولێر هێزەكانی ئاسایش دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادیان دەستگیركردووە. (سەمیرە حەمەد ئەمین و مام سامی) ئەو دوو ئەندامەی تەڤگەری ئازادین، كە دوێنێ ئاسایشی هەولێر هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵەكەیان و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە تەڤگەری ئازادی دەستگیری كردوون.
(هەڵۆ سامی) شاعیر كوڕی ئەو ژن
و مێردە لە هەولێر، لە فەیسبووكی خۆیەوە
ڕایگەیاندووە، ئاسایش هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەیان و دایك و باوكیان دەستگیكردووە.
بە وتەی هەڵۆی كوڕیان، باوكی سەربەستكراوەو دایكی تاكو ئێستا لە بێسەروشوێنەو
نازانن لە كوێ دەستبەسەرە.
هەڵۆ سامی
هیوای خواستوە "دۆست و یارەکانی" دایكی لەسەری بێنە جواب و
وتوشیەتی"منیش وەکو نوسەرێکی ئازاد لەگەڵ خۆشک و براکانم بێدەنگ نابین، بە
دڵنیاییەوە کاردانەوەمان دەبێ بەپێی پێویست، جا کاردانەوەکە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک
بێ لە هەولێر بۆ ئازاد کردنی دایکمان، یان مانگرتن."
بەپێی قسەی
هەڵۆ، دایكی كە خاوەنی نۆ منداڵە بەردەوام لەناو تێکۆشان و خەبات دابوەو
وتویەتی"سەمیرە حەمەد ئەمین، تەمەن ٥٦ ساڵان(دایكی)، ئێستا لەلایەن ئاسایشەوە
دەستبەسەرە، ئەو ژنە پشکی هەبوە لە ناو هەمو جوڵانەوەکانی کورد، لە دژی حیزبی بەعس
لە ڕابردو و ئێستاش لە دژی داگیرکەرانی تورک، هیچ کات نەیتوانیوە بێدەنگ بێ لەسەر
ئەو هێرش و پیلانانەی لە ڕابردو و لە ئێستادا کراوەو دەکرێتە سەر زمان و کەلتورو
سنوری ئەم نیشتیمانە پارچە پارچە کراوە ."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس