هەواڵ
بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان
Thursday, 05.06.2021, 10:00 AM
دادگای پێداچونەوە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بڵاوکردەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی دەسگیراوانی بادینانی پەسەند کرد.
دەقی نوسراوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم کە ٣ داوەری سەر بە پارتی لە کۆی ٥ داوەر واژویان کردووە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینانی پەسەند کرد بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی نوسراوەکە هەشت ڕۆژ بەر لە ئێستا بڕیارەکە دەرچوە بەڵام ڕاگەیاندنی دواخراوە.
دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “تاوانباران لە دانپێدانانەکانیان کشانەوە لەکاتی دانیشتنی دادگا بەڵام ئەمە گرنگ نیە چونکە پێشوتر لای دادوەری لێکۆڵینەوەی دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و بەپێی مەودای کاتیش لێکۆڵینەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە نزیکتر بووە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان بۆیە ئەو دانپێدانانە بەهەند وەردەگیرێت”.
هەروەها وایان ڕاگەیاندووە کە “بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان تاوانباران هیچ ئەشکەنجە نەدراون و سکاڵایان لەسەر کەسیش نەبووە”.
هەر بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە ئەو چالاک و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان پارەیان لە کونسڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا وەرگرتوە بۆ کردەوەی ئاژاوە گێڕی، تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو تۆمەتانەی حیزبی دەسەڵات ڕانەگەیاندووە.
دەزگای تەڤدا پرێس لەو بڕیارە دەڕوانێت وەکو، بریاری داداگای تەمیزی وابەستە بە پارتی و مەسرور بارزانی و بنەماڵەی بارزانیەوە و وەکو تاوانەکانی تری پارتی درێژە پێدەری چەسپاندی حوکمی پۆلیسیە لە هەرێمی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کوردستانپۆست: رهحمان غهریب کار بۆ پاراستن دەکات!
تەڤدا پرێس: کارۆخ عوسمان لە لایەن ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەسگیردەکرێت، وەك تەواوکەری تیرۆر و ڕەشبگیریەکانی ئاساییشی بنەماڵەی بارزانی.
تەڤدا پرێس: دادگای تەمیزی بارزانی بریاری پەسندکردنی شەش سالی بەسەر رابەرانی بادینان سەپاند
تەڤدا پرێس: دوێنێ و ئەمڕۆی عەبدوڵای کوێخا موبارەك لە توێی نوسینێکی خۆیەوە
هێمن مامەند: پلانەكەی پارتی بۆ غازە شلەكەیە
تەڤدا پرێس: داھاتی باج و گومرگ چی لێھاتوە؟
درەو مێدیا: كۆی داهاتی ئەم مانگەی حكومەتی هەرێم چەندە؟
تەڤدا پرێس: بنەماڵەی بارزان و خزمەتگوزاری و ڤاکسینەکانیان بە شێوازێکی تایبەت بۆ دەبرێتە گوند و ماڵەکانیانەوە
تەڤدا پرێس: دیندار زێباری وەڵامێکی چەواشەکارانەی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیومان رایتس ۆۆچ دەداتەوە
تەڤدا پرێس: لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات کەیسی زیندانیانی سیاسی بادینان بووە بابەتی گفتوگوی پەرلەمانی ئەورپا