لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەمریکا پێویستی بەپێدانی پێنج هەزار دۆلار نیە بۆ دژایەتی هەرێم و حوکمڕانیەکەیەکەی

Thursday, 05.06.2021, 03:19 PM



سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ ( DHRD ) پاش بڵاوبونەوەی بڕیاری دادگای پیاداچونەوەی هەولێر و پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی دەڤەری بادینان،  نیگەرانی خۆی بەرامبەر بڕیاری پەسەندكردنی سزادانی چالاكوانانی بادینان لەلایەن ئەو داگایەوە  دەربڕی .
سەبارەت بە بڕیارەکە کە تیایدا باسی هاوکاری ئەمەریکا و بەریتانیا کراوە بۆ هاوکاری کردنی زیندانیەکان دەڵێ: ” ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە بەڕێوەچونی کۆی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەپێدانی بڕی (٥٠٠٠ $ پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی نیە بە شەش کەس بۆ دژایەتیکردنی ھەرێم و حوکمڕانیەکەی)”.
دەقی بەیاننامەكە
بۆ ڕای گشتی
بەیاننامەی ڕێکخراوی DHRD سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان
دادگای پێــداچــونەوە بـڕیاردەدات ھەموان بـێ دەنگ بیــن
پاش ئەوەی دادگای تاوانەکانی دوەمی ھەولێر لەپرۆسەیەکی دادگاییکردندا کە سەرلەبەری مایەی سەرنج و ھەڵوەستە لەسەرکردن بو، ھەر لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بێ سەروشوێن بونیان بۆ ماوەیەکی زۆرو ڕێگەنەدان بە کەسوکارو پارێزەرەکانیان بۆ بینین و سەردانیکردن و ئامادەبون لەقۆناغەکانی لێکۆڵینەوە تا دەگاتە پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەخێرایی و کۆتاییھێنان بە دۆسیەیەکی ئاوا ھەستیار لەماوەی تەنھا دو ڕۆژو دەرکردنی بڕیار لەڕۆژی ١٦-٢-٢٠٢١ بەسزادانی ڕاگیراوان بۆ ماوەی ٦ شەش ساڵ زيندانيكردن. پاش ئەو ھەمو کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانەی لەسەر بڕیارەکە دروست بو، دواتر ھەمو چاوەکان چوەسەر دادگای پێداچونەوەی ھەرێم تاکو بەچاوێکی یاسایی وردترو تێگەیشتنێکی یاسایی تر لە چالاکی مەدەنی و داوای ماف و ئازادیيەکان بڕیار لەدۆسیەکە بدات، بەڵام بەداخەوە لەڕۆژی ٢٨-٤-٢٠٢١و بەبڕیاری ژمارە (٤٦٨/الھیئة الجزائیة-الثانیة/٢٠٢١) کە ئەمڕۆ بڵاوبویەوە، دەستەی سزایی دوەمی دادگای پێداچونەوە بڕیاری پەسەندکردنی سزادانی چالاکوانانی بادینانی بەزۆرینە پەسەند کرد. کە وێڕای نیگەرانیمان لەکۆی پرۆسەکەو مەترسی گەورەی ئەم بڕیارە لەسەر ئازادییە گشتیەکان و خەباتە مەدەنییەکانی داواکردنی ماف و ئازادییەکان، ھاوکات بەکورتی ئەم سەرنجانە لەسەر بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە دەخەینە ڕو:
١/ بڕیارەکە بەزۆرینە دەرچوە (واتە لەکۆی پێنج ئەندام سێ ئەندام پەسەندیان کردوەو دو ئەندام دژی بون) کە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە تەنانەت پێنج دادوەر ھاوڕا نەبون لەسەر بڕیارەکە چ جای بگات بەدەنگی ناڕازی ھەزاران کەسی دژی ئەم بڕیارە (جگە لەوەی ھەموان دەزانین کە ھەژمونی پارتی و یەکێتی بەسەر دادگاکان و دادگای پێداچونەوە چ ڕۆڵێکی ھەیە لەدەرچونی بڕیارەکان).
٢/ خاڵێک کە زۆر جێی لەسەر وەستانەو لەھەردو قۆناغی دادگایی کردن و پێداچونەوە جەختی لەسەرکراوەتەوەو وەک کردەیەکی تاوانکاری سزادراوان ئاماژەی بۆ کراوە سەردانی ئەو کەسانەیە بۆ کونسوڵگەری ئەمریکا لەھەولێر و وەرگرتنی ھاوکاری مادی بۆ دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدا ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە بەڕێوەچونی کۆی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەپێدانی بڕی (٥٠٠٠ $ پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی نیە بە شەش کەس بۆ دژایەتیکردنی ھەرێم و حوکمڕانیەکەی) .
٣/ یەکێکی تر لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ سزادراوان پەیوەندی کردنی سزادراوانە لەگەڵ ڕێکخراوی پارێزەرانی جیھانی، کە ناردنی وێنە و دۆکیۆمێنت بۆیان، کە جێی پرسیاری ھەموانە ئەبێت ڕێکخراوی پارێزەرانی جیھانی چ مەترسییەکی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان ھەبێت.
جگە لەھەمو ئەو وردەکارییە یاساییەی لەڕاپۆرتێکی شیکاری پێشتردا خستمانەڕو.
لەم کاتەدا ڕێکخراوی DHRD  وەک ڕێکخراوێکی تایبەتمەند لەبواری سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، نیگەرانی خۆمان لەم جۆرە بڕیارانە دەردەبڕین و بەکارھێنانی دادگا بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازی شەقام بەمەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئازادییەکان دەبینین و داواکارین لەسەرجەم ڕێکخراو و کەسایەتی و لایەنەکان بەردەوام بن لەدەربڕینی ناڕەزایەتی دژی ئەم بڕیارە و دروستکردنی فشاری زیاتر بەئاراستەی دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DHRD
٦/٥/ ٢٠٢١


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان کوردستانپۆست: ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات! تەڤدا پرێس: کارۆخ عوسمان لە لایەن ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەسگیردەکرێت، وەك تەواوکەری تیرۆر و ڕەشبگیریەکانی ئاساییشی بنەماڵەی بارزانی. تەڤدا پرێس: دادگای تەمیزی بارزانی بریاری پەسندکردنی شەش سالی بەسەر رابەرانی بادینان سەپاند تەڤدا پرێس: دوێنێ و ئەمڕۆی عەبدوڵای کوێخا موبارەك لە توێی نوسینێکی خۆیەوە هێمن مامەند: پلانەكەی پارتی بۆ غازە شلەكەیە تەڤدا پرێس: داھاتی باج و گومرگ چی لێھاتوە؟ درەو مێدیا: كۆی داهاتی ئەم مانگەی حكومەتی هەرێم چەندە؟ تەڤدا پرێس: بنەماڵەی بارزان و خزمەتگوزاری و ڤاکسینەکانیان بە شێوازێکی تایبەت بۆ دەبرێتە گوند و ماڵەکانیانەوە تەڤدا پرێس: دیندار زێباری وەڵامێکی چەواشەکارانەی نارەزاییەکانی رێكخراوی هیوما‌ن رایتس ۆۆچ دەداتەوە

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟