هەواڵ
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر بڕیاری دادگای پیاداچونەوە بە ناماقوڵ وەسف دەکات
Thursday, 05.06.2021, 06:41 PM
کۆنسولخانەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا هەڵوێست
بەرامبەر بڕیاری دادگای پیاداچونەوەی هەولیر دەخاتە ڕو لە تویتەکەیاندا دەڵێن:
"
ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بەداخەوەیە بۆ ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە
دەرچو دژ بە پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەرچووە. بڕیارەکە زەحمەتە بۆ پەسەندکردنی، هیچ بەڵگەیەکی رونی تێدا نییە کە شایانی سزادانی تاوان بێ. داوا لە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەڵاتی خۆی بەکاربێنێت و لێبوردنی گشتییان پێ ببەخشێت".
بڕیارەکە بە
نائەقڵانی و نامەعقول لەقەلەمن دەدات و دەڵێ: "ئاڵوگۆڕی
بیروڕای ئازادانەی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاروباری رۆژانەی دیپلۆماسیی،
و کاروباری کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیاش لە هەولێر. بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا زۆر ناماقوڵە ودژ بە گیانی دۆستایەتیی نزیک
و هاوڕێیانەمانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس