لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

نۆبڵ و نێچیرڤان بارزانی ... سەرۆكە سەرنجڕاكێشەكە (سەرێ بارانێ)

Friday, 08.07.2020, 08:53 PM


یاشار ئیچەن:
لەو بڕوایەدام بەربژێركردنی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ كە كەسایەتییەكە كوردانی جیهان خۆشیاندەوێت و رێز لە قسەكانی دەگرن، دەبێتە هاندەر بۆ ناوچەكەیان و بێگومان كوردیش هاندەدات. پاڵنەرێكی باش دەبێت تاوەكو زیاتر سەركەوتووبن و هۆكارێك دەبێ بۆ چاندنی تۆی ئاشتەوایی.
بۆ پێشكەوتن بە ئاراستەیەكی ئەرێنی، بۆ پێشخستن، باشترین شێوازی هاندان لە رێگەی "ناسین/ ناساندنی سەركەوتنەكان و خەڵاتكردنەوە بەدیدەهێنرێت". لە مانگەكانی رابردوودا ناونیشانێك لە میدیاكانی ئەمریكادا بڵاوكرایەوە. ئەو ناونیشانەی كە لەنێو بابەتەكانی پەتای كۆرۆنا و بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كە لە چەند ساڵی رابردوودا هێور نەبووەتەوە، دیار نەمابوو ئەمە بوو: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق پێویستە بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی 2020 بەربژێر بكرێت.
ئەو نووسەرەی ئەمە ناونیشانی بابەتەكەی بوو لە روانگەی خۆیەوە یەك لەدوای یەك هۆكارەكانی ریزكردبوون.
بەڵێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكێكی سەرنجڕاكێشە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراقم خۆشدەوێت، رێزی لێدەگرم و تەنانەت سەرۆكێكە زۆر سەرسامی كردووم. بۆچی پێی سەرسامم؟ چونكە كەسێكی خاكەڕایە، كاریزمایەكی بەهێزی هەیە و دەمبەخەندەیە، كەسەكان باش دەخوێنێتەوە، كەسایەتییەكی خۆشەویستە لەلای هەمووان و سەرۆكێكە لە هەموو شوێنێكی دنیادا هەواداری زۆری هەن. لە پاڵ ئەمەشدا بارزانی ئەو بەهایە دەداتە ژن كە شایستەیەتی.
لە سەرجەم بوارەكاندا، لە ماڵ، قوتابخانە، شوێنی كار و ژیانی كۆمەڵایەتیدا بۆ ئەوەی ژن بەشێوەیەكی شایستە جێگەی خۆی بگرێت و رۆڵ بگێڕێ ئەوەی لە دەستی دێت دەیكات. لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بوونە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانەی لێرەدا ژماردمن و، درێژەدان بە خەبات وەك پەڕجوویە. لەو خاكەدا كە عەشیرەتگەری باڵادەستە، پێكدادان بەهۆی جیاوازییەكانەوە وەك شتێكی ئاسایی تەماشا دەكرێ و خاكەكەی بە خوێن و فرمێسك ئاو دەدرێت، پیلانگێڕی كۆتایی نایێت و دەمارەكانی تەواوی جیهانی لێ كۆبووەتەوە، هەموو كەسێك ناتوانێ خۆشەویست، رێزگر، خاكەرا و یەكخەر بێت و بەها بداتە ژن.
هەروەها كەس نییە خۆشەویستی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا نەزانێت. یەكەمین دیدارم بێر ناچێتەوە... جۆش و خرۆشێكی یەكجار زۆرم لەلا دروستبوو لە بەردەم سەرۆكوەزیر (ئەوكاتە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیران بوو)، دەم بە خەندە بوو و دەیڕوانییە نێو چاوەكانم و بە بایەخەوە گوێی لێدەگرتم. لە هەڤپەیڤینەكانمدا لەگەڵ مرۆڤەكان بە هەستیارییەوە دەڕوانمە تەماشاكردنی چاویان و خوێندنەوەی ئەو راستییانەی چاوەكان ئاماژەی پێدەدەن، ئەوەی لە چاوەكانی نێچیرڤان بارزانیدا بینیم ئەوەبوو : وێڕای ئەوەی سەرۆكە، كەسێكە دڵی، جۆش و خرۆشی، دەم بەخەندەیی، قسە تەنزئامێزەكانی، منداڵەكەی ناخی و بەهادانی بە مرۆڤەكان لەدەستنەداوە و وەفاداری خۆی بۆ دۆستەكانی نیشاندەدات.
دواتر بەشداریم كرد لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق. لە هەموو شوێنیكی دنیاوە میوانی تایبەت ئامادەبوون و رێوڕەسمەكە بەشێویەكی زۆر باش رێكخرابوو. دوای رێوڕەسمەكە، لە گەرمەی هاویندا لەناكاو بارانێكی بەبەرەكەت باری. وەك ئەوە وابوو ئەو بارانە خاكی ناوچەكە پیرۆز بكات و بەرەو ئارامی ئاراستەی بكات و، بڵێت "پیرۆزبێت سەرێ بارانێ".
بەڵێ، وەك گوتم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكێكی سەرنجڕاكێشە. لە پاڵ ئەمەدا بەتایبەتی دەمەوێت ئاماژە بە ناونیشانێكی دیكە بدەم سەبارەت بەربژێركردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ... وەك لە سەرەتای بابەتەكەمدا ئاماژەم پێدا، "بۆ پێشكەوتن بە ئاراستەیەكی ئەرێنی/ بۆ پێشخستن، باشترین شێوازی هاندان لە رێگەی ناسین/ ناساندنی سەركەوتنەكان و خەڵاتكردنەوە بەدیدەهێنرێت".
لەو بڕوایەدام بەربژێركردنی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، كە كەسایەتییەكە كوردانی جیهان خۆشیاندەوێت و رێز لە گوتەكانی دەگرن، خاكەكەیان و بێگومان كوردان هاندەدات. پاڵنەرێكی باش دەبێت تاوەكو زیاتر سەركەوتووبن و هۆكارێك دەبێت بۆ چاندنی تۆی ئاشتەوایی.
نەك بە ئامۆژگاریكردن، بەڵكو بە ستایشكردن، ئەرك پێدان و بینینی رەنجەكانیان و بەیایەخدان بە كەسەكان دەتوانین شتێكی لەسەر زیاد بكەین. بەتایبەت ئەم هاندانە كاریگەرییەكی زیاتری لەسەر كوردان دەبێت. ئەم پەرەگرافەی یەكێك لە كتێبەكانی مەسعوود بارزانی كاریگەرییەكی زۆری لێكردم "بڕوا ناكەم بێجگە لە كورد، نەتەوەیەك هەبێت ئەو هەموو زوڵمەی بیبیبێ كە تاوەكو رۆژی ئەمڕۆش بەردەوامە. لە پاڵ ئەمەدا گەلێك نییە بە ئەندازەی كورد وانەی وەرنەگرتبێ لەو رووداو و ئازارانەی چێشتوونی. بەوهۆیەوە كورد بەدرێژایی مێژوو بووە دیلی شەڕی زلهێزەكان لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست..." كورد بە درێژایی مێژوو بەو ئازارانەی چێشتوویانن دەناسرێن و بەهۆی دووبارەبوونەوەی كێشەكان هەرگیز لەو شۆكە رزگار نەبووە. بەوهۆیەوە دەڵێم، ئەو شۆكانەی كورد لە دەرەنجامی ئازارەكان لەلای دروستبوونە، بە خەڵاتكردن، سەركەوتن و بەو كەسایەتییە پێشەنگ و سەركەوتووانەی بەرز رادەگیرێن، دەتوانێ تێیانپەڕێنێت .
خەڵاتكردنی سەرۆكێكی كورد لەبەر چاوی هەموو دنیا بە چەپڵەرێزانەوە، گەنج و ژن و منداڵانی كورد هاندەدات ئاسۆی نوێ بكەنە ئامانج.
بێجگە لەوە بنەماڵەی بارزانی و بێگومان نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئەوەی بەدرێژایی مێژوو ئازاری گەورەی چێشتووە، هەرگیز لە شەڕی دژی تیرۆردا سازشی نەكردووە، خاوەندارێتی لە پاراستنی ناوچەكە كردووە... بە پارتی كرێكارانی كوردستان، داعش و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە بە واتای راستەقینە تاقیكرایەوە... بووە وەفادارترین دراوسێی توركیا لەم جوگرافیایەدا. شەڕە قسەی لەگەڵ هیچ دراوسێیەكیدا نەكرد. لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەكانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان، هێشتا هەنگاوی بەرەوە دواوە نەهاوێشتووە و درێژە بە خەباتی خۆی دەدات سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق.

وەرگێڕانی لە توركییەوە: هەوار ئیسماعیل

ژێدەر: رۆژنامەی Yeni Birlik رۆژی 4ی تەممووزی 2020

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەولێر کەوتونەتە ڕەشبگیری نەیارانی تورکیا شاخەوان شۆڕش: مەلا عوزێر: سەرۆکجاشی بکوژ و قوربانیەکانی لەوێنەیەکی بڵاوکراوەی کوڕی تاوانباردا تەڤدا پرێس: لەگەڵ مەکی ئامیدی بن لەسەر کارەساتی شەنگال تەڤدا پرێس: عەمیدێكی سەربازی دەلێ لەسەرئەوەی نەکشاومەتەوە و ١١ هەزار ئیزیدیمان رزگارکردوە لێپێچینەوەم لەگەل کراوە تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی بنەماڵەی مەجید ئیبراهیم سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان لە زیندانی دژە تیرۆری پارتی تەڤدا پرێس: ئەمڕۆ زۆنەی سەوز لە ژێر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دا بو تەڤدا پرێس: گوێزنەوەی سەربازان و چەکی قورسی تورکیا بۆ ناوچەی برادۆست تەڤدا پرێس: لەسەر ئیرهابی پارتی لەئەورپا نامەیەک ئاراستەی ٣ بەرپرسی باڵای ئەورپا دەکرێ تەڤدا پرێس: مەسعود بارزانی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی لە پایتەختی نەمسا هەیە تەڤدا پرێس: ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتبارە بەکوشتنی خۆپیشاندەر و بروانامەی ساختە

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟