وتار
من جاسوسم
Saturday, 05.08.2021, 01:56 PM
لە ژیانی رۆژنامەوانیمدا کە نزیکەی ٢٨ ساڵە کارم بۆ میدیا ناوخۆییەکان و بیانییەکان کردووەو، لەگەڵ ئەم کەسانە دانیشتووم و چاوپێکەوتن و کاری رۆژنامەوانیم سازداوە:
- مەلا کرێکار ئەو دەمەی بزووتنەوە بوو، دواتر کە باڵی ئیسلاح بوو لە گوندی گوڵپ دانیشتبوو، پاشان کە ئەمیری ئەنسار ئیسلام بوو لە بیارەو زۆرێکی تر لە سەرکردە ئیسلامییەکانی ھەرێم.
- قەرەیڵان و جەمیل بایک و زۆرێک لەسەرکردەکانی پەکەکە لەوانە رۆستەم جودی و زوبیر ئایدار و ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵەو دیموکراتی ئێران و .. ھتد.
- سەرکردەکانی باشوور: تاڵەبانی و بارزانی و نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی تری حیزبەکانی باشوور.
- لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عێراقی ئەیاد عەلاوی و نوری مالکی و چەندانی تر، ئەوەی مالکی لە رێگای تەلەفونەوە بوو.
- چەندانجار لەگەڵ بەرپرسان لە باڵوێزخانەو قونسڵخانەی ئەمەریکاو فەرەنسا و بەریتانیا و ھۆلندا و ئیتالیا و سوێد دانیشتووم لەسەر ئازدای بیرو ڕا و ئازادی رۆژنامەگەری و گەندەڵی ئێوە، ھەزار و یەک زەمم کردوون.
- بەکاری رۆژنامەگەری سەفەری ھەر لە کەنداوە بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ئەورپام کردووە ھەر لەسویدەوە تا دەگات بە بەریتانیا کەم وڵاتی ھەیە سەردانیم نەکردبێت کە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتانە و ھەندێکیان لەلایەن رێکخراوە NGO کانەوە دەعوەتکراوم، ھەروەھا چەندانجاریش سەردانی ئوردون و میسر و لوبنان و مەغریبم بۆ کاری رۆژنامەوانی کردووە.
- لەگەڵ کەسانی بیانی و عەرەبی بەدەیان رۆژ پێکەوە بووین ورۆک شۆپمان لەبارەی کاری رۆژنامەوانییەوە رێکخستووەو وەک راھێنەر رۆژنامەنووسی کوردو و عێراقیمان فێر کردووە.
- ئەمە مشتێکە لە خەرواری ژیانی ٢٨ ساڵی رۆژنامەوانیم، بەڵام پێمخۆشە زۆر بە راشکاوانە پێتان رابگەینم ھەرگیز لەگەڵ بەرپرسانی تورک و ئێران و رژێمی پێشووی سەدام دانەنیشتووم و کۆنەبوومەتەوە، کە ئێوە( پارتی و یەکێتی ) سەدو یەک ژێر بەژێرتان ھەیە و سەدان جار بە سووپای داگیرکەری عێراق و ئێران و تورکیا پاکیزەیی کوردستانتان لەکەدار کردووە، جا تواخوا پێش ئەوەی رۆژنامەنووس و چالاکوان و بەدیاریکراوی پێنج گیراوەکەی بادینان بە خیانەت و جاسوسی تاوانبار بکەن، تەماشایەکی مێژووی خۆتان بکەن، بۆ ئەوەی ھێندە بوێری نەکەن ھاوڵاتی ھەرێم بە جاسوس ناوزەد بکەن.. چونکە دڵنیام زۆربەی زۆری ھاوڵاتیانی ھەرێم لە ئێوە پاکتر و دڵسۆز ترن بۆ ھەرێمی کوردستان و پارچەکانی تر..!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئەیهان سەعید: حەقیقەتی دانیشتنەکانمان؛ ئایا جاسوسی ئەڵمانیا و ئەمریکاین؟
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
عومەر عەلی محەمەد: سیاسەت و بەبازاڕی کردنی درۆ
دلێر محەمەد نوری: بانگەواز بۆ کارکردن نەک داوای لێبوردنی گشتی
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: ببورە من نە سیاسیم و نە چالاکوانم ، من ئەکادیمیم !
رێبوار محەمەد ساڵح: زەنگی نادادی لێدرا
قادر نادر: مەسرور بارزانی بڕیارە مەترسیدارەکەی بە٣ دادوەرەکەی پارتی ئیمزاکرد
گۆران عەلی: سەردەشت عوسمان مەرگێکی جوان!
گەرمیان خالید گڕاوی: بکوژەکان پیاوی خۆتانن.!
ئارام قادر حەمەسور: دەسەڵاتو ئازادیی.. سەردەشتو بتەکان