هەواڵ
دادگەی پێداچوونەوە و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
Saturday, 05.08.2021, 04:10 PM
سەبارەت بە کەیسی سزادراوانی بادینان و پشتیوانی لە سزادانی ئەو چالاکوانانە دەکەن و سوربونی خۆیان لەسەر ڕەوایی بڕیارەکانیان پێشان دەدەن و دەڵێن: "له هه‌موو قۆناخه‌كانی دادگاییكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه [دۆسێی حوکمدراوانی بادینان] به پشتبه‌ستن به زانیاری، به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه." لەبارەی ناوهێنانی کۆنسوڵخانەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکاش دەڵێت، لەسەر زاری "تاوانباران" بووە.
هاوکات کاردانەوەی خەڵك و دەنگە ئازادەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی بەرگریکەر لە مافی مرۆڤ و دەزگا دەوڵەتیەکان بە دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکان لە قەڵەم دەدەن و لەو بارەیەوە نوسیویانە: "به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگەكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.".
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتۆته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی: بێدەنگ بن لە تاوانەکانمان، با ئێمەش نهێنیەکانتان ئاشکرا نەکەین!
تەڤدا پرێس: کەنەکە: دادگایی‌کردن و سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نایاسایی و نادادپەوەرانەیە
تەڤدا پرێس: كەنەداش هاتە ڕیزی وڵاتانی نیگەران و ناڕازی بەرامبەر سزادانی چاڵاکەوەانانی بادینان .
تەڤدا پرێس: ٢٩ پەرلەمانتار نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی دادگای پیاداچونەوە دەکەن
تەڤدا پرێس: بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان
تەڤدا پرێس: نارەزایی و داواکاری ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر بڕیاری دادگای پیاداچونەوە بە ناماقوڵ وەسف دەکات
تەڤدا پرێس: ئەمریکا پێویستی بەپێدانی پێنج هەزار دۆلار نیە بۆ دژایەتی هەرێم و حوکمڕانیەکەیەکەی
تەڤدا پرێس: بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان
کوردستانپۆست: ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات!