وتار
ته‌نها پرسیارێكی بێ مه‌به‌ست
Sunday, 05.09.2021, 10:10 AM
وه‌ك ده‌زانین یه‌كه‌م جاره وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان ئاوا به توندی و به‌و شێوه‌یه به راشكاوی سه‌ركۆنه‌ی زیندانیكردنی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینانیان كرد و به هه‌موو جۆر‌و شێوه و ده‌ربڕینێك قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ك جێگه‌ی خۆشحاڵیه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر فشاری وڵاتان و ده‌كرێت بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتارانه‌ی له‌مه‌ودوا هه‌زار و یه‌ك حساب بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه بۆ چاودێران و خه‌ڵكی ساده‌ش، كه بۆچی ئه‌م جاره وا له‌و ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌حێكردنی هه‌رێم ده‌ڕوانن و به زووی و توندی وا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت؟
ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه بۆته خولیای بیركردنه‌وه‌م له‌م باره‌وه و چه‌ندین پرسیار خۆی قوت ده‌كاته‌وه و پێویستی به وه‌ڵامه و گرنگترینیان: خێره وا بۆ یه‌كه‌مجار و به توندی و ده‌ربڕینی و زاراوه‌ی توند كه زۆرێكی دوور له دیبلۆماسیه‌ت بێت به‌ناوی ده‌زگا دیبلۆماسیه‌كانی وڵاتانی جیهانه‌وه هه‌ڵوێستی له‌م جۆره ده‌ركه‌وێت و له كاتی شه‌هیدكردنی رۆژناموسان سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و سۆرانی مامه‌حه‌مه و ویداد بادینی و ئامانج و لانه‌ش به‌و شێوه‌یه قسه‌یه‌كی خێریان نه‌كرد، یان ههڵوستیان ده‌رنه‌بڕی یان قسه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌یان له‌و باره‌وه كرد؟ ئایا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی كراون كه گوایه ناوی ئه‌و وڵاتانه‌یان هێناوه و به جاسوسی كردن بۆیان له قه‌ڵه‌م دراون، ئه‌گینا ئه‌م بڕیارانه‌ش هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك نه‌بوو لایان؟
بۆیه، ده‌بێت به وردی قسه‌ی ئه‌م وڵاتانه بخوێنرێته‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانیان لێكبدرێنه‌وه و راست له گومان لێكراو جیا بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشتر هیچ گومانێك له‌و چالاكوانانه نه‌بوو و هه‌مووان به یه‌قینی باوه‌ڕیان به‌وه بوو كه ئه‌م چالاكوانانه ته‌نها قسه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌كردووه و دژی وه‌ستاون بۆیه سزا ده‌درێن به دادگا به‌ڵام پاش هه‌ڵوێسته تونده ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی ناویان له لێكۆڵینه‌وه هاتووه یان نه‌هاتووه، گومانێكی تر ده‌خاته سه‌ر پرسه‌كه ئه‌وانیش.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رێبوار محەمەد ساڵح: پرۆژەکەی ئەنجومەنی دادوەری و چەند سەرنجێک
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: توندوتیژی چاوەڕوانکراو ئەنجام و بەرپرسیارێتی توندوتیژی دەسەڵاتە
شوان محەمەد: من جاسوسم
ئەیهان سەعید: حەقیقەتی دانیشتنەکانمان؛ ئایا جاسوسی ئەڵمانیا و ئەمریکاین؟
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
عومەر عەلی محەمەد: سیاسەت و بەبازاڕی کردنی درۆ
دلێر محەمەد نوری: بانگەواز بۆ کارکردن نەک داوای لێبوردنی گشتی
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: ببورە من نە سیاسیم و نە چالاکوانم ، من ئەکادیمیم !
رێبوار محەمەد ساڵح: زەنگی نادادی لێدرا
قادر نادر: مەسرور بارزانی بڕیارە مەترسیدارەکەی بە٣ دادوەرەکەی پارتی ئیمزاکرد