هەواڵ
ڕێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی نارەزایی سەبارەت بە سزادراوانی بادینان ئاراستەی دیندار زێباری دەکات
Monday, 05.10.2021, 04:45 PM
ڕێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەیەکی کراوەیدا کە ئاراستەی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، داوا دەكات پێنج سزادراوەكەی بادینان بەزووترین كات و بەبێ هیچ مەرجێك ئازاد بكرێن، چونكە لەسەر بنەمای تۆمەتی هەڵبەستراو دادگاییكراون .
لە نامەکەدا پەنجەی بۆ ئەو راستیانە ڕاکێشاوە کە زیندانیان ڕوبەڕوی ئەشکەنجە و لێدان و سوکایەوتی پێکتردن کراونەتەوە و سەبارەت بە هەلومەرجی خراپ و ناتەندروست و ناپەسەندی زیندانەکانیان دواوە.
بڕیاترەکانی دادگای تاوانەکانی هەولێر و داگای پیاداچونەوەی بە ناعادیلانە ناوبردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە سزادراوان بە تۆمەتی بۆ هەڵبەستراو تاوانبار کراون.
لینکی دەقی نامەکە؛
Iraq/Kurdistan Region-Iraq: Journalists and activists must be released immediately (amnesty.org)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس