وتار
هێزی هه‌رێمی کوردستان له دیموکراتیهتدایه
Monday, 05.10.2021, 05:26 PM
(ئەم نوسینەم لە سەرەتای ساڵی 2009 دا نوسیوە و لە هەندێك ماڵپەردا بڵاوکرابۆوە، بەداخەوە لە ئەرشیفەکانیاندا نەماوە. لەو سەردەمەدا هێشتا باوەڕم بەوە بو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە ئاراستەیەکی دیموکراسیدا بڕوات و لەو ڕێگایەوە ببێت یەکێك لە هاوپەیمانانی وڵاتانی دیموکراسی لەسەر بنەمای باوەرو پراکتیزەکردنی ئەو سیستەمە و بەهاکانی. لەو گۆشەنیگایەوە لەو باوەرەدا بوم کە دەتوانێت پەیوەندی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیموکراسی بەهێز و بەردەوام بکات و پشتیوانەکانی لەسەر بنەمای هاوبیریدا بەهێزتر و سیستەماتیکی تر بکات. بەڵام وەك ئەوەی ڕۆژانە دەبینین وڵاتانی ڕۆژئاوا بە چاوێکی رەخنەگرانەوە لە سیاسەت و کردارە ناڕەواکان و پێشێلکاریەکانی حکومەتی هەرێم دەڕوانن و پەیوەندیەکانیان تەنها لە چوارچیوەی بەرژەوەندیە کاتیە هاوبەشەکانیاندا درێژە پێدەدەن.)
له زۆربه‌ی زمانه‌کان دا هێز و ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵ به یه‌کتری ده‌کرێن ، له کاتێکدا جیاوازیه‌کی بنچینه‌یی له نێوان ئه‌و دو زاراوه‌یه‌دا هه‌یه، ماکس وێبهرله ناساندنی هێزدا ده‌ڵێت؛ " هێز ئه‌و دیارده‌یه‌یه که له لایه‌ن ئه‌کتۆری ئه‌ی به‌کارده‌هێنرێت تاکو ئه‌کتۆری بی هه‌ستێت به‌کارێک که به‌بێ ئه‌وه ئه‌کتۆری بی پێی هه‌ڵنه‌ده‌ستا " له کاتێک دا ده‌سه‌ڵات هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی له‌وه‌دایه که ئه‌کتۆری بی خۆی ئاماده‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی له‌و کاره‌دا هه‌یه که به‌سه‌ریدا ده‌درێت و به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت . یه‌کێك له زیندانیه‌کانی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی دوهه‌می جیهانی دا له یاداشته‌کانی خۆی دا ده‌نوسێت : " پاسه‌وانه ئه‌ڵمانیه‌کان هێزیان هه‌بو به‌سه‌رمان دا به‌ڵام له ئاستمان دا بێ ده‌سه‌ڵات بون " ، گه‌رچی ئه‌م جۆره پێناسانه له بواری کۆمه‌ڵ ناسی دا زیاتر باوه و به‌کارده‌هێنرێت له بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیشدا ده‌کرێت بچه‌سپێنرێت، به‌ڵام ئه‌کتۆر و هاوکێشه‌کان جیاواز و ئاڵۆزترن بۆ نمونه کاتێک تورکیا په‌لاماری ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات و سنوری ده‌به‌زێنێت ، به کورتی هێزی هه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ری دا، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت هیچ که‌س و لایه‌نێك خۆویست گوێڕایه‌ڵی خۆی بکات .
هێز و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
پێناسه و کێشانه و پێوانه‌ی هێز له دونیابینی جیاوازه‌وه تێی ده‌ڕواندرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ، هه‌ر چوار باڵه‌که‌ی قوتابخانه‌ی ڕیالیزم ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به ئه‌کتۆری بنچینه‌یی ده‌زانن له هاوکێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا ، قبرس ، فه‌له‌ستین ، تایوان و کوردستان له فه‌رهه‌نگی ڕیالیزمه‌کان دا جێیان نابێته‌وه چونکه ده‌وڵه‌ت نین . له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد و فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌وڵه‌ت نه‌بون ئه‌وه خۆی له خۆی دا کێشه‌یه‌ك بو بۆ وڵایەته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له‌گه‌ڵیان دا دانوستاندن بکات و هاوپه‌یمانی فه‌ڕمیان بێت و له‌گه‌ڵیان دا گرێبه‌ست مۆر بکات . به‌هۆی هه‌ندێ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تیه‌وه کوردستانی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌د تاکو ساڵانی یه‌که‌می ئازادی ئێراق، ده‌کرێت به تایوانی ساڵانی دوای کۆتایی جه‌نگی جیهانی دوهه‌م به‌راورد بکرێت . تایوان له و ساڵانه‌دا به ڕابه‌ری کۆمێنتانگ هاوپه‌یمانی ستراتیجی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بو دژی چینی کۆمۆنیستی، هه‌روه‌ها یه‌کێك له به‌شدار بوانی بنچینه‌یی بو له بنیاتنانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا و یه‌کێك له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت بو بۆ بنیاتنانی به‌رگرری هاوبه‌شی و سه‌قامگیری ئاشتی جیهانی به ده‌سپێشکه‌ری و پێشنیاری فرانکلین ڕۆزفێڵد سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ولایەته یه‌کگرتووه‌کان . به‌ڵام له 1971 دا پاش توند بونی گرژی نێوان چین و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له لایه‌که‌وه و لایه‌کی تره‌وه نزیک بونه‌وه‌ی چین و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له یه‌کتریه‌وه، زه‌مینه‌ی ئه‌و باره هاته کایه‌وه که کورسیه‌که‌ی تایوان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا به چین ببه‌خشرێت. ئیتر له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا تایوان نه‌یتوانیوه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت تاکو ببێته ئه‌ندام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا . مانه‌وه‌ی تایوان به‌هۆی شه‌ڕی سارده‌وه و ئێستاش به هۆی ڕاگرتنی به‌رامبه‌ر چینی گه‌لی بارێکی تایبه‌تی هه‌یه و هێشتا له بازنه‌ی پێویستیه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵام داهاتوی ئه‌و وڵاته به چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕوات ئه‌وه وابه‌سته‌یه به جۆری حوکم له چین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و جیهانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به چین . بۆ ئێمه‌ی کورد تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌لێک پێویست و له‌به‌رچاوگیراوه و پێویسته هه‌میشه حسابی جدی بۆ بکرێت .
لای ڕیالیزمه کلاسیکه‌کان هێزی سه‌ربازی گرنگترین لایه‌نه له ده‌وڵه‌تدا ، گه‌رچی له لایه‌ن ڕیالیزمی زانستی و ستروکتورالی هێزی ئابوری و گیۆگرافیش له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت، له لایه‌ن ڕیالیزمی مۆدێڕنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێلاتیڤ (نسبی) له هێز ده‌ڕواندرێت و به کۆمه‌ڵێ لایه‌نی تری وه‌کو ئامانج ، کۆنتێکست ، ڕای گشتی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌وه گرێی ده‌ده‌ن. ته‌واوی ڕیالزمهکان هێزی ماته‌ری به ته‌نها هۆکارێک ده‌زانن بۆ ڕاگرتنی ئاشتی و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه ئایدیالیزمهکان هه‌ر له کلاسیکه‌کانه‌وه تاکو مۆدێڕنه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که مه‌رج نیه ته‌نها سه‌رچاوه‌کانی هێز ماته‌ری بن. هه‌ربۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دان که پێویسته په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی نرخه مرۆڤایه‌تیه‌کان و مۆڕاڵ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بنیات بنرێت که خۆیان له سیسته‌می دیموکراتی دا ده‌بیننه‌وه. لایان وایه که ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و زل هێزه‌کان ته‌نها له خزمه‌تی به‌هێزه‌کان دا نه‌بن و پۆلیسی ڕێزگرتن بن له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و نرخه مرۆڤایه‌تیه‌کان. ئایدیالیزمهکان له په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان وه‌کو هۆکارێك بۆ نزیکخستنهوهو به‌ستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌یه‌کتریه‌وه و بۆ ڕێگرتن له دروست بونی گرژی و جه‌نگه‌کان ده‌ڕوانن. هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌شه‌وه بو که ژان مۆنێ بیرۆکه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپای هێنایه کایه‌وه ،بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئاسن و خه‌ڵوزی به‌ردی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا به‌یه‌که‌وه بۆ ڕێگری له جه‌نگێکی نوێ. ئایدیالیسته‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که پێویسته هه‌میشه بازنه‌ی دیموکراسی به‌هێز و فراوانتر بکرێت. ئه‌مەش مانای ئه‌وه ی که وڵاتانی تۆتاڵیتێر به نه‌رمیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دانه کرێت، له هه‌مان کاتدا پێویسته گۆشه‌گیر نه‌کرێن و هه‌وڵ بدرێت کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام ئه‌وانه به‌و مانایه نین که وڵاتانێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بنیات نراوه به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی خۆیان له‌به‌رچاو ناگرن. له هه‌مان کات دا که نرخ بۆ به‌ها دیموکراسی و مرۆڤایه‌تیه‌کان داده‌نێن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی وڵاتان دا یه‌کبگرێته‌وه و دژ به یه‌کتری نه‌بێت و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه لایه‌نی که‌می نرخ و به‌ها ئایدیالیستیهکانیشیان بگه‌یه‌نن و هه‌ندێ جار بیشیان سه‌پێنن. له پڕاکتیك دا ته‌واوی وڵاتان گرنگی به لایه‌نی هێزی سه‌ربازی و ماتهریهکان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یه‌کتریان جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه کامیان گرنگی هێزی سه‌ربازی و ئابوری و ئایدۆلۆژی و دیوکراسی وبه‌ها مرۆڤایه‌تی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پاش و پێش ده‌خه‌ن.
هه‌رێمی کوردستان و هێز
له کاتێکدا هێز له هه‌ر فۆرمێک دا بێت هێنده بنچینه‌یی بێت و بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌ی وڵاتێك یان هه‌رێمێك ژیانی بێت پێویسته له خۆمان بپرسین ئایا هه‌رێمێکی وه‌کو هه‌رێمی کوردستان ئه‌بێ هێزی له چیدا بێت و چۆن بتوانێت به‌کاری بهێنێت ؟. له جیهانی زانستی سیاسی دا گه‌لێك تیۆری تری به‌توانا هه‌یه سه‌باره‌ت به هێز که ناکرێ لێره‌دا سه‌رجه‌میان بخرێنه ڕو ، هه‌روه‌ها نامه‌وێت له هه‌ر تیۆریه‌ك که لێی دواوم و لێی نه‌دواوم لایه‌نه دژ به یه‌که‌کان ڕوبه‌ڕوی یه‌کتری بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌م ته‌واوی ئه‌و ئێلیمێنتانهی که هێڵه گشتیه‌کانن و دژ به یه‌کتری نین و له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان دا ناکرێت ده‌ستبه‌رداریان بین بخه‌مه ڕو .
به پێویستی ده‌زانم پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌رباسی ئه‌و ئێلێمێنتانهی که ده‌کرێت سه‌رچاوه‌ی هێزی هه‌رێمی کوردستان بن ئه‌وه به یاد بهێنمه‌وه که ده‌زگایه‌کی وه‌کو یه‌کێتی ئه‌وروپا هێنده گرنگی به لایه‌نه ئایدیالیستیهکان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان داوه که له ساڵی 1993 دا کردویه‌تی به مه‌رجه‌کانی په‌سه‌ند کردن له یه‌کێتی ئه‌وروپادا که بریتین له؛ شه‌رعی و یاسایی بون و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان ، دیموکراتیه‌ت ، ده‌وڵه‌تی یاسا و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و که‌مایه‌تیه‌کان . کاتێ که ئه‌وروپا به‌و ڕاده‌یه له گرنگی ئه‌و مه‌سه‌لانه بڕوانێت پیاده‌کردنیان له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وه‌ش هه‌نگاو ههڵهێنانهوهیه بۆ خۆ به‌ستنه‌وه به گروپی دیموکراسی و مرۆڤدۆستی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ، که پایه و ناوبانگ و له دوا ئه‌نجام دا هێزی پێده‌به‌خشێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌م و کورتی و لایه‌نه لاوازه‌کانی دیموکراسی زۆرن و لێکۆڵینه‌وه و بۆچونی زۆر و دژ به یه‌کتری هه‌یه له‌سه‌ری، به‌ڵام تاکو ئه‌مڕۆ دیموکراسی ته‌نها ئه‌نجامێکی بیری مرۆڤایه‌تیه بۆ گه‌یشتن به باشترین سیسته‌م و تاکو ئێستا ئهڵتهرناتیڤێ بۆ ئه‌و سیسته‌مه له‌به‌ر ده‌ست دا نیه و له ته‌واوی جیهانی پێشکه‌وتو مۆدێڕن دا په‌سه‌نده و په‌یڕه‌و ده‌کرێت. بۆیه په‌یڕه‌و کردنی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان دا فاکتۆرێکی گرنگی هێزی ئه‌و هه‌رێمه‌یه و ده‌یخاته بازنه‌ی جیهانی یانه‌ی دیموکراسیه‌وه .
دیموکراسی ته‌نها به ناو له خۆنان و دروشم و به‌رنامه و ئاماژه بۆ کردنی له ده‌ستوردا نایه‌ته‌دی ، به‌ڵکو پڕۆسه‌یه‌کی درێژ خایه‌نی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریه و له پێش هه‌مو شتێکه‌وه به‌شدار کردنی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له ژیانی سیاسی دا ، که له به‌شداری فراوان له هه‌ڵبژاردنه‌کان ،به‌شداری فراوانی ڕێکخراو و سه‌ندیکا گوشار به‌ره خۆڕسكهکانهوه نه‌ك دروست کراوه‌کانه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت . پیاده‌کردنی پڕاکتیکی و ڕاستگۆیانه‌ی دیموکراسی پێویستی به له خۆبوردویی و ئازایه‌تی و ئاماده‌یی ده‌سکێشانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و جێگه چۆڵ کردن بۆ ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه. ته‌نها حوکمه تۆتاڵیتێر و دکتاتۆری و سه‌ربازیه‌کان خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر حوکم و گرتنه ده‌ستی ته‌واوی بڕیاره‌کان له‌ده‌ستی تاکێك یان ده‌سته‌یه‌کی دیاری کراو وقۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و دورخستنه‌وه‌ی گه‌ل له ژیانی سیاسی یان وابه‌سته کردنیان به ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و کولتوری سیاسی خۆیانه‌وه به ئازایه‌تی ده‌زانن و شانازی پێوه ده‌که‌ن. له کاتێك دا ئه‌وه له‌لای جیهانی دیموکراسی و ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتن خوازان و مۆدێرن ، نه‌ك ئازایه‌تیه‌ك نیه به‌ڵکو نزم ترین شێوازی ترسنۆکیه و جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری و ڕسواییه و له دوا ئه‌نجام دا دۆڕاندن و له‌ده‌ست دانی ته‌واو و سوتانی ته‌ڕو وشه‌که به‌یه‌که‌وه . له زانستی ده‌رونناسی دا ده‌وترێت "ته‌واوی مرۆڤه‌کان منداڵن " به‌و مه‌به‌سته‌ی که لاسایی که‌ره‌وه‌ی ناهۆشیارن. ئه‌گه‌ر له‌بواری ئایدۆلۆژی و ڕه‌فتاری سیاسی و له ئاستێکی فراوان تردا لێکی بده‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ڵگرانی هه‌ندێ ئایدۆلۆژیا و منداڵانی سیسته‌مێکی دیاری کراو هه‌ڵگرانی ناهۆشیاری ئایدۆلۆژیا و منداڵان و لاسایی که‌ره‌وه‌ی ناهۆشیاری سیسته‌مێکی دژ به سیسته‌م و ئایدۆلۆژیاکه‌ی خۆیانن. یان ده‌توانم بڵێم ده‌کرێ لایه‌نگرانی بیری دیموکراتیش ناهۆشیارانه لاسایی که‌ره‌وه‌ی سیسته‌می تۆتاڵێتێری دژ به سیسته‌مه‌که‌ی خۆیان بن. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له ڕیالیتهیتدا ته‌نها ئه‌و سیسته‌مه کۆنه‌یان دیوه و ته‌نها له‌وسیسته‌مه‌دا ژیاون، بۆیه شتێکی نامۆ نییه له سیسته‌مێکی دیموکراسی نوێ دا گه‌لێك دیارده‌ی سیسته‌می تۆتاڵیتێر و دیکتاتۆری بمێنێته‌وه و پیاده بکرێت. شتێکی نامۆ نییه که‌س و ده‌زگا دیموکراته‌کان له ژێر کاریگه‌ری دیکتاتۆریه‌ت و سیسته‌مه‌که‌ی و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ریان پیاده‌کراوه گه‌لێك دیارده‌ی توندوتیژی نایاسایی و تۆتاڵیتێریان ناهۆشیارانه وه‌رگرتبێت و تیایان دا مابێته‌وه و په‌یڕه‌وی بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ ڕیالیست بین ( لێره‌دا به مانای واقیع بینی) و ئه‌وه په‌سه‌ند بکه‌ین که دیموکراسیه‌ت پڕۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز و درێژ خایه‌نه و ته‌نها به بڕیار و ده‌ستور نایه‌ته دی . له هه‌مان کات دا پێویسته خۆمان نه‌ده‌ینه به‌ر کاریگه‌ری ئه‌و بیره‌وه‌ی که لای وایه هه‌ندێ کۆمه‌ڵگا هه‌ندێ سیسته‌می تیادا جێ نابێته‌وه . سیسته‌مه مرۆڤ دۆسته‌کان جیهانین و کات و شوێن سنورداریان ناکات به‌ڵکو ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خۆپه‌رستی مرۆڤ و سیسته‌مه نا مرۆڤایه‌تیه‌کان ڕێگری پیاده کردنین . سیسته‌می دیموکراسی گه‌ر ڕه‌نگ و شێوازی جیاوازیش به خۆوه بگرێ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه .
هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ چون به‌ره‌و سیسته‌می دیموکراسی هه‌وڵدانه بۆ په‌سه‌ند کردنی ڕۆحی دیموکراسی و په‌سه‌ند کردن و ڕێزلێنان له بیری دژ به بیر و بۆچونی خۆمان. په‌سه‌ند کردنی جیاوازیه‌کان له ده‌رونی خودی خۆمان دا و به‌خۆدا چونه‌وه ودان پیانانی ئازایانه به نادیموکراسیهتی خۆمان دا و دیاری کردن و دژایه‌تی کردنی ئه‌و دیاردانه‌ی که له ناو خۆمان و سیسته‌مه‌که‌مان دا هه‌یه و پاشماوه‌ی تۆتاڵیتێری و دور له دیموکراسین. بۆیه کاتێ له سه‌قامگیری دیموکراسی ده‌دوێم به پله‌ی یه‌که‌م مه‌به‌ستم له چه‌سپاندن و سه‌قامگیری کردنی کولتوری دیموکراسیه له ناو ده‌سته و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا و له‌ناو ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌که‌مان دا، ئه‌وه‌ش ته‌نها به په‌روه‌رده‌کردنی خۆمان و دژایه‌تی کردنی سه‌رجه‌م دیارده نادیموکراسیه‌کان له خۆمان و ده‌وروبه‌ره‌که‌مان و ده‌زگاکانمان دا دێته دی . به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت له په‌روه‌رده‌کردنی تیۆری و پڕاکتیك دا، به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی ده‌زگا و فه‌رمانبه‌ران و لێپرسراوانی به‌رز و نزمی خۆی .
هێڵه پان و سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسیه‌ت شه‌رعی و یاسایی بونی ده‌سه‌ڵات یان ده‌سه‌ڵاته‌کانه. شه‌رعی و یاسایی بونی ده‌سه‌ڵات جگه له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته کانی یاسادان و جێبه‌جێ کردن و داوه‌ری، له به‌شداری چالاکانه‌ی تاکه‌کانه‌وه له دیاری کردنی سه‌رنویشتی سیاسی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ. به‌تایبه‌تی له به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامه‌کانی گه‌رچی تاڵ و چاوه‌ڕوان نه‌کراو بن.
قوتابخانه‌ی ڕیالیزم و ئه‌و که‌س و ده‌زگاو وڵاتانه‌ی هه‌ڵگری بیری ئه‌و قوتانخانهیهن ناپرسن که ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته له کوێوه هێنراوه، گرنگ ئه‌وه‌یه هێزێك هه‌یه و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری دایه جا ئیتر ده‌وڵه‌تێکی تیۆکراته، تۆتاڵیتێره، سه‌ربازیه یان دیموکراسی گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ند له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان دایه. نمونه‌ی بێ شومارمان هه‌یه بۆ ئه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسێن له‌سه‌رکار بو هه‌رگیز وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا لێیان نه‌ده‌پرسی سه‌رچاوه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتت چیه ؟ زۆر به ئاسایی په‌یوه‌ندیه سیاسی و بازرگانی و بازرگانی سه‌ربازی و دبلۆماسیان له‌گه‌ڵ دا بنیات ده‌ناو به‌رده‌وام گه‌شه‌ی زیاتربهو په‌یوه‌ندیانه ده‌درا، به هه‌مان شێواز له‌گه‌ڵ سعودیه، شیلی پێنۆشیت، کوبای کاسترۆ (له‌سه‌ره‌تای حوکمیدا )، کۆنگۆی مۆبۆتۆ، ئه‌فغانستانی تاڵبان، چینی گه‌لی و ئێرانی په‌هله‌وی و ئیسلامی.......هتد . به‌ڵام ئایا کام له‌و ده‌وڵه‌تانه توانیان بمێننه‌وه ؟. ئه‌وانه‌ش که ماونه‌ته‌وه کامیان توانیویه‌تی لایه‌نی که‌می خۆشگوزه‌رانی ماته‌ری و ده‌رونی بۆ هاوڵاتیانی بهێنێته دی؟. ئه‌وانه‌ش که ماونه‌ته‌وه تا چه‌ند خۆ ڕاده‌گرن و تا چه‌ند هاوڵاتیانی وڵاته‌که و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت له سه‌رده‌مانی گرژیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانیان دا پشتیوانیان بێت؟. تا چه‌ند نوێنه‌ر و باڵوێزانیان ده‌توانن شێوازی ده‌سه‌ڵاتیان و باشی ناوبانگیان وه‌کو هێزو پشتیوانێك بۆ بنیاتنان و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیان به‌کار بهێنن؟. نه‌مانی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناومان هێنان له ئه‌نجامی بێ هێزی سه‌ربازی و ئابوریه‌وه نه‌بووه، شای ئێران له‌و په‌ڕی به‌هێزی سه‌ربازی خۆیدا بو که ناچار بو سه‌ری خۆی ده‌رکات و وڵات به‌جێ بهێڵێت ، جه‌نه‌ڕاڵ پێنۆشێت به هه‌مان شێوه. یه‌کێ له هۆکاره گرنگه‌کانی که‌وتنی ئه‌و ڕژێمانه نا شه‌رعیه‌ت و نایاسایی بونیان بوو ، ڕژێمی خۆ سه‌پێن و هه‌ڵبژێردراو نه‌بون و شه‌رعیه‌تیان نه‌بو .
دیموکراسیه‌ت کۆمه‌ڵێك نرخ و به‌هایه و کۆی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی بنیاتنانی کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوو به‌شداری فراوانی سیاسی خه‌ڵک و یه‌کسانیه. یه‌کسانی به مانای سۆسیالیزم نا به‌ڵکو به مانای ڕه‌خساندنی مۆڵه‌ت و بواری کاریگه‌ری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر حوکم به بێ جیاوازی و یه‌کسان. به‌مانای هه‌بونی مۆڵه‌تی یه‌کسان بۆ ته‌واوی هاوڵاتیان بۆ پیاده‌کردنی کاریگه‌ریان له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی سیاسی و ئابوری و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دان کردنه‌وه دا ئه‌وه‌ش له ڕێگای دانانی که‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو دا نه‌ک له ڕێگای پیادا هه‌ڵدان و مه‌تح و سه‌ناوه . دیموکراسیه‌ت به مانای ڕه‌خساندنی هه‌ل و مه‌رجی له‌بار بۆ ڕه‌خنه ی توند و دروستکه‌رو و دیاری کردنی ئه‌ڵته‌رناتیف که ئاکامی خۆی باشتر ده‌پێکی. دیموکراسیه‌ت به مانای جیاوازی له بیروڕادا و له ڕێگای شهرهکورسی ناو په‌رله‌مانه‌وه دێته دی. دیموکراسی مانای هه‌بونی مۆڵه‌تی یه‌کسان له بواره‌کانی خوێندن و کار و خۆشگوزه‌رانی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله و پایه له ته‌واوی ده‌زگا و فهرمانبهریه کانی ده‌وڵه‌ت دا به بێ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان و وابه‌سته‌ییه هه‌مه لایه‌نه حیزبی و که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه. پێویسته وابه‌سته‌یی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیشتیمانه‌وه ته‌نها پێوانه و کێشانهیهک بێت تاکو ووزه و تونا و به‌هره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بخرێنه‌وه کار و گه‌شه‌یان پێبدرێ بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵ، نه‌ک ڕه‌شه‌کوژ کردنی ووزه و به‌هره‌کان. ده‌نا هه‌رچیه‌ک بنیات نراوه به‌ره و دواوه ده‌چێت و مۆرکی لاوازی و بێنرخی ده‌نرێت به سه‌رجه‌م سیسته‌مێکه‌وه که به پێچه‌وانه‌وه له کاردا بێت چ له ناوه‌وه و چ له به‌رده‌م جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
لادان له بنه‌ما دیموکراسیه‌کان تایبه‌ت نیه به وڵاتێکی دیاری کراوه‌وه، دیارده‌ی لادان و لاواز بونی لایه‌نه دیموکراسیه‌کان که‌م تا زۆر له ته‌واوی دونیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا هه‌یه، به‌ڵام کاتێ گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك که ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌وه ئیتر ناکرێت له دیموکراسیه‌ت بدوێین و ئه‌و ناوبانگه له‌ده‌ست ده‌درێت که که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هێز و تایبه‌تمه‌ندیه‌کی پۆزه‌تیف به قه‌واره سیاسیه‌کان ده‌به‌خشێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
مەریوان وریا قانع: خورافەتی دادگای ئازاد و ئەفسانەکانی تر...
عیماد عەلی: ته‌نها پرسیارێكی بێ مه‌به‌ست
رێبوار محەمەد ساڵح: پرۆژەکەی ئەنجومەنی دادوەری و چەند سەرنجێک
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: توندوتیژی چاوەڕوانکراو ئەنجام و بەرپرسیارێتی توندوتیژی دەسەڵاتە
شوان محەمەد: من جاسوسم
ئەیهان سەعید: حەقیقەتی دانیشتنەکانمان؛ ئایا جاسوسی ئەڵمانیا و ئەمریکاین؟
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
عومەر عەلی محەمەد: سیاسەت و بەبازاڕی کردنی درۆ
دلێر محەمەد نوری: بانگەواز بۆ کارکردن نەک داوای لێبوردنی گشتی
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: ببورە من نە سیاسیم و نە چالاکوانم ، من ئەکادیمیم !