لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بادینان، زۆنێکی مینرێژكراو

Saturday, 08.08.2020, 02:20 PM



له‌ ماوه‌ی 3 مانگی 2020 دا، پێنچ خۆپێشاندان سه‌ریانهه‌ڵداوه‌؛ دهوك، شێلادزێ، كه‌له‌ك، دۆڕیانی كه‌له‌كچی، زاخۆ. له‌ گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی تری جۆڕاوجور، وه‌ك گردبوونه‌وه‌، وخه‌باتی سوشیاڵ میدیا، وهه‌لوێست و ره‌خنه‌ و ..هتد شه‌وانه‌ چالاكوانان لایف ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ هه‌زاره‌ها خه‌لكی نارازی دروست بون ‌ و په‌یوه‌ندی به‌ فیگه‌ره‌كانی سوشیاڵ میدیا و په‌یجه‌ یاخیه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن. به‌ جورێك سوشیاڵ میدیا حه‌ده‌س و رای گشتی دروست كردووه‌ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی پارێزگاری دهوك و چه‌ند بریارێكی سیاسی و ئه‌منیش هه‌بووه‌. ئاگادارین كه‌ چۆن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی هه‌فتانه‌ پلان داده‌رێژن و نوێیده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی بازنه‌ ناڕازیه‌كان، به‌ جورێك کاتێك له‌ شێلادزێ به‌ كوته‌ك دایده‌مركێننەوە  هێندە ناخایەنێت له‌ باتیفا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، کاتێك له‌ كه‌له‌ك  ناڕەزایەتیەکان كپ ده‌كه‌نەوە له‌ زاخۆ سه‌رهەڵده‌داته‌وه‌، له‌ دهۆك راپێچیان ده‌كه‌ن له‌ كه‌له‌كچی وشه‌نگاڵ ده‌گه‌شێته‌وه‌. پارتی ته‌نها بیر له‌ چۆنێتی دامركاندنەوە  ده‌كاته‌وه‌، كه‌چی بازنه‌ نارازایه‌كان خه‌ریكه‌ ببنه‌ گورزێكی رێكخراوەیی، ته‌نانه‌ت گروپی یاخی بچوك بچوك دروست بوونه و په‌یامی ئاگرینی دژ به‌ ده‌سەڵاتی پارتی ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت چالاكی هه‌بووه‌، به‌رپرسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌منی به‌ ته‌له‌فونی خۆی په‌یوه‌ندی به‌ چالاكوانانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بێده‌نگ بن چالاکیەکانیان ئەنجام نەدەن، كه‌چی لە  كاتی دیاریكراو چالاكیه‌كه رویداوه‌ و وه‌ك پێشاندانی  ته‌حه‌دایەك.  مامه‌ڵه‌ی پارتی چه‌نده‌ توندوتیژه‌، هێندە ئالنگاری له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان زیاتر ده‌بێت. رێك وه‌ك ئه‌و بنه‌ما فیزیایه‌ی كه‌ ده‌لێت "گوشار، هێز دروست ده‌كات". گرتن، رفاندن، تیرۆركردن، بانگردن بو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كرن، ده‌ركردن، نانبڕكردن، بێبه‌هرەكردن، هه‌موو میتۆدی تری گۆشار و فشارێکی تاقی كردۆته‌وه‌  لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا به‌هدینان هه‌ڕ گه‌رموگورتر ده‌بێت. عومه‌ر ئوره‌یی به‌رپرسی لقی پارتی له‌ ئامێدی، ووتی: "ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌بڕین ته‌داخو بكات له‌ شێلادزێ". پارێزگاری نوێش كه‌ سه‌ر به‌ هه‌مان باڵه‌ توندره‌و و ئه‌منیه‌كه‌ی ماڵی بارزانیە ، له‌ یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ره‌شه‌ی سنور دانانی بو ئازادیخوازان كرد، كه‌چی بازنه‌ی ته‌حه‌دیه‌كه‌ش روژ به‌ ڕوژ گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌بێت!  پارتی له‌ خوپێشاندانه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی دهۆك ، هێندە په‌شۆكاو ببو، ته‌نانه‌ت لاهوری شێخ جه‌نگی كرده‌ پاڵه‌وانی بادینان! واته‌ بادینانیله‌ قه‌ڵای خۆیەوە  گۆڕی بۆ گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كی سیاسی له‌ گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیاسیەوە جۆرە پاشه‌كشه‌یه‌. هه‌ر چه‌نده‌ پارتی خۆی ده‌زانێت مه‌ترسی پله‌ یه‌ك خودی بادینانیەکانن بو رۆخانی قه‌ڵاكه‌ی خۆی، چونكه‌ هه‌ر دابرانێك له‌ له‌شی وكێشی كه‌م ده‌كاته‌وه‌. به‌ هۆی فه‌شه‌لی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌‌وه‌ له‌ ڕووی ئیداری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، هه‌میشه‌ به‌ بیانوویه‌ك دابرانێك دروست ده‌بێت له‌ كومه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌ گشتی و له‌ بادینان به‌ تایبه‌تی،  واته‌ شه‌ره‌كه‌ له‌ وه‌ گه‌وره‌تر بووه‌، پارتی بێت یه‌خه‌ی من وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك یاخود چالاكوانێكی تر بگرێت، ئێستا هاواری كچه‌ زاخۆییه‌ دایك لێكوژاروكه‌ی زاخۆ  و پیرەمێردە‌كه‌ی هه‌ركی كه‌له‌ك، فرمێسكی پۆلیسه‌كه‌ی سلێڤانه‌یی ولایفی فلان و فڵان و ...هتد، هه‌مووی به‌ڕه‌ی تازه‌ی دژ به‌ پارتین. پارتی كارگه‌ی دروستكردنی نه‌یاره‌ بۆ خۆی، با لەو ڕاستیانە بروانین‌؛ نزیكه‌ی 33% له‌ شاخه‌كانی بادینان له‌ ده‌ست سه‌رسه‌خترین نه‌یاری پارتی یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌یە! شه‌نگاڵ و ناوچه‌ ئێزدیه‌كان كه‌ له‌ ڕوبه‌ری 15% بادینان پێكدێنن، به‌ هۆی كۆمەڵكوژی خه‌ڵكه‌كه‌یان و بێهه‌لوێستی پارتی، هه‌موو بوونه‌ته‌ مینی ژێر قاچی پارتی! با لەوە بروانین کە جموجولی ئاغا نه‌یاره‌كانی پارتی (جه‌وهه‌ر هه‌ركی، زه‌ید عمر ئاغای سورچی، محمد تاهری زێباری و ...هتد، هه‌مووی بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی سیاسی پارتی وئاینده‌ی  پارتی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌! زوربه‌ی ئەمانەش له‌ ئه‌نجامی مامه‌ڵەی‌ ناته‌ندروست و نا سروشتی پارتی بووه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و بازنانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ته‌نانه‌ت قوڵتر و راشكاوانەتر بلێم؛ پارتی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ده‌سه‌لاتداری خێزانێكی دیاریكراو، هه‌رگیز له‌ گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و پەسەندکردنی به‌رامبه‌ر ناتوانێت خۆی بنیاتبنێت، بۆیه‌ ناچاره‌ هه‌میشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دیموكراسی و بڕوابوون به‌ ئازادی به‌رامبه‌ر بجوڵێ. هه‌ر ئه‌و ڕاستیەش والێكردووه‌، ببێتە میرنشینێك کە له‌سه‌ر بنەماکانی هێزی چه‌كدار و پاره‌به‌خشینەوە خۆی رابگرێت، کاتێك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌شی لێ قه‌تیسكرا، هیچ شتێك وه‌ك قه‌ناعه‌تێك بو مانه‌وه‌ و ئینتیما پێوەی نامێنێ و هه‌ر زوو هه‌ڵده‌وه‌رێ. پارتی گه‌یشتووته‌ ئەو باوەڕەی  كه‌ لەگەڵ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو  بو به‌رامبه‌رەکانی راده‌په‌ڕن. واته‌ هیچ ڕۆشناییەك نه‌ماوه‌ بۆ چەسپاندنی قه‌وانی چاكسازیه‌ ساخته‌كاریەکانی‌، بویه‌ گیانی یاخی بوون و شورشگێری وه‌ك پێسهاتەیەکی  هه‌ره‌له‌پێش و چاوەڕوانکراو  بۆته‌ زەمبوڵی ووتاری بادینیە ناڕازیه‌كان و بادینانیش بۆتە سه‌كۆی جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئۆپۆزسیونی شەقام و  بە دوریشی نابینم ببێته‌ گۆڕستانی پارتی.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟