لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سالیادی کۆمەلکوژی هەولێر

Sunday, 05.16.2021, 09:59 AM



بیست و چوار ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١٦-٥-١٩٩٧ زیاتر لە ٨٠ کەس لە ناوەندی شاری هەولێر لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێر بە هاوکاری تیمە تایبەتییەکانی تورکیا لەژێر پەردەی هێزی ئاشتی پارێز PMF شەهید و بێ سەروشوێن کران، کە پێکهاتبوون لە ٢٠ ڕۆژنامەنووس و ٦ هونەرمەند و زیاتر لە ١٦ی خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا و ١٦ کەس لە پزیشک و بریندارانی ناو نەحۆشخانە و ئەوانی دیکە کادیرانی ناو جەماوەر و ئەندامانی بارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتپارێز بوون. دوای ٢٤ ساڵ داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەمیان دەکەین. ئەم لیستەی خوارەوە تەنیا لیستی ناوی ڕۆژنامەنووسە شەهید و بێ سەروشوێنەکانە.

بەوبۆنەیەوە، ئەمڕۆ دانیشتووانی کامپی مەخمور لە ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی کامپەکە گردبوونەوە و دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، بۆ ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٩٧ی هەولێر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن خانتور کارا هاووتەبێژی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان لە بەرامبەر فاشیزمی داگیرکەر، بە بەرخۆدان و قارەمانێتی گەورە شەهیدبوون، بەڵام شەهیدانی ١٦ی گوڵان، نە بەدەستی دوژمنی گەلی کورد، بەدەستی ئەو هێزانەی خۆیان بە کورد ناو دەبەن و لە هەولێری پایتەخت و لەلایەن بنەماڵەی بارزانی، پەدەکە و دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە بە شێوەیەکی بەدوور لە  ئەخلاق لە نەخۆشخانەیەکدا، کەمئەندامانی بزوتنەوە، کەسانی مەدەنی، نەخۆش و بریندار، شەهید و کۆمەڵکوژ کران،..."
"پێویستە بزانرێت کە مێژووی ئەو هێز و پارتە خیانەتکارانە لە چیرۆکی سەرکەوتنی قارەمانانە و داستانی تێکۆشانی ئازادی-دا بۆ نەوەی نوێ، وەکوو پەڵەیەکی تاریک، شەرمەزار، خەیانەتکارانە دەناسێندرێت."

شایانی باسە کە جەمیل بایك هاوسەرۆکی کەجەکە سەبارەت بەو کۆمەڵکوژیە لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا  باس لەوە دەکات کە لە کاتی ئەو کوشتارە  ناڕەوایەدا ئاگربەستیان هەبووە لەگەڵ پارتی.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: بەوێنە.. چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆپشتیوانی کردنی سزادراوانی بادینان گردبوونەوە ئەنجامدرا تەڤدا پرێس: بەڕێوەبەی یۆنامی سەردانی تیمی پارەێزەرانی دەسگیرکراوانی بادینانی کرد. تەڤدا پرێس: فەرماندەی لیوایەکی تری ڕژێمەکەی بەعس لە هەولێر بە کۆرۆنا مرد پێشڕەو ئیسماعیل عارف: جوله‌كه‌ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان تەڤدا پرێس: دەقی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان تەڤدا پرێس: کوردێکی ڕەواندوزی بڕیاری لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی دەرکرد‌ فاینانشڵ تایمز:حکومەتی هەرێم لەژێــر حــوکمڕانیی دوو بنەماڵەدا بەرەو تاکڕەویی دەڕوات تەڤدا پرێس: پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان دەداتەوە تەڤدا پرێس: ڕێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی نارەزایی سەبارەت بە سزادراوانی بادینان ئاراستەی دیندار زێباری دەکات تەڤدا پرێس: یەكێتی ئەوروپا نیگەرانە بەرامبەر سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟