لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لەسەر دەستگیرکراوانی بادینان ئەمەریکییەکان داوای ڕوونکردنەوە لە مەسرور بارزانی دەکەن

Monday, 05.17.2021, 03:20 PM



ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 2021/5/16 شاندێکی باڵای ئەمەریکی، کە پێکهاتبوون لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت و ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت و زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیان کرد.
سەرباری گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و سوریاو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، وەفدە ئەمەریکییەکە داوای ڕوونکردنەوەیان لە مەسرور بارزانی کردووە سەبارەت بە دەستگیرکراوانی بادینان.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی مەسرور بارزانی، هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕیوەو هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لە سەر کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان، مەسرور بارزانی بەوەفدە ئەمەریکییەکەی وتووە کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
وەکو لە ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، مەسرور بارزانی بە وەفدەکەی وتووە کە"  ڕەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسییەکان دروست ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات".

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: سالیادی کۆمەلکوژی هەولێر تەڤدا پرێس: بەوێنە.. چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆپشتیوانی کردنی سزادراوانی بادینان گردبوونەوە ئەنجامدرا تەڤدا پرێس: بەڕێوەبەی یۆنامی سەردانی تیمی پارەێزەرانی دەسگیرکراوانی بادینانی کرد. تەڤدا پرێس: فەرماندەی لیوایەکی تری ڕژێمەکەی بەعس لە هەولێر بە کۆرۆنا مرد پێشڕەو ئیسماعیل عارف: جوله‌كه‌ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان تەڤدا پرێس: دەقی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان تەڤدا پرێس: کوردێکی ڕەواندوزی بڕیاری لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی دەرکرد‌ فاینانشڵ تایمز:حکومەتی هەرێم لەژێــر حــوکمڕانیی دوو بنەماڵەدا بەرەو تاکڕەویی دەڕوات تەڤدا پرێس: پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان دەداتەوە تەڤدا پرێس: ڕێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی نارەزایی سەبارەت بە سزادراوانی بادینان ئاراستەی دیندار زێباری دەکات

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟