لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کێ خاوەنی راستەقینەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی مێد ستێلە؟

Tuesday, 05.18.2021, 02:38 PM



لە بەدواداچوونێکی دەزگای تەڤدا پڕیس کۆمەڵێك ڕاستی شاراوە  دەرکەوت سەبارەت  بە کۆمپانیای مێد ستێل  و کۆمپانیا  هاوبەشەکانی
کۆمپانیای مێد ستێل کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی فرەرەگەزە و بنکەی سەرەکی ئەو کۆمپانیایە  دەکەوێتە شاری هەولێر،  وەبەرهێنانەکانی لە کوردستان و عێراق و تورکیادا هەیە هەروەها  لە چوار بواری  جیاوازدا کاردەکات؛
*کاروباری بازرگانی
* وەبەرهێنان
* بازرگانی لەبواری ئاسن و  بیناسازی
*وەبەرهێنانی لە نەوت
ئەم کۆمپانیایە هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای سپۆزێل گروپ (Sbozelgroup)،  خاوەنی کۆمپانیای سبۆزیل گروپ کەسێکە بەناوی سابیر ئۆزێل کە کەسی نزیکی زاوای ئەردۆغانە .
بەشی کوردستانی کۆمپانیای مێد ستێل  بە ناوی سیروان بارزانیەوەیە و لە راستیدا ناوبراو تەنها  وەکو واجیهە یاخود خاوەندی نمایشکارانە  خراوەتە ڕو، بەلام خاوەندە راستەقینەکەی مسعود مەلا مستەفایە.  شایانی باسە ئەمە جاری یەکەم نیە کەوا مسعود، سیروان بارزانی بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی کارە بازرگانیەکانی،  لە نمونەیان  کۆرەک تلیکۆم کە بەشی زۆری پشکەکانی هی مەسعود بارزانیە بەلام لە ڕوکەشدا سیروان  بارزانی دەردەکەوێت.  هەروەها  لەسەدا چلی کۆرەک تلیکۆم کۆمپانیایەکی فەرە نسی خاوەنیەتی .
ئەو زەوییەی بۆ کارگەی مید ستێل بەکار هاتووە دەکەوێتە قوشە بلباس لە وەشتەپە لەسەر رێگای کەرکوک کە رووبەرەکەی نزیکەی حەوت سەد هەزار مەتر دووجایە .بە پێی زانیاریەکانی تەڤدا پرێس لە داهاتووی نزیکدا  چوار سەد هەزار مەتر دووجای تریش  زەوی وەردەگرن.
ئەمرۆ مەسروور بارزانی وەکو چەواشەکاری لە راگەیاندنەکان دەرکەوت پرۆژەکەی باوکی وەکو دەسکەوتێکی حکومەتەکەی  بە خەلک فرۆشتەوە. وای پێشاندا کە ئەم پرۆژەیە  هەلی کار بۆ ١٠٠٠ کەس دەرەخسێنێت. بە پێی ئەو زانیاریانەی بە تەڤدا پرێس گەیشتتووە ئەو ژمارەیە چەواشەکاریە و ئەو کۆمپانیایە تەنها هەلی کار بۆ ٥٠٠ کەس دەرەخسێنێت. لە نێوان ئەو ٥٠٠ کەسەشدا ٣٥٠ کەسی بیانی لە تورکیاوە هێنراوە بۆ کارکردن لەو کۆمپانیایەدا.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟