هەواڵ
پێشمەرگەکانی پارتی لەلایەن حزبەکەیانەوە ڕێگەیان پێنادرێت کوێستانەکان بکەن!
Tuesday, 05.18.2021, 04:49 PM
لەدەڤەری برادۆست کەم ماڵ هەن پێشمەرگەیان نەبێت، زۆرترین پێشمەرگەش سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن، خەڵکی ئەو ناوچەیە زیاتر بە ئاژەڵداری و هەنگەوانی و ... خەریکن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ساڵێک لەمانگی پێنج و شەش لەگەرمیانەوە کۆچ دەکەن بۆ کوێستانەکان( کێلەشین ـ بەربزین ـ خواکورک ـ شەکیو ـ سنین ـ خنێرە و ڵۆڵان) بەدیاریکراویش ئەم ساڵ بەنزبەت ئەوەی وشکەساڵییە لەهەموو ساڵێک زیاتر پێویستیان بە کوێستانکردنە، گەرچی پێشمەرگەکانی پارتی ئەو ساڵ لەلایەن حزبەکەیانەوە ئاگادارکراونەتەوە: کە نابێت بەهیچ شێوەیێک بچن بۆ کوێستانەکان و ئەوەی ڕوو بکاتە ئەو شوێنانە فەسل دەکرێت!
پێشمەرگەکان نیگەرانن بەو بڕیارە و دەڵێن: مەگەر ئاژەڵەکانمان حەراج کەین و بیانفرۆشین، ئەینا لەم وشکەساڵیە چۆن ئەکرێت نەچین بۆ شوێنێک لەمەسلەحەتی خۆمان و ئاژەڵەکانماندا بێت.
ئەوڕۆ کۆبوونەوەیێکیتر بەسەرپەرشتی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد لیوا بەهرام عەریف یاسین و کاکەمین نەجار بە پێشمەرگەکان کراوەو دوا بڕیار دراوە کە نابێت بەهیچ مەرجێک بچن بۆ کوێستانەکان، پاساویش ئەوەیە: نەوەک شەڕ دروست بێت و هێزەکانی پەکەکە ئەوان لەوێ بە دیل بگرن!
هەردوای ئەو کۆبوونەوەیە ئەم ئێوارە لیوا بەهرام لەکەناڵی ڕووداو ڕایەگاند لە بۆڵێی دەڤەری برادۆست پەکەکە تەقەی لەهێزەکانیان کردووەو ڕایگەیاند ئێمە وەڵاممان هەبووەو لەداهاتووشدا چیتر ئەمە قبوڵناکەین و شەڕیان دەوێ شەڕ دەکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: کێ خاوەنی راستەقینەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی مێد ستێلە؟
تەڤدا پرێس: 87 دادوەر نەخشه ريگاى چاكسازی له دهسهڵاتى دادوهرى رادەگەیەنن
تەڤدا پرێس: پانۆرامای کۆمەڵکوژی و تیرۆرە سیاسیەکانی پارتی لەمانگی ٥ دا
تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دوای کۆبونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
تەڤدا پرێس: لەسەر دەستگیرکراوانی بادینان ئەمەریکییەکان داوای ڕوونکردنەوە لە مەسرور بارزانی دەکەن
تەڤدا پرێس: سالیادی کۆمەلکوژی هەولێر
تەڤدا پرێس: بەوێنە.. چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆپشتیوانی کردنی سزادراوانی بادینان گردبوونەوە ئەنجامدرا
تەڤدا پرێس: بەڕێوەبەی یۆنامی سەردانی تیمی پارەێزەرانی دەسگیرکراوانی بادینانی کرد.
تەڤدا پرێس: فەرماندەی لیوایەکی تری ڕژێمەکەی بەعس لە هەولێر بە کۆرۆنا مرد
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: جولهكه و ناسنامهی نهتهوهییان