هەواڵ
پارێزهرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانهیان پێشكهش بە دادگای پێداچوونەوە کرد
Thursday, 05.20.2021, 04:03 PM
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠-٥-٢٠٢١، تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینان دوا تانهی خۆیان سهبارهت بە بڕیاری دادگا لەبارەی سزای سزادراوانی بادینان پێشكهشی دادگای پێداچوونهوهی ههرێم کرد.
بهشدار حهسهن سەرۆکی تیمی پارێزهرانی كهیسی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، "بڕیارهكهی دادگای پێداچوونهوهی ههرێم ههڵهی جەوهەری تێدایە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئومێد هەیە بههۆی فشارە ناوخۆیی و دهرهكییهكانەوە بڕیاری دادگای پێداچوونهوهی ههرێم له بهرژهوهندی سزادراوانی بادینان كۆتایی پێ بێت."
هاوکات، یەکێکی دیکە لە پارێزەرانی کەیسەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی: "ئێمە زانیاریمان لەسەر تەندروستی سزادراوەکان نییە و داوادەکەین ئەم کەسیە بە تەواوی دابخرێت."
لە ڕێگای ئەم لینکەوە دەقی دوانەکانی تیمی پارێزاران ببینن؛
🔻تیمی پارێزەران داوای ڕاستکردنەوەی بڕیاری سزادراوانی بادینان دەکەن - YouTube
🔻تیمی پارێزەران داوای ڕاستکردنەوەی بڕیاری سزادراوانی بادینان دەکەن - YouTube
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: وێنەگرێکی مەسعود بارزانی کراوەتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی.
تەڤدا پرێس: پێشمەرگەکانی پارتی لەلایەن حزبەکەیانەوە ڕێگەیان پێنادرێت کوێستانەکان بکەن!
تەڤدا پرێس: کێ خاوەنی راستەقینەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی مێد ستێلە؟
تەڤدا پرێس: 87 دادوەر نەخشه ريگاى چاكسازی له دهسهڵاتى دادوهرى رادەگەیەنن
تەڤدا پرێس: پانۆرامای کۆمەڵکوژی و تیرۆرە سیاسیەکانی پارتی لەمانگی ٥ دا
تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دوای کۆبونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
تەڤدا پرێس: لەسەر دەستگیرکراوانی بادینان ئەمەریکییەکان داوای ڕوونکردنەوە لە مەسرور بارزانی دەکەن
تەڤدا پرێس: سالیادی کۆمەلکوژی هەولێر
تەڤدا پرێس: بەوێنە.. چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆپشتیوانی کردنی سزادراوانی بادینان گردبوونەوە ئەنجامدرا
تەڤدا پرێس: بەڕێوەبەی یۆنامی سەردانی تیمی پارەێزەرانی دەسگیرکراوانی بادینانی کرد.