لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دانا مەنمی، ڕۆژنامەنوس لە لایەن دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتیەوە پەلامار دەدرێت

Saturday, 08.08.2020, 11:15 PM



دانا مەنمی، ڕۆژنامەنوس پاش پەلاماردانی لە لایەن چەند کەسێکەوە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2020، كاتژمێر 10:25 خولەکی سەرلەبەیانی، دەزگای پاراستنی بەدناوی پارتی لەڕێگەی پێنج بەكرێگیراوەوە بە دەمانچە لە پشتی نەخۆشخانەی فاروق  پەلاماریان دام."

هەروەها وەك ئەوەی ڕایگەیاند: "پێش چەند رۆژێك لەمەوبەر دەزگای پاراستنی پارتی لەڕێگەی چەند دۆستێكەوە پەیوەندییان پێوە كردم  و داوایان لێكردم كە ڕەخنە لە پارتی و بنەماڵەی بەرزانی و مەلا مستەفا نەگرم، داوایان  كردبوو  سەردانی دەزگا بەدناوەكەی پاراستن بكەم لە سلێمانی و پلەو پۆست و وەزیفەكانم بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام من لای خۆمەوە داواكەیانم ڕەتكردەوە و پێم گوتن ئەو دەزگایە بۆنی دێت و بۆگەنی كردووە و داماڵدراوە لە بەھا و ئەخلاق و موراڵ ."  

دانا مەنمی دەشڵێت: " پارتی ھەرچەندە گەورەو بەھێز بێت، بارتەقای  گەورەی و بەھێزییەكە  لە دەنگی ئازادو قەڵەمی  بوێر و ھەقبێژی دەترسێت، ترس پاڵنەری ھەڵسوكەوتەكانی پارتییە، پارتی دوژمنی ھەرەسەرەكی مرۆڤی بەئاگاو كۆمەڵگای زیندووە حیزبێكی سەركوتكەرو چەپێنەری  ئازادییە ."  

 ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕونیشیکردووەتەوە: "ئەم جۆرە كارانە كە مرۆڤی جەبان  بە بڕیاری دەزگایەكی بەدناو پێی ھەستاون ورەو ئیرادەی ئێمە ناڕوخێنێت، چونكە لە جەوھەردا بونەوەری ترساوو بێئیرادە نین ،بە ئاشكرا دەپەیڤین و دەنوسین و لەتاریكیدا نانوسین  بەردەوام دەبین بۆ خزمەتكردنی نەتەوەو نیشتیمان "  

دانا مەنمی ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە كۆتایی دا سوپاسی یەك بە یەكی دكتۆرە بەڕێزەكان لە بەشی شكاوی وتیشك لە نەخۆشخانەی شۆڕش دەكەم  كە زۆر لە خۆبووردوانە و دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە  ئەركی سەرشانی خۆیان بەجێگەیاند خودا مەحفوزیان بكات ."  

وەکو ماڵپەڕی تەڤدا پرێس پرسیار ئاراستەی سەرشۆڕانی یەکێتی بەتایبەتی لاهوڕ و بەچکەکانی تاڵەبانی دەکەین کە ئایا بۆچی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتیاندا لە ئاستی دەسدرێژیەکانی پارتی ئاوا بێدەنگ و سەرکزن؟ دیارە دەیانەوێت ئەوە بسەلمێنن کە لە گەندەڵی و دزی تاوان و دەسدرێژیەکانیشدا شەریکی ستراتیژی یەکترن؟

 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌ران لە مانگی هەشت ! تەڤدا پرێس: سەیرم بە گۆڕان و پارتی و یەکێتی و میللەتیش دێت کە باسی چاکسازیی دەکەن تەڤدا پرێس: نۆبڵ و نێچیرڤان بارزانی ... سەرۆكە سەرنجڕاكێشەكە (سەرێ بارانێ) تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەولێر کەوتونەتە ڕەشبگیری نەیارانی تورکیا شاخەوان شۆڕش: مەلا عوزێر: سەرۆکجاشی بکوژ و قوربانیەکانی لەوێنەیەکی بڵاوکراوەی کوڕی تاوانباردا تەڤدا پرێس: لەگەڵ مەکی ئامیدی بن لەسەر کارەساتی شەنگال تەڤدا پرێس: عەمیدێكی سەربازی دەلێ لەسەرئەوەی نەکشاومەتەوە و ١١ هەزار ئیزیدیمان رزگارکردوە لێپێچینەوەم لەگەل کراوە تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی بنەماڵەی مەجید ئیبراهیم سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان لە زیندانی دژە تیرۆری پارتی تەڤدا پرێس: ئەمڕۆ زۆنەی سەوز لە ژێر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دا بو تەڤدا پرێس: گوێزنەوەی سەربازان و چەکی قورسی تورکیا بۆ ناوچەی برادۆست

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟