لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا: ڕاگرتنی ئەو فڕۆکە ئابڕوچوونێکی نێودەوڵەتیە.

Monday, 05.24.2021, 06:05 PM



کاردانەوە خێراکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسیا.

ڕۆمان پڕۆتاسڤیچی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە گەشتێکی ئاسمانیدا، لە ئەسیناوە بۆ لیتوانیا، ئەو فڕۆکەیەی ئەوی تێدابوو لەلایەن دوو فڕۆکەی سەربازی بیلاڕوسیاوە بەزۆر نیشێندرایەوە، ئاراستەی فڕۆکەکەی ھێڵی ( ڕیان ئەیەر ) گۆڕدرا و لە مینسکی بیلاڕوسیا نیشێندرایەوە.

ڕۆمان و ھاوڕێ کچەکەی لەلایەن پۆلیسی بیلاڕوسیاوە دەستگیرکراون، سێ کەسی دیکەش لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەکە ناو فڕۆکەیان بەجێھێشتووە، پێدەچێت ئەو سێ کەسە سەر بە دەزگا ھەواڵگریەکانی بیلاڕوسیابن ( KGB ) و بەدوای ڕۆمانەوە بووبن، بەپێی لێدوانی کۆمپانیای ھێڵی فڕۆکەوانیەکە.

ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، دەستبەجێ سەرکۆنەی بیلاڕوسیان کرد .

پێدەچێت، پەیوەندیە دبلۆماسی و بازرگانیەکانی وڵاتان لەگەڵ بیلاڕوسیا ھەڵپەسێردرێت، تا ئەو ڕادەیەی قەدەغەی ئاسمانی بخرێتە سەر ھێڵی فڕۆکەوانیەکەشی لە ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

ھەر ئەو کاردانەوە خێرایانەش وایانکرد، حکومەتی بیلاڕوسیا ھەندێ لێدوانی سەیر بدات لەوبارەوە:

یەکەم: بەھۆی گومانی بوونی بۆمبی چێنراو لەناو فڕۆکەکەدا ئەوەمان ئەنجامداوە.

دووەم: حکومەت ئاگاداری بڕیاری نیشتنەوەی بەزۆری فڕۆکەکە نەبووە و سەرۆک بە تەنیا ئەو بڕیارەی داوە و کارەکەشی ئەنجامداوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: پارتی بۆیەکەمجار ڕەخنە لە بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە دژ بە سزاداروانی بادینان دەگرێت تەڤدا پرێس: سێیەمین هەولی تیرۆی پاراسن لەمسالدا شلکستی هێنا تەڤدا پرێس: لەوکاتەی هاتومەتەوە هەولێر دووجار هەڕەشەی کووشتنم لێکراوە و جارێکیش هەوڵی تێرۆرکردنم دراوە تەڤدا پرێس: پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان دوایین تانه‌یان پێشكه‌ش بە دادگای پێداچوونەوە کرد تەڤدا پرێس: وێنەگرێکی مەسعود بارزانی کراوەتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی. تەڤدا پرێس: پێشمەرگەکانی پارتی لەلایەن حزبەکەیانەوە ڕێگەیان پێنادرێت کوێستانەکان بکەن! تەڤدا پرێس: کێ خاوەنی راستەقینەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی مێد ستێلە؟ تەڤدا پرێس: 87 دادوەر نەخشه ريگاى چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى رادەگەیەنن تەڤدا پرێس: پانۆرامای کۆمەڵکوژی و تیرۆرە سیاسیەکانی پارتی لەمانگی ٥ دا تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دوای کۆبونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟