وتار
مەترسییە جددییەکانی سەر هەرێم و خەمسارد و بێباکی دەسەڵاتداران...
Thursday, 06.03.2021, 01:12 PM
چەند ساڵێکە نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر و بەشێک لەئەکادیمستان و سیاسەتمەندارەکانی کورد و دۆستەکانی پرسی کورد لەدونیادا نەما زەنگی ئاگادارکردنەوە لە خراپی ئەدای حوکمڕانی و مەترسییەکانی سەر هەرێم بە گوێی دەسەڵاتداران نەدەن، کەچی نەک ڕا نەچڵکین ، بەڵکو زۆر بێ باکانە خەریکی ئارەزوو و حەزە نەخۆشەکانی خۆیانن ، بەجۆرێک کورسی و پارە سەرمەستی کردوون بەتەواوی گیانی هەستکردنی سڕکردوون و بەڕادەیەک بەرخود لەگەڵ خەیاڵ و فەنتازیا و غەریزە زۆرکانیان دەکەن، هێشتا لەخەوی غافڵەت بەخەبەر نەهاتوون، وەک بڵێت جارێ لای ئەم جۆرە دەسەڵاتە نەبای دێ و نەباران!!!!
ئەوەتا لەتازەترین ئاگاداردنەوەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراقدا زۆر بەڕاشکاوی پێماندڵێت وامەزانن هەرێمەکەتان تاسەر گرنتی مانەوەی مسۆگەرە، ئەوەتا تورکیای فاشیزم بەقوڵای خاکی هەرێم هاتووە و خەریکی بەسوتماکردن و وێرانکارییە، ئەوەتا هێشتا مەترسی داعیش لەسەر داگیرکاری و ئاسایشی هەرێم زۆر جددییە، بەڵام هەر بێباکن؟!
دەپرسین حوکمداریی هەرێم لەنەهامەتی و نەگبەتی زیاتر چیتان بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە؟ دەپرسین لەتاڵانی و بەهەدەردانی سەروت وسامانی وڵات چیدیکەتان کردوە؟ دەپرسین لەماوەی سێ دەیەی حوکمڕانی نەتانتوانیوە سەرەتاترین خزمەتگوزاری وەکو( کارەبا... ئاو...سوتەمەنی... چاککردنی ڕێگا و بان.، دیاردە هەژاری و بێکاری... چاکسازی پەروەردە....کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی هەرێم) بکەن؟
دەپرسین لەیەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و زانیاری و هەواڵگیردا چیتان کردوە؟
زۆر گرنگە بپرسین بۆ سڕینەوەی سنوری دروستکراوی زەرد و سەوز و یەکخستنی حوکمڕانییەکی نیشتیمانی و نوسینی دەستور و نەهشتنی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان چیتانکردوە؟
حەقەبپرسین ئەو هەموو دزی و تاڵانییەی بەڕۆژی ڕووناک لەدەروازە سنورەکانی دەکرێت و ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ گیرفانی ئەم و ئەو مافیا و بنەماڵەی دەسەڵاتگەر و حزبی دەروات چیتان کردوە؟
چەند ساڵێکە موچەی فەرمانبەران نەلەکاتی خۆی دابەشدەکرێت و نەک وەک خۆی دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی چیتانکردوە؟ ، جێگەی نیگەرانییە بەرئەساسی ئەو شکست و فەوزا و چەتگەرییە هەرێم توشی دۆخی مەترسیدارە بۆتەوە ، کەچی سەیر لەوەدایە زۆر بێباکن و خەریکی ململانێ ناڕەوا و فراوانبونی دەلاقەی ناکۆکی و لێکترازانی هێزەکانن؟!!
دەپرسین تاکەی واز لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تۆقێنەر و پۆلیسی ناهێنن و ڕۆژنامەنووس چالاکەوانی مەدەنییەکان لەسەر سەرەتاترین ماف کەئازادی ڕادەربڕینە دەستگیری دەکرێن و بەناحەق سزای شەش ساڵ زیندانکردن بەسەردا دەدرێت ، سەرباری ئەوەش چەندان بوختان و تۆمەتتان خستە پاڵیان ، بەم جۆرەعەقڵیەت و ڕەفتارانە وایکردووە لەبەردەم ناوەندی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی ناوبانگ و پێگەی سیاسی هەرێم ئێجگار ناشیرین و نابووت بکەن؟!!!
گەر خۆتان بەخاوەنی هەرێم دەزانن بۆچی لەئاست ئەو هەموو قەیران و کێشانەدا بەرپرسیارییەتی نیشتیمانی و ئەخلاقی ناگرنە ئەستۆتان؟ ئیدی کاتی ئەوە هاتوو هۆشتان بێنەوە بەرخۆتان و ڕاچەڵەکن، چونکە دۆخی سیاسی ناوچەکە و دونیاش ئاماژەن بۆ گۆڕانی هەڵوێستەکان و ئەگەرە مەترسیدارەکانی بەردەم چارەنووسی نادیاری و تاریکی هەرێمی کوردستان؟؟؟!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
د. سەردار عەزیز: ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟
ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا و ئێران لەهەمان قوڕ بەدیل دروست دەکەن!
دلێر محەمەد نوری: سمۆرە بادینییەکە و دارەبڕاوەکە
د.کامەران مەنتك: هەمواركردنەوەی سنووری نێوان عێراق و توركیا، یاخود پڕۆسەی سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی كوردستان!؟
مەریوان م رۆستەم: لە مەسرورەوە بۆ قوباد
مەریوان م رۆستەم: ئایا مسعود بارزانی 59 ساڵە پێشمەرگەیە؟!
كەمال چۆمانی: خەریکن نێچیرڤان بارزانییمان لێ دەکەنە فریادڕەس
سالار باپیر: ئیسرائیل و فەلەستین لە ڕوانگەی ڕەگەزپەرستان و ئایینپەرستانی کوردوە
د.کامەران مەنتك: كوردو جولەكەو ئیسلامییەكان كۆمەڵێك پرسیاری كۆمۆتراتژیدی ئامێز!
بەدران محێدین مستەفا: لە دوای ھەولێر، بادینانیش لە دەست چوو.!