لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان: موچه‌ نیه‌، به‌ڵام دامه‌زراندن هه‌یه‌ !

Sunday, 08.09.2020, 11:49 AM


دابان محەمەد پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی سەبارەت بە نەدانی موچە و دانەمەزراندن و خەرجیەکان بۆ ژماترەیەکی بێشوماری چەکدارانی وەزارەتی پێشمەرگە و یه‌كه‌كانى 70 و 80 دەدوێت، دەقی نوسینەکەی دابان محەمەد

موچه‌ نیه‌، به‌ڵام دامه‌زراندن هه‌یه‌ !

450 هه‌زار كه‌س به‌ره‌وژور، میلاك و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، ده‌كاته‌ (( یه‌ك له‌سه‌ر سێى كۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم)) مانگانه‌ 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80 . كه‌متر له‌ مانگێكه‌ 150 كه‌س له‌ بنكه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سلێمانى، ڕاهێنانیان پێكراوه‌ بۆ دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌! چه‌ند ساڵێكه‌، یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن. به‌نوسراو و له‌ هۆڵى په‌رله‌مان له‌ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌م پرسى، بێ وه‌ڵام بو.

حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت! وه‌زاره‌تێك به‌ 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه‌ كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى پێبكرێت! كارى له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌ردوام خه‌ڵكى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه‌ له‌ به‌ئه‌منى كردن و به‌سه‌ربازگه‌ كردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و ته‌فیسرێك هه‌ڵده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار كۆمه‌كى دارایى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، بونى ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستى پارتى و یه‌كێتى، نه‌خزمه‌تیان كردن، نه‌ یه‌كیانخستن و به‌نیشتمانیان كردن، ناكۆكى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتركردوه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌شیان ڕاگیراوه‌.

خه‌ته‌رێكى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، لیوا هاوبه‌شه‌كان كه‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێكه‌ خه‌رێكى سه‌رپێخستن و ڕێكخستن و مه‌شقكردن و پڕچه‌ككردن و به‌نیشتمانى كردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى ((پارتى و یه‌كێتى)) و به‌پرسه‌كانیان، وا ده‌بن به‌ هێزى شه‌خسى. هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ پێیان وتون، ماندوبون له‌ بونى ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنى حزبى و شه‌خسى ئه‌و هێزانه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن....


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟