لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەدهەم بارزانی دوای بێ هیوا بوون لە ئێران بەدەستی بەتال دەگەرێتەوە کوردستان

Friday, 06.18.2021, 11:18 AM


کێشەکانی نێوان کورەکانی و نەوەکانی خوادانی بارازن شێخ ئەحمەد بارزانی و مەندال و نەوەکانی مەلامستەفا مێژووێکی دوور و دریژی هەیە و بەردەوام بەلام لە یەک مانگی رابردوو ئەم کیشەیە بەزەقی کەوتە نێو میدیا بەتایبەت جێهێشتنی کوردستان لەلایەن ئەدهەم بارزانی و سوتانی کور و براێکی پاسەوانی تایبەتی ئەدەهەم بارزانی ،
دوای مانەوەی مانگێک لە ئێران و دانوسان لەگەلیان  ئەدهەم بارزانی دوای بێ هیوابوون لە ئێران بەدەستی بەتال دەگەرێتەوە کوردستان.
نامەێکی تایبەتی ئەدەهەم بارزانی گەیشتۆتە دەستی تەڤدا پرێس  کە تیادا بێ هیوای خۆی لە ئێران نەشاردۆتەوە وە هەوالی هاتنەوەی بۆ کرودستان راگەیاندووە
کە ئەمە دەقەکەیەتی /

خوشکان و برایانی بەهاگران
سلاو و حوورمەتی بێ پایان
دوای ئەوەی بە مەبەستی  سەفەر و ھندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم .
ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم  بەرەو وڵات و خاکی پیرۆزی نیشتیمان  لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە .
ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە،  بە ھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی   خاکی کوردستانی ولاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من  و  وڵات لەیەک دوور ناخاتەوە .
ئەوەی من باسم لێکردووە  و ھەلوێست وبۆچونەکانم گۆانکاریەکیان بە سەر دا نە ھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێ دەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتیمان و هەلوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری  هەمیشەیین  و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوە
و هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتیمانیانە پاشەکشە ناکەم .
بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی  کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە  لە رێزەکانی  پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شۆێنێک بم.
براتان
ئەدهەم بارزانی
١٨-٦-٢٠٢١

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە کوردستان وەڵامی تەڤدا پرێس دەداتەوە تەڤدا پرێس: ئەنجومەنی دادوەری خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات تەڤدا پرێس: 69 بەرپرس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزای شەقڵاوە دەستیان لەكاركێشایەوە تەڤدا پرێس: بەدەل بەرواری کێشى 40 کیلۆ کەمیکردوە و شیروانیش داوای ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی کردووە تەڤدا پرێس: نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد تەڤدا پرێس: دەستەی مافی ،رۆڤ لە کوردستان راپۆرتێکی 182 لاپەڕەیی ئامادەکردووەو هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی مافی مرۆڤ کردووە، تەڤدا پرێس: ەو راپۆرتەی پارتی و تورکیا کەنالی رووداویان ناچارکرد بیسرنەوە تەڤدا پرێس: کور و براێکی پاسەوانێکی ئەدەهەم بارزانی لە گوندی بازیی بارازن سوتێران. تەڤدا پرێس: دوا پەیامی زارەکی نێوان مەسعود بارزانی و ئەدهەم بارزانی بۆ یەکتری تەڤدا پرێس: ساسان عەونی چاکسازیت باش دەستەکەت کەشفە !!

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟