هەواڵ
بۆچی ئینگلیزه‌كان سێ جار سێ كه‌شتی زه‌به‌لاحی خۆیان ناو ناوه: 'كوردستان'!؟
Sunday, 07.18.2021, 07:01 PM
ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه به‌لای تۆی خوێنه‌ر بایه‌خێكی تایبه‌تی نه‌بێت. به‌ڵام وه‌ك له هۆكاره‌كاندا شی ده‌كه‌مه‌وه. بایه‌خێكی ستراتیژی هه‌بوه. ئه‌ڵبه‌ته پێش نوسینی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن منه‌وه، خوالێخۆشبوان پڕۆفسۆر جه‌مال نه‌به‌ز و پڕۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر یه‌ك دێڕیشیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌نوسیوه‌و، نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. كه‌وابو، هه‌م بۆ میژووی كورد، هه‌م بۆ زانینی ستراتیژی به‌ریتانیی له پێش و پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی دا‌و، هه‌میش وه‌ك زانیاری گشتی، گرنگه تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م كه‌یسانه‌دا زانیاری‌یان هه‌بێت.
به‌ریتانییه‌كان سێ جار ناوی سێ كه‌شتی زه‌به‌لاحی خۆیان ناوناوه (ئێس، ئێس، كوردستان).
هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر كه‌شتی (ئێس-ئێس-كوردستان) ده‌نوسم.
له مێژوو دا، سێ جار، به‌ریتانییه‌كان هه‌ستاون به دروستكردنی سێ كه‌شتی زه‌به‌لاحی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوز و شتومه‌ك و كه‌ره‌سته 'به‌تایبه‌ت كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی' به ناوی (ئێس، ئێس، كوردستان).
جاری یه‌كه‌م: به‌ریتانییه‌كان هه‌ستان به دروستكردنی كه‌شتی (ئێس،ئێس، كوردستان) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (شۆرت برۆس) له ساڵی 1914 دا.
'شۆرت برۆس' كۆمپانیای دروستكردنی فڕۆكه و كه‌شتی زه‌به‌لاحی ئینگلیز بوه كه له ساڵی 1908 له له‌نده‌ن دامه‌زراوه. یه‌كه‌م كه‌شتی زه‌به‌لاحی (ئێس، ئێس، كوردستان) ده‌یتوانی سێ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و بیست ته‌ن شتومه‌ك، خه‌ڵوز، كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، هه‌ڵ بگرێت. ئه‌م كه‌شتییه زه‌به‌لاحه سه‌ر به داگیرگه‌ی هیندستانی به‌ریتانیی بوه. كۆتا گه‌شتی ئه‌م كه‌شتییه له شارۆچكه‌ی (بلیس) له باكوری خۆرهه‌ڵاتی نیوكاسڵ كه‌وتۆته جوڵه بۆ شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر. به‌ڵام ئه‌م كه‌شتییه له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌ڵمانییه‌وه له 20-09-1917 تێك شكێنرا.
جاری دووه‌م: له ساڵی 1919 كه‌شتییه‌كی تری زه‌به‌لاح به هه‌مان ناوه‌وه دروست كراوه. به‌ڵام له مانگی یانزه‌ی ساڵی 1919 كه‌شتییه‌كه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، غه‌رق بوه. بیرم كرده‌وه، وتم: خوایه له‌م هه‌مو كه‌شتییه‌ی به‌ریتانیا بۆچی نوێترین و زهبهلاحترینیان له ساڵی 1919 غه‌رق بوه!؟
كورد ئه‌وه‌نه نه‌گبه‌ته له ناونانی كه‌شتییه‌كیش به ناوی (كوردستان) به‌ختی نه‌بوه! بیركه‌ره‌وه: كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاح ناوی بنرێت (كوردستان) و خێرا له خۆوه، خۆی و كاپتنه ئینگلیزهكانیشی غه‌رق بون!
جاری سێیه‌م: دیسانه‌وه به‌ریتانییه‌كان هه‌ستاون به دروستكردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاح به ناوی (ئێس،ئێس، كوردستان) له ساڵی 1928 دا. ئه‌م كه‌شتییه ده‌یتوانی پێنج هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چل و چوار ته‌ن كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی سه‌ربازی هه‌ڵ بگرێت. ئه‌م كه‌شتییه هه‌ندێكجار له لایه‌ن تیمێكی حه‌وت كه‌سی كهشتییهوانهوه به‌ڕێوه ده‌برا، هه‌ندێكجاریش ژماره‌ی تیمی كه‌شتییه‌وانه‌كان ده‌گه‌شتنه دوانزه كه‌شتییه‌وان و، كاپتنی سه‌ره‌كی كه‌شتییه‌كه ئه‌فسه‌رێكی كه‌شتییه‌وانی ئینگلیز بوه به ناوی (ولیه‌م فهیرۆن مهكمێلهن).
ئه‌م كه‌شتییه له 10-12-1941 كه له نیویۆركه‌وه بۆ شاری مانجسته‌ر كهوتبوهڕێ، له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه دیتراو، پێكراو، غه‌رق كرا! واته: به‌نزیكه‌ی له ناوه‌ڕاستی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا.
ئایا ئه‌م كه‌شتییه بۆچی ناونرا كوردستان، واته ئایدیای پشت ناونانی ئه‌م كه‌شتییه به ناوی (كوردستان) هۆكاره‌كه‌ی چی بو؟
له ناو به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر گه‌ڕاوم. ڕۆژێك به‌ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سێك له كافتریای ئه‌رشیفخانه‌ی به‌ریتانیی كه‌وتمه قسه.
وتی: ''من جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینی به‌ریتانیم و، ئێستا خوێندكاری دكتۆرام و بۆ چنگخستنی به‌ڵگه‌نامه بۆ خوێندنه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌رشیفخانه‌ی بهریتانییم كردوه''.
پاش خۆناساندن، منیش پێم وت: ''ئه‌زانم چه‌ندین ئهرشیفخانهتان هه‌یه و بۆ زۆربه‌یان رۆشتوم. به‌ڵام ئایا جگه له‌م ئه‌رشیفخانه گه‌وره نیشتیمانییه، ئه‌رشیفخانه‌یه‌كی تایبه‌تتان هه‌یه كه ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانیی و سه‌ربازییه‌كانتان تێدا بێت!؟''. ئه‌ویش هه‌ندێك ناونیشانی پێدام كه بڕۆم.
مه‌به‌ستم له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌م ئه‌وه‌بو: بۆ ئه‌وه‌ی به وردی بیسه‌لمێنم بۆچی ئینگلیزه‌كان ناوی كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاحی خۆیان ناوناوه كوردستان و كێ له پشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه بوه!؟
ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێی گه‌شتبم ئه‌وه‌یه: پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی، یاخیبونهكانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و میرنشینه‌كانی كورد دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وایكردوه كه زۆرێك له ئینگلیزه‌كان وا ته‌ماشای كورد بكه‌ن كه دژی عوسمانییه‌كانن.
دواتر، ئینگلیزه‌كان كۆمیته‌یه‌كی ستراتیژ-داڕێژهریان هه‌بوه به‌ناوی كۆمیته‌ی (دی، بۆنسن) كه له وه‌زیره‌كانی جه‌نگ و، ده‌ره‌وه‌و، ستراتیژزانه باڵاكانی حكومه‌تی به‌ریتانیی پێكهاتون بۆ دیزانكردنهوهی زه‌وییه‌كانی عوسمانیی. یه‌كێك له پێشنیاره‌كانیان بریتی بوه له دروستكردنی ده‌وڵه‌تیك بۆ كورد له ویلایه‌تی موسڵ. به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن عه‌ره‌به‌كان هاوپه‌یمانیان بون له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی دا‌و، ئینگلیزه‌كانیش له پاداشت دا چه‌ندین ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستكردن. كاتێك وردده‌بنه‌وه كه كورد به فه‌رمی له سه‌ره‌تای جه‌نگدا به سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمود ده‌چێت به پیری فتوای جیهادی سوڵتانی عوسمانییهوهو به فه‌رمی ده‌بێته هاوپه‌یمانی عوسمانیی. دواتر، تیمی ڕێكه‌وتنی (سایكس-پیكۆ-سازانۆف) ئه‌و پێشنیاره‌ی تیمی (دی، بۆنسن) ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه، به‌و بیانوه‌ی كه كورد بوه‌ته هاوپه‌یمانی ستراتیژی عوسمانییه‌كان له جه‌نگه‌كه‌دا و به‌ئاشكرا شه‌ڕ بۆ پاراستنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی ده‌كه‌ن له به‌سره‌دا.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌كه‌م مه‌جالم بدات، سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به (كه‌شتی كوردستان)یش به‌رده‌وام ده‌بم. ئه‌ڵبه‌ته چه‌ندین ڤیدیۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی كه‌شتی (ئێس، ئێس، كوردستان)م دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاترم ده‌وێت له‌سه‌ر ستراتیژی دروستكردنی ئه‌و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه به ناوی كوردستانه‌وه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: تیمی کوردستانی عێراقی CPT، ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە
تەڤدا پرێس: بنەمالەی ئەنجەد رێکانی داواێک ئارستەی خەلکی شێلادزێ و کوردستان دەکەن
تەڤدا پرێس: یەکێتیی ئەوروپا: لە گوشارە سیاسییەکانی سەر کەیسی حوکمدراوانی بادینان نیگەرانین
کوردستانپۆست: لای بنەماڵەی بارزانی شەرەف نیشتیمان و نەتەوە نییە
تەڤدا پرێس: کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن
تەڤدا پرێس: ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن
تەڤدا پرێس: پێشمەرگەێکی مەلبەندی سێ هەولێر چیرۆکی کرامەت شکاندنەکانی شێخ جەعفەر لە شاخ بۆ تەڤدا باس دەکات
تەڤدا پرێس: بەبڕیاری دادگا ئومێد حاجی بەڕۆشکی بە ساڵێک و دوو مانگ زیندانیکردن سزادرا
تەڤدا پرێس: سنوری نێوان ڕۆژئـــاوا و هــەرێمی کــوردســتانی داخرا
تەڤدا پرێس: سەرۆکایەتی پەرەلام وەلامی تەڤدا پرێس دەداتەوە