لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پەیامەکەی مەسرور بارزانی.. شەفافییەت ... ڕاستگۆیی ... ڕاشکاوی -

Monday, 08.10.2020, 09:10 PM


له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی خۆی وه‌ك خزمه‌تكارێكی میلله‌ته‌كه‌ی پێناسه‌ كردووه‌، به‌مه‌ش پێناسه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ چه‌مكی حوكمڕانی داڕشتۆته‌وه‌، كه‌ خۆی فه‌رمانپێكراوه‌ و گه‌له‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌، به‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی تازه‌ی دروست كردووه‌، به‌وه‌ی حوكمڕانيی باش بریتیيه‌ له‌ كارلێكی نێوان دوو جووڵه،‌ یه‌كه‌میان جووڵه‌ی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌قڵانیيه‌ته‌، ئه‌وی دووه‌میشیان جووڵه‌یه‌كه‌‌ كه‌ ته‌واوی هاووڵاتیان شان به‌ شانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت دروستی ده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌ی پێ گوتووین، كه‌ كارلێكی نێوان جووڵه‌ی دامه‌زراوه‌كان و جووڵه‌ی هاووڵاتی، له‌نگه‌رێكی هاوسه‌نگ بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌ناو كۆی پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا دروست ده‌كات و، هاووڵاتیان خۆیان به‌ به‌شێك له‌ حكومه‌ت ده‌زانن و خۆیانی لێ جیا ناكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك حكومه‌ت هه‌ر بڕیارێك بدات، هاووڵاتیان به‌ سينگفراوانیيه‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و، به‌ بڕیاری خۆیانی ده‌زانن. هه‌روه‌ك چۆن له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كارلێكی نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتی بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ ببووه‌ ئه‌و سیمایه‌ی كه‌ هه‌ست نه‌ده‌كرا، بڕیاری حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌موو هاووڵاتیان وه‌ك بڕیاری خۆیان جێبه‌جێیان ده‌كرد.
ده‌رهاویشته‌ خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌یرانگه‌لێكی خراپی به‌ سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا هێناوه‌، كه‌ دیارترینیان قه‌یرانی ئابووری و بێ به‌هابوونی نرخی نه‌وته،‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن، دیاره‌ وڵاتی ئێمه‌ش (عێراق و هه‌رێمی كوردستان) یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ رێژه‌ی سه‌رووى 90% پشت به ‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ ده‌رهاویشته‌ خراپه‌كانی قه‌یرانی ئابووری، كاریگه‌ريی له‌ سه‌ر ئێمه‌ زیاتره‌، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ سه‌خته‌دا، جارێكی دیكه‌ به‌غدا به‌ هۆكار و بيانووى جیاواز ئه‌و بڕه ‌پاره‌یه‌ی كه‌ بڕیاره‌ مانگانه‌ بینێرێت، دوای ده‌خات، یان ناینێرێت! ئه‌مه‌ وای كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه‌ و شه‌فافانه‌ به ‌راستگۆیی په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی خۆی بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ‌راستگۆیی هه‌موو ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی گه‌یانده‌ خه‌ڵك، به‌ڵام بوێرانه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی خسته‌ روو كه‌ به‌ پشتیوانی گه‌لی كوردستان ئه‌م قه‌یرانانه‌ تێده‌په‌ڕێنن و ئاسۆی ره‌وینه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ زۆر دوور نیيه‌ و ، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی حكومه‌تیش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانانه‌دا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی له‌ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش خۆی له‌ ((په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی گه‌وره‌ و مامناوه‌ند و بچووك، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان و به‌پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵيیه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستيی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌كردنیشی)) ده‌بينێته‌وه‌.
نه‌ته‌وه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانيی باشدا، به‌ هه‌نگاوی بوێرانه‌ی هاوشێوه‌ی ئێستای مه‌سرور بارزانی، ده‌ستیان پێ كردووه‌ و، هێز و ئیراده‌یان له‌ هاووڵاتیانی خۆیان وه‌رگرتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی-يش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ هێز و ئیراده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی له‌ هاووڵاتیانی كوردستان وه‌ربگرێت، بێگومان ده‌بێته‌ ئه‌و كاریزمایه‌ی كه‌ له ‌ناو شه‌وه‌زه‌نگی نه‌ته‌وه‌دا په‌نجه‌ره‌ی رووناكی ده‌كاته‌وه‌.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟