وتار
کۆتایی دروشمە تەقلیدییەکان
Wednesday, 08.04.2021, 12:44 PM
ئەو ڕۆژگارە بەسەر چوو کە دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا ، بە هۆی هه ندێ ڕوشنبیری حیزبیەوە خەریکی گوتارو دروشمی کلاسیکی وتەقلیدی سادە بن بۆ داپۆشینی قەیرانە سیاسیەکان کوردستاندا.
کۆی گشتی ئەو ووتارانە لە ناو ئەدەبیاتی حیزبی و سوشیال میدیادا دەنوسرێ ، دەچێتە چوارچێوەی خزمەتکردن بە زیندوکردنەوەی دروشمە تەقلیدییەکان یان لایەنی کەمی ئەو ووتارو نوسینانە نەیانتوانیە دەرگایەکی نوێ لەسەر گوڕانکاریە نوێکانی دنیای ئازاد و مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ئافرەت یان پرنسیپەکانی دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی یان مافی هاووڵاتی بوون لە ناو سیستەمی سیاسی وکایەی حیزبی سیاسی دا جێگیربکەن.
بۆ کاڵکردنەوه ی دروشمە تەقلیدییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانە پێویستیمان بە دەستە بژێری ڕوشنبیری مەنهەجی هه یە ، واتا بەو مانایەی کە خوڵقێنەری فکرو دیدی نوێ بن . ڕوشنبیرانی کورد دەبێ واز لەو دیدە سیاسیە پەڕگیرە بهێنی ، کە بەردەوام خەریکی دروشمێکی بێلەزەتی سواون بۆ زیندوکردنەوەی دروشمە تەقلیدییەکان لە ناو دەسەڵات و حیزبی سیاسیدا.
کێشەی جەوهەری کورد لەم ژینگە سیاسیەدا، بریتیە لە نەبوونی چوارچێوەییەکی گشتی بۆ ڕێکخستن و ئامادەسازی گوڕانکاری بنچینەی لە ناو کایەی سیاسیدا،بە تایبەتی گوڕانکاری دروشمە تەقلیدییەکان بۆ دروشمی واقیعی کە لەگەڵ هه لومەرجی بابەتی ودەوروبەردا بگونجێ .ئمڕو کوردستانی عێراق لە هه موو کات زیاتر پارچە پارچەترو دابەشکراوترە لەدوای 30 ساڵ لە دەسەڵاتی سیاسی خۆبەخۆیی نەیانتوانیەوە وازلە دروشمی تەقلدییەکان بهێنێ، وە گوڕانکاری بەسەر شێوازی کارکردنی سیاسەت وحیزبایەتی بکات. یان مودیلێکی نوێ لەکارکردن بخوڵقێنی وەلایەنی کەمی چوارچێوەیەکی گشتی دامەزرێنی، بۆکۆکردنەوەی کۆی هێزە سیاسیەکان بە جیاوازکانیانەوە ڕێکبخاتەوە.
لە ڕاستیدا ئێمە خاوەنی مەخلوقگەرێکی خراپین لەناو دەسەڵات و حیزبدا، جۆری پەروەردەی سیاسی وحیزبی ئێمە تەنها بۆ دروستکردنی سەرکردەی پیرۆز وسازش وقیزە قیزێکی بێ ناوەرۆک بێ مانایە. هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئێمە خوازیاری دروستکردنی سیستەمێکی توتالیتاری یان سەرکردەی ڕەمزی نین ، بەتایبەتی لە ڕێگای ووتنەوەی دروشمە کۆن تەقلیدییەکان. توانای گوڕانکاریمان نیە ووزەی ئێمە تەنها بۆ شکاندن و بێ هێزکردنی تواناکانی خۆمانە. هه موو ئەم کێشەیە ڕەگەکانی لەوە وە سەرچاوەی دەگرێت ،کۆی گشتی هێزەسیاسیەکان لە هه رێمی کوردستان ،هێزێکن کە خۆیان بە گەمەکەری سیاسی یەکەم دەبێنن ئەوانی تر بە ناپاک و خائین لە قەڵەم دەدەن .یان بە پاشکۆو ئەجندای دەرەکی پێناسە دەکەن ، ئەم شێوازە بۆ کۆی گشتی هێزە سیاسیەکانی کورد ڕاستە چونکە هه موو خاوەنی حەقیقەتی ڕەهان هیچ هێزێکی سیاسی کوردی توانای قبوڵکردنی جیاوازێکانی هێزی بەرامبەری نیە.
بە کوردی و کورتی بۆ ئەوەی ژینگەی سیاسی هه رێمی کوردستان بگەڕێنینەوە بۆ شێوازی سروشتی خۆی، پێویستمان بە کاری دەستەجەمعی تەواو هەیە . پێشوەختە هه موو هێزە سیاسیەکان دەبێ جیاوازییەکانی یەکتری بسەلمێنن . لەناو چوارچێوەیەکی گشتیدا وە لەسەر بنەمایی ئەم جیاوازییە دەتوانین بچنە دیالۆگی جدی بۆ وەرگرتنی بڕیاری هاوبەش ، چونکە ئەو سەردەمە کۆتایی هات کە تەنها هێزێکی سیاسی بەناو هه موو کۆمەڵگاوە بدوێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: سەپاندنی سیستەمی بنەماڵەیی لەژێر دروشمی پارتی پێشڕهو
میر نێروەی: بتنێ ڤی هەلویستی لهەمبەر دەستەسەرکرنا بەدەل بەرواری وەربگرن
ژیروان دەرگەڵەیی: گەشتێك بەرەو ڪەناراوەکانی خۆرئاوای ووڵات.
ئیبراهیم شێخ وەسانی: بزربوونی کەرەکە بۆ دڵخۆشبوونی ئێمەیە
دلێر محەمەد نوری: کاک مەحموود لە گەڵتا بین؟
نەبەز گۆران: حیزبی مرۆڤە دوو ڕووەكان
د. سەردار عەزیز: دیموکراسی کوردی!
ئاسۆ کەمال: کودەتا نۆرمێکی حزبی میلیشیاییە نەک لادان لەبنەماکانی بێت، تێگەیشتن لەژیانی حزبایەتی لەکوردستان
ستارە عارف: لاهور جەنگی باڵۆنێکی فوتێکراو بو و فشکرایەوە....
کارمەند کادیر: مەسرور و لاھور دووانەی ئۆدیبی ، ساتی دەرھێنانی چاوانتانە.