وتار
حکومه‌تى موختاره‌کان !
Thursday, 08.12.2021, 04:44 PM
ئه‌رکه زۆره‌کانى موختار له‌م به‌دواداچوونه‌دا بخوێنه‌وه
له ساڵى 2012، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تی هەرێم له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى کارتى زانیارى کارى موخته‌کاره‌کانیش کۆتایى پێدێت.
له دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى کارتى زانیارى له سنوورى ( هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانى شاره‌وانى و قه‌زا و ناحییه‌کان ) کرایه‌وه، هاووڵاتیان بوون به خاوه‌نى کارتى زانیارى و ته‌واوى زانیارییه‌کان له‌و کارته‌دا تۆمارکرا، دواتر کارتى نیشتمانیش له لایه‌ن حکومه‌تى عێراق بووه شوێنگره‌وه‌ى( ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى)، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو گه‌ڕه‌ک و قه‌زا و ناحییه‌کیش بنکه‌ى پۆلیس و ئاسایش تایبه‌تى بۆ دانرا، دواى ئه‌م هه‌موو رێوشوێنه، ده‌بووایه کارى موختاره‌کان به ته‌واوى کۆتایى پێبهێنرابوایه، به‌ڵام نه‌ک کارى موختاره‌کان کۆتایى پێنه‌هات، به‌ڵکو به پێى نوێترین رێنمایى حکومه‌ت، که له رێککه‌وتى 20ى 4ى 2021 ( چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر) ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێنمایى ژماره (5)ى تایبه‌ت به رێکخستنى کارى موختارى ده‌رکرد، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌کى ئه‌رکى گرینگ به‌پێى ئه‌و رێنماییه داوه‌ته موختاره‌کان، له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى دراوه‌ته موختاره‌کان ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى دیکه‌ى حکومه‌تن، پێشتر به یاسا بۆیان رێکخراوه، به‌ڵام حکومه‌ت هاتووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى به یاسا رێکخراوه به رێنمایى داویه‌تى به موختاره‌کان.
ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانى موختار به پێى نوێترین رێنمایى وه‌زاره‌تى ناوخۆ :
*موختار پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له هه‌ر جموجۆڵێکى گوماناوى که هه‌ڕه‌شه بێت له‌سار بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان ئاگادار بکاته‌وه.
باشه ده‌پرسین ئه‌ى کارى پۆلیس، ئاسایش و بنه‌کانى تاوان له‌گه‌ڕه‌ک و قه‌زا و ناحییه‌کان چییه ؟
* ئاگادارکردنه‌وه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر زێده‌ڕه‌ویى له‌سه‌ر موڵک و ماڵى گشتیى .
ئه‌ى کارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و کشتوکاڵ و قه‌زا و ناحییه‌کان چییه؟ چۆن ده‌بێ به رێنمایى ده‌سه‌ڵات بدرێت به موختار، که‌چى به یاسا و بڕیار ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان بێت ؟!
* موختار، بۆى هه‌یه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکاته‌وه له هه‌بوون و هه‌ستپێکردن به بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ترسناک و گواستراوه و میکرۆبه‌کان.
باشه ئه‌ى کارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌کانى چییه، ئه‌گه‌ر موختار به‌و کاره هه‌ڵستێت؟!
جگه له‌و ده‌سه‌لاتانه‌ى سه‌ره‌وه موختاره‌کان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌شیان هه‌یه :
1. پێویسته موختار له‌کاتى کۆچکردنى خێزانى نوێ بۆ گه‌ڕه‌ک و گوند، یان نیشته‌جێبوونى هه‌ر خێزانێکى ئاواره‌ى عه‌ره‌ب لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکاته‌وه.
2. ده‌سه‌ڵاتى موختاره ئامارى وردى دانیشتوان و گه‌ڕه‌ک و گوند له تۆمارێکى نهێنى هه‌ڵبگرێت.
3.رێکخستنى پشتگیرى نیشته‌جێبوون و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌کان و په‌سه‌ندکردنى له سنوورى کاره‌که‌ى.
4. پێویسته موختار، تۆمارى دانیشتوان و ژماره‌ى گه‌ڕه‌ک و کۆڵان و خانوو و کارى هه‌ر ئه‌ندامێکى خێزانێکى لابێت .
5. تۆمارى خێزانه بیانییه‌کانى لابێت .
ده‌پرسین ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ت حکومه‌تى موختاره‌کان نه‌بێت، ئه‌ى ئه‌و پێنج ده‌سه‌ڵاته‌ى سه‌ره‌وه که زۆربه‌ى زۆریان له رێگه‌ى کارتى زانیارى چاره‌سه‌رکراوه و به‌شێکى زۆریشى کارى سه‌ره‌کى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بنکه‌ى پۆلیس و ئاسایشى گه‌ڕه‌ک و قه‌زا و ناحییه‌کانه بۆچى دراوه به موختاره‌کان ؟
موختاره‌کان، به پێى رێنمایى ئامارى تۆمارى له دایک بوون و مردوانیشیان لایه. باشه ئه‌ى کارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌سته‌ى ئامار و و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چییه، مادام ئه‌وه کارى موختار بێت ؟!
جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه موختار، هه‌ر ئه‌رکێکى دیکه‌ى پێده‌سپێردرێـت که له لایه‌ن پارێزگار و یاسا کارپێکراوه‌کان پێیده‌درێت پێویسته جێبه‌جێبکات.
ئه‌ى که موختار ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌بێت ئه‌ى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆچى کاره‌کانیان به یاسا رێکخراوه ؟ ئه‌ى ئیشى پارێزگاره‌کان چییه ؟
که‌واته ئه‌وه‌ى موختاره‌که‌ى "باداوه" پێى هه‌ڵساوه نا حه‌قى نه‌بووه ؟ هه‌رکه‌سێک ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌بێت له‌وه زۆر زیاتر ده‌کات !!!
موختاره‌کان ! جگه له‌وه‌ى به پێى رێنمایى حکومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان پێدراوه، له هه‌مانکاتدا وه‌زیفه‌ى حزبى و ته‌زویرکردنیشان له کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه!
که‌واته؛ هه‌ر کارى موختارى ته‌واوه، بۆیه موختاره‌که‌ى باداوه‌ش ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى سوور بو؟!
موختار، جگه له ئه‌رکه‌کانى خۆى مانگانه ده‌رماڵه‌یه‌کى تایبه‌تى 120 هه‌زار دینارى هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى رۆژانه له بڕى پشتگیرى نیشته‌جیبوون له هاووڵاتیانى وه‌رده‌گرێت.
باشه له‌کاتى ده‌رکردنى ئه‌و رێنمایانه، ئه‌رێ تیمى حکومى حزبه‌کان له کوێ بون؟ نوێنه‌رى گۆڕان و یه‌کێتیى (دوو بریکاریان هه‌یه) چۆن قبوڵیان کرد وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته بدات به موختاره‌کان ؟ باشه وه‌زیرى ناوخۆ و راوێژکاره‌کانى حکومه‌ت له بیریان نه‌بوو بۆچى، ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت بدرێت به موختارێک، له‌کاتێکدا کارى ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌کانى دیکه‌ى حکومه‌ته ؟!
ئه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان بۆچى، هیچ خه‌به‌رێکیان نییه له‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ى موختاره‌کان ؟
باشه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌و رێنمایانه‌ى رێکخستى کارى موختاریان خوێندۆته‌وه ؟
ئه‌ى بۆچى، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و لیژنه‌کان هه‌وڵناده‌ن رێنماییه‌کى له‌و جۆره هه‌ڵوه‌شێنه‌وه؟
ئایه، ئه‌و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه خه‌ڵکى عاقڵ و ژیریان تێدا نییه، تا بڵێن ناکرێ ئه‌و هه‌موو دژبه‌یه‌کى و ته‌ناقوزیه‌ى له یاسا و بڕیار و رێنماییه‌کان هه‌بێت ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
عوسمانی حاجی مارف: یەکێتی لەمیانەی گێژاوی نەخشەی سیاسی بافڵ و لاهوردا!
شەماڵ عادل سەلیم: ئۆلیڤەر کرۆموێلەکانی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ گورک دەخۆن و لەگەڵ شوانیش دەگرێن
ئارام سەعید: وەهمی دیموکراسی!
دلێر محەمەد نوری: ئەخلاقی سەربازی کورد لە شەنگال و ناوچە چۆڵکراوەکاندا
لەشکر قادر ڕەسوڵ: ڕیشەکانی سیستەمی دیکتاتۆری لەناو دەسەڵاتی کوردی‌دا
حاکم شێخ لەتیف: نەخێر ھەرگیز سەردەمی بەعسیش وانەبوە
مەریوان عەلی: هەموو شتێك بۆ حزبی كوردی ئاساییە، خەزنەیەك لەتاوان
شەماڵ عادل سەلیم: كۆماری سێدارەو پۆشینی جلی کوردی!
عوسمانی حاجی مارف: دەبێت لاهور دادگایی بکرێت
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: پشتیوانی کام باڵەی مافیاکان بین ؟!