لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سەرۆك و فەرهەنگی خۆنەچەماندن

Tuesday, 08.17.2021, 02:52 PM



مەریوان قەرەنی

رۆژی ١٦ی ئاب، یۆبیلی ئەڵماسە بەنرخەكەی گەلی كوردە، حەفتاوپێنجەمین ساڵڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆك و رێبەرمان مەسعود بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
ئەو سەرۆكەی هەموانی فێر كرد بەرامبەر دڕندەترین دوژمن خۆ نەچەمێنین و لە ناخۆشترین چركەساتەكاندا سەرمان بەرز بكەینەوە و پڕ بە دەنگمان هاوار بكەین: ”ئێمە كوردین و بەزین لە فەرهەنگماندا نییە“.

سەرۆك بارزانی كە پەنجا ساڵە پێشمەرگەی ئەم كوردستانەیە، جگە لە ناوخۆی كوردستان و پشتیوانیی خەڵكی خۆڕاگر، لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیيشدا خاوەن پێگەیەكی باڵایە و هەموو وڵاتانی دونیا، كاتێك بیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكێشەكانی دەكەنەوە، ناتوانن چاوپۆشی لە بوونی سەركردەیەكی كارێزمای وەك سەرۆك بارزانی بكەن. ئەو سەرۆكەی سەدان شانازیی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كردووە كە شایستەی ئەوەیە ئێمە بە رابەر و تاكە مەرجەعی خۆمانی بزانین و شانازیشی پێوە بكەین.

لەم ڕۆژەدا شایانی ئەوەین شانازی بە بوونی سەرۆكێكی خاوەن ئیرادە و خۆڕاگر و قاڵبوو لە خەبات و ئەزموونی سیاسییدا بكەین، دڵخۆش بین بەوەی سەرۆكێكمان هەیە، خەمی گەورە و هەرە لەپێشینەی، هێنانەدیی خەونە مەزنەكانی نەتەوەیەكە، سەرۆكێك كە مانای كۆڵدان نازانێت و هەمیشە وەبیرمان دێنێتەوە كە ئێمە كورد و كوردستانیین و ئامانجێكی باڵامان هەیە دەبێ كار و خەباتی بۆ بكەین، سەرۆكێك كە تۆوی هیوا و ئومێدمان تێدا دەچێنێت و لانی كەم گەلانی ئەم ناوچەیە ئیرەییمان پێدەبەن كە رابەرێكی وەهامان هەیە.

بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە هەمیشە پێشمەرگەی بەئەمەكی ئەم كوردستانە دەبین و سینگمان قەڵغان دەبێت بەرامبەر بە دوژمنانی ئەم وڵاتە و لە ناوخۆشدا هەرچەندە بۆمان بكرێت، لە خزمەتكردن و پێشخستنی هەرێمەكەمان درێغی ناكەین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟