وتار
ده‌رگای پشته‌وه دامه‌خه‌ن
Wednesday, 08.18.2021, 11:19 AM
1
كه‌س نازانێ جه‌نه‌ڕاڵی پڕته‌تكه‌و په‌تكه ره‌شید دۆسته‌م له كام ده‌رگای پشته‌وه هه‌ڵاتووه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین ، كه دكتۆر ئه‌شره‌ف غه‌نی له ده‌رگای پشته‌وه بە چوار ئۆتۆمبیل پاره‌وه خۆی گه‌یانده فڕگه‌و هه‌ندێك له پاره‌كه‌شی له فڕگه به جێهێشت ، كلیلی ده‌رگای پێشه‌وه‌ی كۆشكیشی بۆ تاڵیبان به جێهێشت .
بۆ سته‌مكارو گه‌نده‌ڵ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی نازانن میله‌ت به‌ڕێوه به‌رن هێشتنه‌وه‌ی ده‌رگای پشته‌وه به كراوه‌یی زۆر گرنگه چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌دێنه سه‌ر كۆشك له ده‌رگای پێشه‌وه دێن .
2
بایدن له باسی دۆخی ئه‌وغانا باسی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشی كرد ، ئێمه لێره‌وه ده‌یان جار ئه‌و ئه‌گه‌ره‌مان به ده‌سه‌ڵاتداران گوتوه ، به‌ڵام سروشتی ده‌سه‌ڵات وایه تا غلۆر نه‌بێته‌وه په‌نجه ناگه‌زێ، دۆستێكی غه‌نی ده‌ڵێت ئه‌م دوایه ئه‌و پیاوه زۆر مه‌غرور بوو ،جا وه‌ره ئه‌و دۆسته دۆستی ئه‌وانی ئێمه با ده‌بوو چی گوتبا ، مه‌غروری و گوێنه‌گرتن به‌ڵای گه‌وره‌ی به دوادا دێت بۆیه ده‌رگای پشته‌وه دامه‌خه‌ن .
3
سی ساڵه ناتوانن پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ن ، ناتوانن چاكسازی راسته‌قینه بكه‌ن ، ناتوانن گه‌نده‌ڵێك سزا بده‌ن ، هه‌زاران مشه‌خۆرو چه‌ته بوونه ملیۆنێر له سه‌ر حسابی میله‌ت ، كه‌چی دڵیان به‌وه خۆشه ئه‌وان حزبی یه‌كه‌م و دووه‌من وه‌ك بڵێی نه‌زانن كه عه‌لی عه‌بدوڵاساڵح و سه‌دام و قه‌زافی و موباره‌ك هه‌موو جار ده‌نگی 99%99ی ده‌نگه‌كانیان بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌نووسی كه‌چی كه‌كه‌وتن كه‌س دادی نه‌دان ، سه‌دام خۆی له كونا بوو ،له به‌غدا ده‌نگده‌ره ته‌زویركراوه‌كانی بته‌كه‌یان شكاند.
4
هیوام وایه هه‌رگیز ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به ده‌ردی ئه‌فغانستان نه‌چێت و تاریكی باڵ به‌سه‌ر هیچ شوێنێكا نه‌كێشێت ، به‌ڵام خۆ ده‌بێت په‌ند وه‌ربگرین ، ئاخر گرتنی چوار رۆژنامه‌وان و مامۆستا ، گرتنی ژن و ئافره‌ت ، شه‌ق دان له مامۆستا ، سوكایه‌تی به پارله‌مان ، ده‌ركردنی وه‌زیر ، ریشسوتاندنی مه‌لای ئاینی و كوشتنی مه‌لا،ئه‌مانه‌له‌كوێ و چاكسازی له كوێ ، بیرتان بێت چاكسازی هه‌ڕه‌شه نیه مژده‌یه ، ئێوه واتان نه‌كرد بۆیه هه‌رگیز ده‌رگای پشته‌وه دامه‌خه‌ن .
5
ئه‌گه‌ر میله‌تیش بیری كاڵ بێت و یاده‌وه‌ری كورت بێت ، ئه‌وه هیچ شتێك بزر نه‌بووه ، بۆیه خه‌مێكی بار‌و دۆخه‌كه بخۆن باشتره له‌و بێمنه‌تی و خۆ بادانه ، به‌رگه‌ی شكست ناگرن ، كه‌وایه شتێك بكه‌ن كه له‌م ته‌ڵه‌زگه‌یه ده‌رچین ، ئێمه بۆ ئێوه‌مانه‌و هیچمان ده‌ستناكه‌وێت ، به‌ڵام خۆ ئێوه له سه‌ر كورسیه‌كه‌ن ، یان چاكی بكه‌ن یان ده‌رگاكه‌ی پشته‌وه به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئاشتی برایم ئەفەندی: خاڵە لەیەکچووەکانی نێوان عیراق، ئەفغانستان و کوردستان (بەشی یەکەم)
دانا مەنمی: مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
د. سەردار عەزیز: هەڵکشان و داکشانی کۆمەڵگای مەدەنی
نەبەز گۆران: تاڵیبان‌و ئیسلامییەكانی هەرێم
مەریوان قەرەنی: سەرۆك و فەرهەنگی خۆنەچەماندن
شه‌ریف هه‌ژاری: بۆچی ئەمریکا تاڵیبانی گەڕاندەوە بۆ دەسەڵات!؟
د. سەردار عەزیز: کەوتنی کابول
نیاز حەمید: کێ لە پشت تیرۆرکردنی ویداد ئایدن و ویداد حوسەینە ؟!.
کەمال جەمال موختار: شەڕی زڕئامۆزاکان بەرەو کوێ؟ (بەشی یەکەم)
سەرتیپ قەشقەیی: حکومه‌تى موختاره‌کان !