هەواڵ
١٠ کارمەندی ئاسایشی شارۆچکەی کۆرێ بەسەختی پێشمەرگەیەک بریندار دەکەن
Tuesday, 08.11.2020, 05:23 PM
(وه‌ستا دانا مولود)، کە پێشمه‌رگەیە و له هه‌مان كاتدا كاسبكارە، له سنوری كۆڕێ گۆڕه‌شێ ماوەی مانگێكه خانوویەكی پێکەوە ناوە، بەڵام لە پڕ بڕیاری به ته‌جاوەزكردنی ئه‌م سنورەی بۆ ده‌رچووە، ئیتر ناوبراو کارە‌كه‌ی ڕاگرتووه، ئەوە بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه چاوه‌ڕوانە بووه تاوه‌كو حكومه‌ت بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م خانوانه بدات و ڕێگەی پێ بدرێت، بەڵام لە ناکاو بڕیاری بۆ هاتووه کە خانووه‌كان تێك بدرێت، بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بکەنەوە، دار و كه‌رەسته‌ی كاركردنی ژێر خان‌و كراوه‌م کاتێک وەستا دانا ئه‌چێته شوێنی كاره‌كه‌ی و له‌كاتی چوونی بۆ ئه‌وەی له‌سه‌ر ڕێگا به‌ئاسایش و زێره‌ڤانی دەگات، كه خانووه‌كه‌یان تێكداوه ئه‌ویش هه‌ڵساوه به راگرتنی ئه‌م هێزه له‌وه‌ی، كه تێبگات بۆچی پێش ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه تێکیانداوە، ئەوانیش به‌شێوازێكی ناڕه‌وا و به‌توندی جوابی ئه‌ده‌نەوە و ده‌بێته ده‌مه قالێی نێوانیان له‌وكاته دانا له‌به‌ر داخی دار و كه‌لوپه‌له‌كانی قسه‌یان پێ ده‌لێت و پێیان ده‌ڵێت، كه ئه‌و داره‌ی ئێوه كردوتانه به‌ژێر به‌رد و بلۆك سه‌رچاوه‌ی بژێوی خۆم و ما منالم بووه، نیوه‌یم به‌قه‌رز و دردە‌سه‌ری كڕیومه چۆن ده‌بێ ئاوا ماندویه‌تی چه‌ند ساڵه‌م به دە دەقیقە بخەنه ژێر خۆل و بلۆك؟له‌وكاتەدا ئاسایشی كۆرێ به‌ناره‌وایی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌رو نزیکەی ١٠ كارمه‌ندی ئاسایش زێره‌ڤانی به قۆنداغی تفه‌نگ و به مست پێله‌قه ده‌ی خه‌نه‌سه‌ر زه‌وی و لێی ئه‌ده‌ن و برینداری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ندە ئەو هاواری کردووە و گوتویه‌تی من پێشمه‌رگه‌م چۆن له‌گه‌ڵ پیاوی چه‌كدار وا مامه‌له ده‌كه‌ن!؟ بەڵام ئه‌وان هه‌ر ده‌ستیان نه‌پاراستووه، دوای ئەوە و ئێستاش ته‌ندروستی باش نییه و بەرەو خراپی دەچێت!به‌قسه‌ی كه‌سوكاری (وه‌ستا دانا مولود)، كه گوایه قوناغی ئەو تفەنگانی کە پێیاندا کێشاوە بەر پشتی و به‌ر فه‌قه‌راتی كه‌وتونه، زیاتر له‌شی و به‌ر پشتی كه‌وتون و سێ دانه‌ش به‌ر سه‌ر و یه‌كیش به‌گوێی كه‌وتوه، توانا و هێزی جوڵه‌ی پشتی نییە، سه‌ری چه‌ند ته‌قه‌ل زامی هه‌یه زۆربه‌ی به‌شی جه‌سته‌ی ئاسه‌واری ئازاری لێدانی پێوه دیاره‌شایانی باسە له‌كاتێكدا ئاسایش ده‌یتوانی بێ ئه‌وی به‌م جۆره مامه‌له‌ی له‌گەڵدا بكه‌ن، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌یاسا كاری خۆی جێبه‌جێ كردبا. به‌گوته‌ی خه‌ڵك شاهێد حاڵی رووداوه‌كە بوون، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه ناوی سردوه و خه‌لكی زیاره‌تی خوار مه‌سیفه جنێوه‌كه‌ی دانای به‌وه لێكداوه‌ته‌وه، كه گوایه ئه‌و جنێوی به‌وان داوه، بەڵام وا نه‌بوه و دوور بووه له‌وان و قسه‌ی به‌هیچ كارمه‌ندێكی ئه‌وێ نه‌گوتوه، بەڵام ئه‌وان هیچ گرینگییەکیان به‌قسه‌ی ئه‌و نه‌داوه و ئازاری گیانی زۆریان داوه. ناوبراو ته‌قریر پزیشكی نووسیوه چاوه‌ڕوانە ئاخۆ جوابی به‌رپرسانی ئاسایش له‌م كاره‌ی كردویانه به‌رامبه‌ری چی ده‌بێت!؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس