هەواڵ
کاپتنەکەیانەوە لە کەنەدا ماونەتەوەو داوای پەنابەریان کردوە
Tuesday, 08.24.2021, 06:51 AM
فەزیحەیەکی شەرمهێنەر بۆ دەوڵەتی تورکیا تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەیەکی ئێرلاینی تورکی کە لە ئەستەمبوڵەوە بۆ تۆرنتۆ /کەنەدا ڕۆشتوە، بە کاپتنەکەیەوە لە کەنەدا ماونەتەوەو داوای پەنابەریان کردوە!!!!.
ژمارەیەک لە ڕۆژنامەو میدیاکانی تورکیا و هەروەها وێبسایتی تورکی «Airport Huber» هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، بارودۆخی خراپی تورکیا و نائومێدی ئەم نەوەیەی ئێستا کاریگەری کردبوە سەر ئەو تیمە فڕۆکەوانیەش، هەروەها کێشە ئابووریەکانی تورکیاو قەیرانی تورکیا لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناو کێشەی دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دراوەکانی تر، و بەگشتی ئەو کێشە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیانە لە پشت هەڵهاتنی ئەو تیمی فڕۆکەیەوەن.
ئەوە بارودۆخی خراپی ناوخۆی تورکیایە تەنانەت کاپتنی فڕۆکەش هەڵدێت، کەچی مەلاین دۆلاری تەرخانکردوە بۆ سوپایەکی دڕندەو وەحشی ئاسا، ڕۆژانە هێرش و دەستدرێژی ئەکات لەو دیو سنورەکانەوە. نزیک هەفتەیەکە لەسەریەک هەموو ڕۆژێ شەنگال و سەرێکانی و عەفرین و تەلتەمرو چەندین شوێنی تری لە باشورو لە ڕۆژئاڤا بۆردومان کردوە.
Link,
https://asumetech.com/after-taking-off-for-toronto-the-turkish-crew-members-apply-for-asylum-in-canada/
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: بە پارەیەکی زۆرەوە بەرەو ئەوروپا هاتوون
تەڤدا پرێس: لە درێژەی پاوانخوزیەکانی کوڕەکانی مسعود بارزانی گەورەترین دار ضيافةی مەسیف لەبن دەستی نێچیرڤان بارزانی دەرهێنرا
تەڤدا پرێس: دڵنيابن بەردەوام دەبين له پاڵپشتی زيندانيەكان و مافی ڕەوای خەڵکی زوڵملێکراو
تەڤدا پرێس: بنەمالەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێ ئاگایی خۆیان و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە پارێزەرێک بەناوی سەرۆکی تیمی پارێزەران لێدوانی داوە
تەڤدا پرێس: مستەفای دووەم خەریکی قاچاغچیێ جگەرەیە
تەڤدا پرێس: سزادراوانی بادینان زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت
تەڤدا پرێس: دوو گەنجی کورد لەڕێگای ئیتاڵیا ـ فەڕەنسا بەر شەمەندەفەر دەکەون
تەڤدا پرێس: ئاماری نوسینگەی رفێندراوانی ئێزدییەكان:
تەڤدا پرێس: حەوت ساڵ بەسەر کەوتنى شنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان تێپەردەبێت
تەڤدا پرێس: ئەردۆغان ئامادە نییە مەسروور بارزانی ببینێت.