لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ململانێی بارزانیەکان بەشێک لە مێژوی ناکۆکی نێوماڵی پارتی

Tuesday, 08.24.2021, 02:47 PM


میکیاڤیڵی دەڵێ ؛ ئامانج پاساوی رەفتارە. ئەگەر ئاوڕێک لەمێژووی خێزانە سیاسییەکانی کورد بدەینەوە ، هەمیشە بکەرو کاراکتەرە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی خیانەت و ناپاکیپاساوی خۆی بە چەند ئامانجێك خستۆتە روو ، کێشەی نێوماڵی یەکێتی ڕوداوێکی نوێ نییەو ڕەگێکی مێژووی قوڵی هەیە ، دەستپێکی ئەمجۆرە کێشانەو مەسەلەی باڵ باڵێن و جیابونەوە لە نێوماڵی حیزبەکان لە نێو ماڵی پارتی لە ساڵی ١٩٤٦ لە مهاباد ناکۆکی دەکەوێتە نێوانمەلا مستەفا و ساڵح حەیدە و نافع یونس  و دواتر لە پارتی جیادەبنەوە ، لە کۆنگرەی دووەمی پارتیشدا ساڵی ١٩٥١ لە بەغداد “هەمزەعەبدوڵا” بە بڕیارەكانی كۆنگرە ڕازی نابێت و لە پارتی جیادەبێتەوە و حزبێكی بەناوی “بەرەی پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كورد” دامەزراند، ناکۆکی و ململانێی ناو پارتی بەردەوام بوو لە کۆنگرەی چوارەم دا لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری بەغداد هەریەک لە “ساڵح حەیدەری،هەمزە عەبدوڵا، حەمید عوسمان، نەژاد ئەحمەد و خەسرەو تۆفیق” لە پارتی جیادەبنەوە و کۆنگرەیش بڕیاری دەرکردنیان دەدات .

ململانێی مەلا مستەفا و ئیبراهیم ئەحمەدو مام جەلال وێستگەیەکی تری جیابونەوەیە لە ناوڕیزەکانی پارتیدا ،  بۆیە لە سەرەتایی مانگیتەمموزی ١٩٦٤ لە کۆنگرەی پێنجەم لە قەڵادزێ ، باڵی مەکتەبی سیاسی ئەوکاتەی پارتی بەسەرکردایەتی ئیبراهیم ئەحمەد کە پیاوێکیبیرتیژو سیاسییەکی ژیر بوو بۆ دەرباز بوون لە تاکڕەویی و جیاوازی بیرو ڕایی سیاسی و بیرکردنەوەی خێڵەکی و سەپاندنی هەژموونیبارزانییەکان لە پارتی جیادەبنەوە ،لێرەوە پارتی شیراژەی سیاسی تێکدەچێت و مۆرکێکی خێڵەکی ڕەنگدانەوەی لە سەر سیاسەت و ئاکاروکرداریدا دەبێت ،  دكتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری گەورەی كورد باسی لەسەرهەڵدانی نارەزایەتیەكانی باڵی مەكتەبی سیاسی ئەوسەردەمەی پارتی وەک شایەتحاڵێک دەگێڕێتەوەو دەڵێت ؛ مەلا مستەفا دەیویست  حیزبەكە بەعەقلییەتی سەرۆك عەشیرەتێك ببات بەڕێوە ،باڵی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا برایم ئەحمەدیش ئەیانویست دەسەڵات بەدەست مەكتەبی سیاسیەوە بێت و ڕێز لە پەیڕەوو پرۆگرامبگیرێت ، بەدرێژایی قۆناغی جیابوەنەوەی باڵی مەكتەبی سیاسی لەپارتی تا دوا ساتەكانی ژیانی مەلا مستەفا دوژمنایەتی بنەماڵەیبارزانی لەگەل باڵەكەی مەكتەبی سیاسی بەتایبەتیش مامۆستا برایم ئەحمەد بەردەوام بوو .

لەساڵی ١٩٧٦ ساڵێک دوای ئاشبەتاڵ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کۆنفرانسێک دەبەستێت سەرکردایەتی (قیادەمووەقەتە)یان هەڵبژارد ، بەڵام كۆنفراسەكە "نەیتوانی كێشەوناکۆکییەکان چارەسەر بکات و “عەلی سنجاری “ لە پارتی جیابۆوە و حزبێكینوێی بەناوی “یەكێتیی دیموكراتی كوردستان دامەزراند ، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی ١٩٧٩ دا سامی عبدالرحمان لەگەڵ کوڕانیمەلا مستەفا تێکدەچێت و دواتر هەر یەک لە “سامی عەبدولڕەحمان، كەریم سنجاری، نوری شاوەیس و جەوهەر نامیق” کە پێیان دەگوترێسەركردایەتی “قیادە موەقتە” ی پارتی جیابونەوە و حزبێكی نوێیان لە ساڵی ١٩٨١ بەناوی (پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان) دامەزراند،سامی عبدالرحمان هەر زوو لەگەڵ ئیدریس بارزانی‌و مەسعود بارزانی دەکەوێتە ململانێ وە ، كریس كۆچێرا لەبارەی جیابونەوەی سامیعبدالرحمان لە پارتی لەزاری سامی عەبدولڕەحمانەوە دەڵێت ؛ سامی عبدالڕحمان  وتوویەتی" بڕیاری من بۆ جیابوونەوە لە پارتی كاتێكبوو كەپێشمەرگەكانی مەسعودو ئیدریس بارزانی لەبەرانبەر ڕێپێوانی كوردەكانی شاری "شنۆ" تەقەیان كرد و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانبوون".

لەلایەکی تر سامی عبدالڕحمان یەکێک بووە لەپلانداڕێژەرانی کارەساتی هەکاری و دەیان سەرکردەو پێشمەرگەی یەكێتی‌و هەریەكە لە " عەلی عەسكەر‌و دكتۆر خالیدو شێخ حسێن شێخ بابا"یان  بەدیل گرتووەو دواتر شەهیدیان کردوون ، سەید كاكە لە بیرەوەریەكانیدا دەڵێت ؛” كاتێك كە لەكارەساتی هەكاریدا لە لایەن "قیادە موەقەتەوە" بەدیل گیراوین بە سامی عەبدولرەحمانی گووت كە ڕێكەوتنمان لەگەڵ ئیدریسبارزانیدا هەبووە، بەڵام سامی عەبدولڕەحمان لەوەڵامدا گووتی:" ئێوە لەخۆتانەوە ئیدریس بە بەرپرسی ئێمە دادەنێن، ئێمە سەر بەئیدریسنین". دەمەوێ بڵێم سامی عبدالرحمان لە ناەەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە گەرمەی ناکۆکییەکانی “مەلایی و جەلالی” پەیوەندیبە پارتییەوە دەکات و لەلایەن مەلا مستەفاوە گرنگی پێدەدرێت ،گرنگیپێدانی مەلا مستەفا بە سامی عەبدالرحمان لەبەر ئەوە بووە کەبۆشاییەکی گەورە لە ناو پارتیدا دروست بووە بە هۆی جیابونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی ، كریس كۆچێرا لە كتێبی " بزوتنەوەی نەتەوەییكوردو ویستی سەربەخۆیی"دا نوسیویەتی و دەڵێت ؛ لە پاش ئاشبەتاڵ لەبارەی خەبات‌و كۆبوونەوەكانی " عەلی عەسكەری‌و عومەر دەبابەودكتۆر خالید سەعید" لە شاری نەغەدەی ئێران سامی عبدالرحمانم بینی و پرسیارم لێکرد لە بارەی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش ، لەوەڵامداسامی عبدالرحمان دەڵێت:" بزوتنەوەی چەكدارانەی كورد نەک هەر لە رووی سەربازییەوە كۆتایی هاتووە بەڵکو لە ڕووی سیاسییشەوە تەواوبووە ".
لە سەردەمی فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی “ ئەفلاتون “ چەمكی ” زاڵبونی ئەخلاق بەسەر سیاسەتەوە ” یەکێک بوو لەو یاسایانەی کە لە پێناوچاکەی گشتی و بەرهەمهێنانی سیاسییەکی تەندروست هاتە ئاراوە ، بە پێی ئەم تێزە هیچ خولیاو حەزێكی سروشتی مرۆڤ نابێت لەسەروییاسای كۆمەڵگەوە بێت ، بەڵام شێوازی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی پێچەوانەی ئەم تێزەیە بە نموونە ؛ پەكخستنیپەرلەمانی کوردستان و بەبریارێكی شەخسی و ئیفلیجكردن و بەحیزبیکردنی حكومەت و بێ بەهاکردنی دادگاکان و و برسیكردنی میللەت ولە قالبدانی ئازادی ئینسانەکان و داڵدەدانی بەعسییەکان و جاش و خۆفرۆشەکان هیچ بەهایەکی ئەخلاقی لە پارتی دا ناهێڵێتەوە ، ناکۆکینێوماڵی پارتی چ لە قۆناغی شاخ دا وەیان لە قۆناغی شارو دوای ڕاپەڕین لەپێناو دەستکەوت پاراستنی مەسڵەحەت و بەرژەوەندی حیزبی وبنەماڵەیی بووە ، لە شاخ و لە شار سەرۆک و سەرکردەکانی پارتی و بە حقدو کینەی سیاسییەوە سیاسەتیان کردووە ، لە مێژوودا هیچناکۆکییەکی بارزانییەکان لەناو پارتی و دەرەوەی پارتیدا نادۆزینەوە کە لەسەر هزر و تێڕوانینێکی نوێ بێت وەیان لەسەر بەرنامەیەکی نوێیسیاسی و ئابووری بێت کە خزمەتی کۆمەڵگا بکات و چاکەی گشتی لە بەرچاو بگرێت .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟