لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

31ى ئابى پيرۆز

Wednesday, 09.01.2021, 09:45 AM


(نوسینی؛ عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پدك)

شەڕى پارتى و يەكێتى له سەر پەنجا پەنجاى دەسەڵات نەبوو ، چونكه له بنەڕەتدا پارتى 25% ى دەسەڵاتى له دەست بوو ، رەنگه ئەمەش هـۆكارێك بووبێت تا يەكێتى كەڵكەڵەى له ناو بردنى يەكجاریى پارتى كەوتبێته ميشك ، واته به لاواز ديتنى پارتى .

له سه ر پارەى ئيبراهـيم خەليليش نەبوو چونكه ئەوان لەپێش لەدايك بوونى حكومەتى هـەرێمى كوردستان هـەم نەوتى شێواشۆكيان دەفرۆشت و ئيستاش ده يفرۆشن و هـەم گومركەكانى سنورى سلێمانى هـەمووى له ژێر دەسه ڵاتى ينك بوو و هـەميش وەزيرى ئەوساى دارايى و به رێوەبەرى گشتیى گومركەكان له يەكێتى بوون و هـه موو داهـاتى ئيبراهـيم خەليل دەهاته بەردەستى خۆيان.

به لكو كۆمارى ئيسلامى ئيران ئەوكات و ئێستاش پێويستى بەوه هـەبوو و هەيه كه باشورى كوردستان بۆ ئەوان ببێته رێڕەوێك بۆ گەيشتن به سوريا و لوبنان و هـەر وەهـا كوردستان ببێته كۆلۆنيەكى ئێران و له رووى سياسى ئێمه دەبوايه خۆمان يەكلايى بكەين ئاخو كوردستان به شێكه له دونياى رۆشنى ديموكرات و رۆژاوا و يا خود بەشێكين له مەيدانى بەرژەوەندیى كۆمارى ئيسلامى ئێران.خۆشبەختانه له 31 ى ئابدا كوردستان به لاى ئەوروپا و ئەمريكادا شكايەوه و دواتر به رێككەوتنى واشينگتۆن له سالى1998 ئه م بابەته بەجوانى چەسپا و جێگاى خۆى گرت.

ئه وانەى پێيان وايه هـێنانى لەشكەرى بەعس خيانەت بوو دەبێت له خۆيان بپرسن هـێنانى سوپاى پاسداران بۆ سەر (حدكا و كۆمەڵه)و سەر پارتى خزمەت و دەستكەوتى نيشتمانى بوو ؟؟؟ . له روى ياساييه وه پارتى سوپاى ئەو عێراقەى به كرێ گرت كه ينك ئێستاش دڵى بۆ لێدەدات . بۆ دەرپەڕاندنى سوپاى ولاتێكى بێگانه كه ئێران بوو و له رووى نيشتمانپەروەريشەوه ئەوەى سوپاى ولاتێكى ديكه بێنێته سەر خاكى خۆى خيانەتكاره .دواتر له ميژووى كورد دا يەكەمين جار بوو كه حكومەتى داگير كەرى عه رەب به پاره بۆ كوردستان ببێته جاش!!!

دواى 31 ى ئاب هەم كوردستان چووه قۆناغێكى نوێ و ژيانێكى باشترى ده ست پێكرد و هـه م له رووى سياسيەوه پارتى فێر بوو به زمانى خودى ينك سياسه ت بكات.

خوێندنەوه و لێكۆڵينەوه له دەستكەوتەكانى 31ى ئابى گەوره پيويستى به لێكۆڵينەوەى دوور و درێژ و زانستى هـەيه و برايانى ينك له جياتى جنێودان باشتره كادير و ئه ندامانى خۆيان فێر بكه ن لەو رووداوه وانەی باشى سياسى هـەڵێنجن.

بەڵام مخابن ئەگەر شتێکیان لێ فێر ببوایەن،شانزەی ئۆکتۆبەری خیانەتکاری رووی نەدەدا. ئەگەر ٣١ی ئاب نەبوایە ئێستا شتێک بەناوی ھەرێمی کوردستانیش نەدەبوو . ئێستا لە ھەولێر و سلێمانیش وەک کەرکووک ئالای کوردستان قەدەغە دەبوو . دەبوایە بە دارماسیحە حیمایەی بارەگانیان بکەن ...!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟