لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانی لە رانیە تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن

Wednesday, 08.12.2020, 10:17 PM


ئەمڕۆ بەرواری 13.08.2020 جەماوەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان دژی هەلومەرجی نالەباری باری گوزەرانیان بەهۆی دزی و گەندەڵیەکانی سەران و بەرپرسانی حکومەتی دو بنەماڵە بەدناوەکەی کوردستان،  هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، هێزە ئەمنیەکان لە زاخۆ و دهۆك و شیلادزێ  ڕێگربون لە گردبونەوە و خۆپێشاندانەکان  و لە ڕانیەی شاری ڕاپەڕین درندەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی و سەرشۆڕ و  جاشەکانی لاهور تاڵەبانی تەقەیان بەسەر خەڵکی تیکۆشەر و ناڕازیدا کرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران.   شاری سلێمانی و هەولێر و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و كەلارو دەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیەو  دهۆك و زاخۆ خۆپیشاندانی خەڵک دەستیپێکردوە و دروشمی بڕوخێ دز و جام کە پر بو لیی دەڕژێت، بەسەر دەمی خۆپێشاندرەانەوەیە.
داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ چەندین چالاکوانی مەدەنی لەو دەڤەرە دەسگیرکراون، عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك ڕایگەیاند کە ڕیگر دەبن لە سەرجەم گردبونەوەیەکی خەڵک.
ڤیدیۆیی تەقەکردنی دەزگای ئاسایش لە خۆپێشاندەرانی شاری ڕانیە
:

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟